مهاتیر محەمەدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری مالیزیا، مۆمێکی سووری داگیرساند کاتێک گوتی، ریفۆرم لە مالیزیا بەمانای هەڵگیرسانی ناکۆکییە ئیتنییەکان دێت، لەو وڵاتەی کە جگە لەزۆرینەی مالوی، لە دوو گەورە کەمینەی چینی و هیندی پێکدێت، ئەگەر مەهاتیر محەمەد لە دەسەڵات بایە، کەس بایەخێکی ئەوتۆی بەقسەکانی نەدەدا، بەوەی ئەو قسەیەی بۆ بەرگریکردنە لەوەی درێژە بە دەسەڵاتەکەی خۆی بدات. ئێستا کە لەدەرەوەی دەسەڵاتە، نابێ قسەکانی بەهەند وەرنەگیرێت، بۆ کەسێکی وەک ئەو کە لەسەردەمەکەیدا وڵاتەکەی پێشخست و جێگیرییەکی دیاری بەخۆوە بینی، بەهۆی ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکرد کە لەسەر بنەمای خێراکردنی گەشەپێدان و سستمێکی توندی چاودێریی ناوەندی دامەزرابوو، پێگەیەکی دیاری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ مالیزیا دروست کرد.
لەزەمەنێکدا، کە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە گڕی گرتووە، جیهان کەمتر جێگیرەو ئاسایشیشی خراپتربووە، توندترین جۆرەکانی چەوساندنەوە بەخۆیەوە دەبینێت، دەبێ گوێش لەو بۆچوون و رایانە بگیرێت کە جیاوازە لە رای بەهێزەکان و دەسەڵاتدارەکان، ئەوانەی لەڕووی ئابووری، چەک و میدیاوە بەهێزن. کەس ناتوانێ لەگەڵ ئەم قسەیەی مەهاتیر محەمەددا ناکۆک بێت، کە دەڵێ، ئێستا کێشە لەهەموو شوێنێکدا هەیە، کە پێشتر کێشەی تێدا نەبوو. رەنگە ناکۆک بین لەگەڵ لەسەر " بۆچی، چۆن و چی بکەین؟، بەڵام بێ سود دەبێت ئەگەر ناکۆک بین لەسەر ئەوەی بوونی هەیەو ئەوەی ئێستا هەیە، وەلێ لەسەر گۆڕین و گۆڕانکاری، ئەوا نیەت و دیدو بۆچوون و ئامرازی جیاواز هەیە.
کاتێک گۆرباچۆڤ لەساڵی ١٩٨٥ پۆستی سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەتی بەدەستهێنا، ئەوکات بچوکترین بەرپرسی سۆڤیەتی بوو، کە تەمەنی ئەوکاتی (٥٤) ساڵ بوو، پۆستێکی گەورەی لەو جۆرەی هەبێت، لەیەکەم کۆبوونەوەی حزبی کۆمۆنیستدا بەوردی تیشکی خستەسەر رەوشی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەو راپۆرتە هەمەلایەنەیدا دەریخست کە ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەتی زۆر نەخۆشەو لەژێر چاودێریی توندی پزیشکیدایە. بەپشت بەستن بەو دەستنیشانکردنەی، چارەسەری بۆ دانا، دووبارە بونیاتنانەوە (بیرۆسترویکا) و موکاشەفە (گلاسنۆست) ی راگەیاند، هاوکاتی ئەوە، بەشێوەیەکی سەرنجراکێش بەرەو رووی خۆرئاوا کرایەوەو دەستپێشخەری راگرتنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی بۆ ماوەی چەند مانگێک تاک لایەنە راگەیاند، خۆرئاوا هیچ بایەخێکی ئەتۆی پێنەدا، هەروەها هاوکاتی ئەوەش، کەمینە رەگەزییەکان بواریان بۆ رەخسا تاوەکو گوزارشت لە خۆیان بکەن، بەڵام بەبێ بوونی سیاسەتێکی حکومی کە هەموو ئەو هەنگاوانەی ریفۆرم رێکبخات، ئەگەر نەمانەوێ لەگەڵ هەموو ئەوانەی گومانیان لە نیەتەکانی گۆرباچۆڤ کۆک بین، هەنگاوە بەپەلەکانی جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە، نەبوونی بەرنامە بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو بەرەوپێش بچێت، لاوازبوونی ئیدارەی ناوەندی، بوونە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، لەگەڵیشیدا، هاوسەنگی نێودەوڵەتی داڕما، بەدوایدا، لەهەموو شوێنێک کێشەکان سەریان هەڵدا، چونکە جیهان کەوتە ژێر دەستی یەک هێزی گەورە کە ئەمریکا بوو.
کەواتە لەنێوان ریفۆرم و تێکدان هێڵێکی زۆر باریک هەیە، لە واقیعدا، شتێک نیە کاتێک یەکێک کارێک دەکات و ناوی بنێت تێکدان، یان بەرنامەیەک رابگەیەندرێت داوای تێکدان بکات، ریفۆرمخوازان و تێکدەران بەقسە کۆکن لەسەر ئەوەی چاکەکارن، کاتێک دزێک لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت، یان ئەوەتا نکۆڵی لە دزییەکەی دەکات، یان ئەوەتا دانی پێدا دەنێت و چەندین بەهانەی بۆ دێنێتەوەو تاوەکو نیشانی بدات تۆزێک خەتای کردووە، یان پێی کراوە.
دوای تێپەڕبوونی هەزاران ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی گالیلۆ، دەردەکەوێ، لە جوانترین وەسفیدا، لە جیهاندا دادپەوروەی کەموکورتی هەیە. رەنگە لەچانسی گالیلۆ بێت، کە لەم سەردەمی میدیایەی ئێستای (ئەنتەرنێت و یوتیوب) نەبووە، رەنگبوایە دەستبەرداری راستکردنەوەی مەعریفەی فەلەکی بووایە، ئەوکات ئەو پرسیارەی نەدەکرد، کامیان بەدەوری ئەویتریاندا دەخولێتەوە، زەوی یان خۆر.
کاتێک نیەتەکان راستن دەبێ دەرک بەوە بکەیت کە ئەوە بەتەنیا بەس نیە بۆ بونیاتنانی دروست، وەک دەڵێن دۆزەخ بە نیەتە باشەکان پڕکراوەتەوە. بەڵام لەکاری سیاسییدا لێدوان و قسەی زۆر جوان دەکرێت بەڵام نیتەکان باش نین، وەک ئەوەی دەگوترێت ( کلام الحق الژی یراد بە باگل) لەزۆربەی کاتەکاندا کاری تێکدەرانەی خۆی ئەنجام دەدات، ئایا لەناخی خۆماندا حوکمە پێشوەختەکان تێکدەشکێنین و بە هوشیارانەوە لێکدانەوەیان بۆ دەکەین؟