ستران عەبدوڵڵا

بۆ ئەوەی ببیتەوە یەکەمی سیاسیی سەرەتای ھێز بۆ میدیا ، خڕکردنەوەیەتی

  2021-03-13 21:35      322 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەوەی ببیتەوە ژمارەی یەكەم دەبێت جەمع ‌و تەرحی ژمارەی خۆت بكەیتەوە. دەبێ ببیتەوە هێزی كەمەندكێش. هێزی سازدانەوە لەهەموو ئاستەكاندا.
ئەمە دانایی ‌و عەبقەریەتێكی گەورەی ناوێت، بەڵكو لێكدانەوە ‌و هەڵسەنگاندنێكی ئاسایی دەوێت.

-بۆ پایەداری لە پەرلەمان ژمارەی كورسییەكانت قسە دەكات تا زۆرینە بیت لە پەرلەمان.
-بۆ بردنەوەی نەبەردی دیموكراتی هەڵبژاردن ژمارەی كورسی دەتوانێ هێزی بڕیار بێت.
-بەڵام هێزی ژمارەی كورسیش بەس نییە، ئەگەر چەترێكی هێز نەبێت كە دڵنیایی بداتە كورسی ‌و دانیشتوانەكانی كە رۆماڵدەكرێت ‌و پشتیوانی دەبن لە لێقەوماندا.

چەتری هێزی سیاسی بە چی دەبێت ئەگەر هێزە سیاسییەكە كەمەندكێش نەبێت ؟
فەزای سیاسی بەهێز بە چاككردنی ریزبەندی زۆنی سیاسیی جێ نفوز دەبێت.

ریزبەندی لایەنەكان، هی ئەرك ‌و فەرمانەكان ، هی بەش ‌و سەنگەكان ‌و رێوشوێنێكی كارای هەمەڕەنگی بەڵام یەك دەست ‌و یەك تیم.

لێرەوە چەمكی بارستایی مێژویی گرامشی مانا پەیدا دەكات. ئەگەر لەجێی بارستایی مێژوویی ناونیشانەكە تەنكتر بكەین دەكرێ بڵێین (فراكسیۆنی مێژوویی).

واتا رێگا کردنەوە بۆ کۆکردنەوەی هەر كەسێك دەنكە جۆیەكی ماڵی پاشای خواردبێ . ئەو کەسە دەشێ بەشێك بێ لەو فراكسیۆنە مێژووییە، بەڵام نابێ هێزی فراكسیۆنەكە گیان ‌و تەنی سەرشان وا قورس بكات كە لەجێی بارستایی ببێتە بارگاوی.

لێرەوە بایەخی چەمكی میكانیزم ‌و دینامیكییەت دەردەكەوێت. هێزی بارستایی تا نەبێتە بارگاوی بە لەشی قورس پێویستی بە میكانیزمی كارا ‌و كاریگەر هەیە. ئەمە پێی دەڵێن دینامیكییەت كە بزاوت ‌و دەستپێشخەری ‌و دەستوبردی دابین دەكات.

ئەم چەترەی هەڵقوڵاوی فراكسیۆنی مێژووییە فەزای ناوچەی نفوز رێكدەخاتەوە، ژینگەكەی پاكژ دەكاتەوە بۆ هەناسەدان ‌و بەرهەڵداكردنی ئەندێشە ‌و توانستە هەمەجۆرەكان.

بەو چەتر ‌و هێزەوە دەتوانیت ژمارەی كورسی لە ژمارەی بێدەنگەوە بكەیتە ژمارەی رۆح لەبەر.
بۆ بردنەوەی نەبەردی دیموكراتی، بۆ ڕاستكردنەوەی رێرەوی سیاسی ‌و بەهێزكردنی دینگەی سیاسی بۆ هەر رێبازێكی سیاسی.
میدیاش دەتوانێ هێزێكی كاریگەر بێ لەم رێرەوەدا، لە سەرەتاوە، لە ناوەڕاست ‌و لە دەستپێداهێنانەوەی كۆتاییشدا.
بەڵام میدیا لە بۆشاییدا هیچی پێ ناكرێ میدیا لە پڕی ‌و پوشتە ‌و پەرداخی هێزە سیاسییەكەدا دەتوانێ: كارا بكرێت، چاودێر بكرێت ‌و لێپرسینەوەشی لەگەڵدا بكرێت تا بە سیخورمە ‌و كوتانەوە ‌و ئەدگار نواندنەوە ببێتە كارەكتەری جێی دڵخواز لە جێبەجێكردنی ئەركەكاندا.
میدیا دەتوانێ لە خراپی ‌و لاوازی خۆیدا دەسكەوت ‌و سەنگی هێزی سیاسی باشیش بە فەوتان بدات، بەڵام بێ هێزی سیاسیی دڵخوازیش ناتوانێ ھیچ بکات سەرەتای ھێز بۆ میدیا ، خڕکردنەوەیەتی.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      98 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      232 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      149 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە













با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو