شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕ شكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-14 22:03      555 جار بینراوە        کۆمێنت

دەیەم
پاشئەوەی فەرمانی جووڵەیان پێداین بەرەو سنوورو لەوێشەوە بۆ شاری سلێمانی، بەشێك لەهەڤاڵان كە لەبارەگای ئیزگە بوون لەناو شاری سەقز، بارەگای پەخش لەگەڕەكی حەماڵاوابوو لەقەراغ شاری سەقزو سەرقاڵی كاری تر بوون، كەوتنە كوكردنەوەی كەلوپەلەكان، جگە لە ئامێرەكانی پەخش كە ئەوانە ئێوارە كۆكرانەوە. بۆ كەلوپەكان لۆرییەكی گەورە گیرا، بەشێك لەباری لۆرییەكە تەرخانكرابوو بۆ بڕێكی باش ئازووقە كە زۆربەی هەڤاڵان بەبڕی جیاواز كڕیبویان بۆ ماڵی خۆیان بەهۆی ئەو هەواڵانەی لەبارەی خراپی باری ئابووری خەڵك لەكوردستان بڵاوبوبۆوە، دەرەنجامی ئەو ئابڵوقەیەی لەسەر عیراق هەبوو، تەنانەت بەندە گەر نەبێتە مایەی پێكەنین دە دەستە مۆمیشم كڕیبوو، چونكە وەك باسدەكرا، وەزعی كارەبا زۆر خراپ بوو، رۆژی یەك دوو سەعات هەبوو.
رۆژی دواتر كەوتینەڕێ بەرەو شاری بانە، یەك پاص و لۆرییەك بووین، شەوق و زەوقێكی زۆرمان هەبوو، هەموو شتێكمان تەسلیمی ستافی ٤١ مەترییەكە كردبوو كە لەشاری رانیە بوون، دیارە گوێگرانمان لەوە ئاگادار كردبۆوە كە پەخشی ٧٥ مەترییەكە بۆچەند رۆژێك دەوەستێ. ئێمە وامان دانابوو كە پاش ٤٨ سەعات لەشاری سلێمانییەوە دەكەوینەوە پەخش، بەڵام حیسابەكەمان هەڵە دەرچوو. نانی نیوەڕۆمان لەشاری بانە خوارد لەوێوە بەڕێ كەوتین بۆ مەرزی كانی خان. كە لە بانە دەرچووین پاش یەك دوو كیلۆمەتر لەجادەكە، قیرتاو نەماو بووە تێكەڵە، ئەمەش رۆیشتنی هێواش كردینەوەو لەهەندێ شوێنیش رێگاكە هەورازبوو، یان جۆگەی ئاوی هاتبووە سەر كە هێندەی تر لەخێرایی كەم دەكردینەوە تا گەیشتینە دوا سەیتەرەی ئێران لەسەر سنووری كانی خان. پاش دڵنیابوون لەمۆڵەتی رێگاپێدان، داری سەیتەرەكەیان بۆ هەڵداینەوە.
بیست و پێنج مەترێك ئەودیو سەیتەرەكە، گۆلاوێك ئاو لەسەر رێگاكە دروست ببوو بەهۆی بارانی شەوی رابوردوو، تا دەهاتیش هەور زیاترو چڕتر ئەبوو، هەموو چاومان لەوە بوو كە نیو سەعاتێكی تر لەكانی خان دەبین. لۆرییەكە كە لەپێش ئێمەوە بوو گەیشتە گۆلاوەكە، بەڕاستی كەسمان چاوەڕێی ئەوە نەبووین، لۆری تاسەر تایەكەی نوقمی ئاوو قوڕ بوو ،هەرچییەكی كرد نەیتوانی بڕوات. هەموومان هاتینە خوارەوە بەمەبەستی پاڵنان، هەرچییەكمان كرد بۆمان نەجوڵاو. خەریكی گفتوگۆ بووین لەسەر ئەوەی چیبكەین، بەفرەلوكە دایكرد. بەناچاری چووینە نێو سەیارەكەوەو بڕیاردرا یەك دووانێكمان بچین لەگەڵ بەرپرسی ئەو سەربازگەیە قسە بكەین تاكو بزانن چییان پێ دەكرێ بۆ هاوكاری كردنمان لەدەرهێنانی لۆرییەكە لەو قوڕو لیتاوە. یەك دوو هەڤاڵ چوون بۆ لای سەربازگەكە، لەوێ داوای هاوكاریان كردبوو، پێێان گوتبوون جگە لەسەیارەی بچووك شتێكی وامان لانییە توانای راكێشانی ئەو لۆرییەی هەبێ، هەرچییەكیش داوابكەین، تا رۆژ نەبێتەوە ناینێرن بۆمان، بۆیە لەشوێنی خۆتان بمێننەوە، تكاشمان وایە ناچاری نەبێ لەسەیارەكە مەیەنە خورەوە، ئەگەر هاتیشن، لایت داگیرسێنن. بەناچاری ئەو شەوە لەسەر مەرزو لەناو سەیارە، بێ ئەوەی بزانین لەدەورمان چی دەگوزەری ماینەوە، ئەوەی سەیریش بوو پێنج سانتیمەترێك بەفرەلوكە باری!

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      118 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      114 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      103 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو