سەرەکی
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
لینک
ENGLISH
-
KURDÎ
-
العربیة
|
ی . ن . ک
پێناسە
پڕۆگرام
پەیڕەوەی ناوخۆ
مێژوو
هەواڵ و ڕاپۆرت
ی . ن . ک
کوردستان
عێراق
جیهان
بیروڕا
ناوخۆیی
جیهانی
جینۆساید
کوردستان
جیهان
سۆشیال میدیا
فەرهەنگ
کەسایەتیەکان
زاراوەکان
ڕێکەوتن و پەیماننامەکان
گەلەری
فەرید ئەسەسەرد
سوریا و رەهەندەکانی ئایندەی سیاسی
2021-03-30 00:40
   
254
جار بینراوە     
کۆمێنت
لە کاتێکدا کە لە سوریا ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرێ کە لە حوزەیرانی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێ، دەوڵەتانی رۆژئاوا بە سارد و سڕییەوە دەڕواننە ئەم هەڵبژاردنە. بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا داوای بایکۆت کردنی ئەم هەڵبژاردنەی کردووە. هەموان دەزانن لە سایەی رژێمێکی وەک ئەوەی سوریا، هەڵبژاردن هیچ بەهایەکی نیە و ئەسەد هەر دەردەچێتەوە.
پاش 10 ساڵ جەنگ و ئاوارەبوونی 7 ملیۆن سوری لە دەرەوە و 5 ملیۆن لەناو وڵات، رۆژئاوا پەی بە مەترسییەکانی بەردەوامبوونی قەیرانی سوریا دەکا، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە رۆژئاوا هێشتا بەرچاو روون نییە و لە ئایندەی سوریا نیگەرانە، سەرباری ئەوەی کارتەکانی بەردەستی رۆژئاوا زۆر لاوازن. رۆژئاوا دەزانێ ئەکتەری سەرەکی لە سوریا، ئەسەد نییە، بەڵکو روسیایە. دەشزانێ ئەسەد بەبێ روسیا، بەرگەی دوو هەفتە ناگرێ، بەڵام لە هەمان کاتدا گرەو لەسەر ئەوە دەکا کە روسیا ناتوانێ بۆ هەتا هەتایە پشتیوانی لە ئەسەد بکا. نێردراوی نێونەتەوەیی بۆ سوریا گید بیدرسۆن بەو جۆرە گوزارشت لەم بۆچونە دەکات کە ئاماژەکان نیشانی دەدەن کە روسیا بە قەد جاران پشتیوانی لە ئەسەد ناکات.
گومانی تێدا نییە کە رژێمی سوریا قەرزارباری روسیایە و ئەگەر روسیا نەبوایە، ئەو رژێمە، لە کاتی هەراکەی بەهاری عەرەبیدا، دوای رووخانی رژێمەکانی تونس و میسر و لیبیا، هەرەسی دەهێنا. روسیا بە خۆڕایی پشتیوانیی لە سوریا نەکردووە و ئامادەش نییە بۆ هیچ دەوڵەتێکی تر دەست لە سوریا هەڵگرێ. قەیرانی سوریا دوو ئامانجی بۆ روسیا بەدیهێناوە. یەکەمیان، دەستڕاگەیشتنە بە ئاوە گەرمەکان، ئەویش بە دانانی بنکەی سەربازی لە سنوری هەردوو پارێزگای لازقیە و تەرتوس. ئەمەش بەم واتایە دێت کە پۆتین ئەو خەونەی روسیای هێناوەتە دی کە روسەکان نە لە سەردەمی تزاریدا توانیویانە بەدی بهێنن نە لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤێتدا. بۆیە پاراستنی ئەم دەستکەوتە بۆ روسیا ئامانجێکی ستراتیجییە و شیاوی ساتوسەودا نییە. دووەمیان، روسیا پەی بەوە دەبات کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ستراتیجی تازەی ئەمریکادا پێگەیەکی بەهێزی نییە و ئەمریکییەکان لە کۆتاییدا هەر دەستبەرداری ناوچەکە دەبن، ئەوروپاش بە تەنها بۆشاییەکەی پێ پڕ ناکرێتەوە. بۆیە، تاکە دەوڵەت کە لێی رادەبینرێ بەشێکی زۆری بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە، روسیایە.
دانەرانی ستراتیج لە روسیا پێیان وایە روسیا لە ئەوروپا دەستکراوەترە لە هێنانەدی پەیوەندیی سەقامگیر لەگەڵ یەکە سیاسییەکانی ناوچەکە. لەم سەروبەندەدا وا دەڕوانرێتە سوریا کە شیاوترین وڵاتە بۆ ئەوەی ببێ بە دەروازەی پەلهاویشتنی روسیا لە ناوچەکەدا.
لەم چوارچێوەیەدا ئەستەمە روسیا دەستبەرداری سوریا بێ، بەڵام ئەمە بەم مانایە نییە کە روسیا دەستبەرداری ئەسەد نابێ. لە راستیدا ئەسەد لە کارتێکی سوتاو دەچێ، بەڵام نازانرێ کەی فڕێ دەدرێ.
هێشتا لە مۆسکۆ بەرچاوڕوونیی پێویست سەبارەت بە چەردەیەک پرسی گرنگ نییە، لەوانە چارەنووسی ئەسەد و چارەنووسی حزبی بەعس و رۆڵی ئەو بەشەی ئۆپۆزیسیۆن کە روسیا بە پەسەندکراوی دەزانێ.
ئاشکرایە کە ئەرکی روسیا، لەبەر تێکچڕژانی ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، ئەرکێکی ئاسان نییە. بە دڵنیاییەوە، روسیا بۆ هەتا هەتایە بەرگری لە ئەسەد ناکا، بەڵام تا ئەلتەرناتیڤێکی گونجاو نەدۆزێتەوە، دەستبەرداری ئەسەد نابێ. لە بەرژەوەندیی روسیایە کە ئەو ئەلتەرناتیڤە، لە خودی رژێمی ئەسەددا بێ و چاکتریش وایە کە لە دامەزراوەی سوپاوە بێت.
روس نایانەوێ لە سوریا تێوەبگلێن. چاکترین رێوشوێن بۆ رزگاربوون لە تێوەگلان، ئەوەیە کە سوریایەکی سەقامگیر پێکبێنن. ئەمەش بەم مانایە دێت کە دەبێ رێگە چارەی گونجاو و پەسەندکراو بۆ کێشە زۆر و زەبەندەکانی سوریا بدۆزنەوە، لە سەرووی هەموویانەوە چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانڕەوایی کەمینەی عەلەوی و مەسەلەی کورد.
لە بەرژەوەندیی روسیایە کە سوریای داهاتوو، پاش دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی ناوخۆیی، لەگەڵ نەیارە هاوسنوورەکانی ئاشت بێتەوەو بە دیاریکراوی، لەگەڵ هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیل. ئەگەر روسیا سەرکەوتوو بێ لە دابینکردنی ئاشتی لە نێوان سوریا و تورکیا، ئەنکەرە هیچ بیانوویەکی بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە باکووری سوریا نامێنێ، بە تایبەتی ئەگەر ئەسەد لە فەرمانڕەواییدا نەبێ کە ئەویش بەرگی بەزیو لە ئەردۆغان دادەماڵێ و هیچ بیانوویەکی بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە سوریا بۆ ناهێڵێتەوە.
سەبارەت بە ئاشتیش لەگەڵ ئیسرائیل، سوریای پاش جەنگی ماڵوێرانکەری 10 ساڵە، ناتوانێ بەردەوام بێ لەسەر سیاسەتە رادیکالییەکانی لەمەوبەری، بە تایبەتی کە سوریا لە ئاشتییەکەدا بەرزاییەکانی جۆلان وەردەگرێتەوە و لەم نێوانەشدا روسیا گەرەنتی ئاشتییەکی سەقامگیر لە نێوان سوریا و ئیسرائیلدا دەکا.
هەرچەند رۆژئاوا بەم سیناریۆیە ئاسودە نییە، بەڵام لەوەتەی سوریا لە نیوەی یەکەمی دەیەی چلەکانی سەدەی بیستەم لە فەڕەنسا جیابۆتەوە، رۆژئاوا هیچ بەرژەوەندییەکی گەورەی لە سوریا نەبووە ئەمەش بەم واتایە دێ کە فەرەنسا و ئەمریکا هیچ بەرژەوەندییەکی گرنگ لە سوریا لە دەست نادەن، بەڵكو بە پێچەوانەوە، ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل یەکێ لە ئامانجەکانی رۆژئاوا دێنێتە دی، جگە لەوەی کە روسیا دەتوانێ جڵەوی سوریا لە لوبنان بگرێ کە ئەمەش یەکێ لە داواکانی فەرەنسا دەبێ. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە قەیرانی سوریا دەریخستووە کە سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەبێ سەقامگیری سوریا نایەتە دی. ئەمەش خۆی لە خۆیدا هاندەرێکە بۆ هەموو ئەکتەرە کاریگەرەکان بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری لە سوریا.
وتاری زیاتر
ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ فراكسیۆنی سەدر
فەرید ئەسەسەرد
2022-06-14 15:25
172
جار بینراوە
قۆناغە هەستیارەكەی دانوستانە ئەتۆمییەكەی ڤیەننا
فەرید ئەسەسەرد
2022-01-22 17:17
168
جار بینراوە
كوردی سوریا لەنێوان مۆسكۆ و واشنتۆن-دا
فەرید ئەسەسەرد
2021-09-26 19:26
128
جار بینراوە
ئەفغانستان پاش گەڕانەوەی تاڵیبان
فەرید ئەسەسەرد
2021-09-12 16:08
158
جار بینراوە
ململانێی نێوان گومەزی ئاسنین و موشەكەكانی حەماس
فەرید ئەسەسەرد
2021-05-17 17:12
158
جار بینراوە
ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا
فەرید ئەسەسەرد
2021-05-01 16:46
177
جار بینراوە
یاریكردن بەكارتی حزبی بەعس
فەرید ئەسەسەرد
2021-02-22 19:15
224
جار بینراوە
چهكی وشه هاوشانی چهكی بهرگریی
فەرید ئەسەسەرد
2021-01-25 22:45
246
جار بینراوە
بەریەككەوتنی ستراتیجە دژەكان لەسوریا
فەرید ئەسەسەرد
2020-02-24 13:53
354
جار بینراوە
عەللاوی و كابینەكەی
فەرید ئەسەسەرد
2020-02-17 17:54
437
جار بینراوە
رێگای سەختی ئاشتی لەپلانەكەی ترەمپ-دا
فەرید ئەسەسەرد
2020-02-10 16:47
361
جار بینراوە
لیبیا كوانوی ململانێی سەختی دژەكان
فەرید ئەسەسەرد
2019-12-16 14:33
422
جار بینراوە
لاپەڕەیەكی تری قەیرانی ناڕەزایەتییەكانی عیراق
فەرید ئەسەسەرد
2019-12-09 17:03
347
جار بینراوە
بژاردە سەختەكانی پاش دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی
فەرید ئەسەسەرد
2019-12-02 15:49
331
جار بینراوە
بهرهو گرێبهستێكی كۆمهڵایهتیی تازه لهعیراقدا
فەرید ئەسەسەرد
2019-11-25 14:15
316
جار بینراوە
گەڕانەوە بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا
فەرید ئەسەسەرد
2019-11-18 14:50
382
جار بینراوە
كوردو پهیمانی ناتۆ
فەرید ئەسەسەرد
2019-11-11 18:05
465
جار بینراوە
عیراق بهرهو تونێله تاریكهكه
فەرید ئەسەسەرد
2019-11-04 19:15
421
جار بینراوە
رۆڵی ههڵكشاوی روسیا لەناوچهكهدا
فەرید ئەسەسەرد
2019-10-28 11:54
362
جار بینراوە
ئاماژهكانی پشت ئاگربڕهكهی باكووری رۆژههڵاتی سوریا
فەرید ئەسەسەرد
2019-10-21 14:50
426
جار بینراوە
ئهم هاوپهیمانه پشتی پێ نابهسترێ
فەرید ئەسەسەرد
2019-10-14 16:40
406
جار بینراوە
سهد ساڵ لهنێوان نامهكهی بهلفۆرو نامهكهی تیلهرسۆندا
فەرید ئەسەسەرد
2019-10-07 15:07
381
جار بینراوە
ریفراندۆمی كوردستان پاش دوو ساڵ له بەڕێوەچوونی
فەرید ئەسەسەرد
2019-09-30 16:37
511
جار بینراوە
ئیسرائیل بەرەو پاشاگەردانی
فەرید ئەسەسەرد
2019-09-23 16:50
422
جار بینراوە
دیوهكهی تری رووداوهكانی ئیدلب
فەرید ئەسەسەرد
2019-09-02 18:16
366
جار بینراوە
ناوچهكه بهرهو وهرچهرخانێكی ئاڵۆزتر
فەرید ئەسەسەرد
2019-08-26 16:19
391
جار بینراوە
نەوت و قەرزەكان
فەرید ئەسەسەرد
2019-07-29 16:07
355
جار بینراوە
عادل عهبدولمههدی و بڕیارهكهی ئهم دواییهی
فەرید ئەسەسەرد
2019-07-15 16:54
409
جار بینراوە
پهیامێك له مهنامهوه بۆ فهلهستینییهكان
فەرید ئەسەسەرد
2019-07-01 16:00
382
جار بینراوە
مورسی و ئهزموونی ئیخوان لەتهرازوودا
فەرید ئەسەسەرد
2019-06-28 20:58
373
جار بینراوە
نوێترین هەواڵەکان
ئاسۆ مامەند چاویکەوت بە نوێنەرانی دانیشتوانی یایچی...
ئاسۆ مامەند: هاوسەنگی و دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی ...
سەرۆک بافڵ، لە بەغدا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ب...
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی شارەزوور دەکات
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لەهەولێر پێشوازی لە وەفدێك...
پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی...
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری لە بەغدا كۆ...
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا سەردانی سە...
بیروڕا
زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە
ستران عەبدوڵڵا
رۆژی مورافەعە گەورەکە، یەکێکە لەخەرمانی شانازیەکان...
رەوەند مەلا مەحمود
لەیادی شەهیدانی سەرکردەو فەرماندەوە بۆ یادی بەکۆ...
ستران عەبدوڵڵا
سێ رۆژەی یاران- رۆژوی یارانی قەوەڵتاس
حەمەی حەمەسەعید
سۆشیال میدیا
ئەو وڵاتانەی ژنان بەڕێوەی دەبەن قوربانیانی كۆرۆنا كەمترن
بریتانیا دراوێک دەردەكات وێنەی گاندی لەسەر دەبێت
زانكۆی ئۆكسفۆرد قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر مرۆڤ بەسەرکەوتوویی تەواوکرد
د.سەردار عەزیز: سەردانی دیپلۆماسی نیشانەكانی ئەوەن دانوستانەكانی ئەمریكاو عیراق دەستپێدەكەنەوە
ڤیدیۆ... سمۆرەیەك تینوویەتی، بزانە چۆن داوای ئاو دەكات
گەلەری
بەوێنە... بەڕێوەچوونی حەوتەمین دیداری سلێمانی
2023-03-15
کەشو هەوا
زۆرترین سەردانکراو
1
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی شارەزوور دەکات
2
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری لە بەغدا كۆ...
3
ئاسۆ مامەند سەردانی چین و توێژەکان دەکات و لە گەڵی...
4
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا سەردانی سە...
5
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لەهەولێر پێشوازی لە وەفدێك...
6
سەرۆک بافڵ، لە بەغدا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ب...
7
پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی...