خولی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به گه‌یشتن به تێڕوانینێكی هاوبه‌شی كورد سه‌باره‌ت به كۆی گشتی بابه‌ته سیاسی و سه‌ربازی و چاره‌نووسسازه‌كان له رۆژاڤا راوه‌ستاوه، ئه‌ویش هه‌رچه‌نده لایه‌نی ئه‌مریكیش پشتیوانی لێده‌كات و ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدیش كه خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی نوێ.
راوه‌ستانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ بوونی ئیداره‌یه‌كی پڕ كه‌موكووڕیدا لای هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، به‌ره‌و گۆمانی ئه‌وه ده‌مانبات كه هه‌ندێك لایه‌ن نیازیان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌و به‌رپرسیاریی نییه به‌رامبه‌ر به مافی ره‌وای گه‌لی كورد‌و خه‌ونی ئاینده‌یه‌كی ئارام، خه‌ونی بوونی ناوچه‌یه‌كی ئارام دوای ئه‌و هه‌موو داگیركارییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی سوریا و دوای ئه‌وه‌ی توركیا سووره له‌سه‌ر لێدانی پڕۆژه‌ی كورد، كه ئێستا هه‌یه و سه‌رپێ كه‌وتووه به رێكه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بێت یان روسیا، تازه‌ترین لێدانیش بۆ پرۆژه‌كه‌ی كورد، هێرشی میدیای توركیابوو به هاوكاری روسیا و ئێران بۆ سه‌ر كورد و تۆمه‌تباركردنی كوردبوو به جوداخواز، به هه‌مان شێوه‌ی كۆنگره‌ی ئاستانه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد دایناون جێبه‌جێ كردنیان ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوا ده‌كه‌ن، داوای لێبوردنیان لێ بكرێت كه نووسینگه‌كانیان سووتێنراوه و داواش ده‌كه‌ن به‌رگری كردن له‌خۆ نه‌مێنێت و به‌رنامه و میتۆدی خوێندنیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه و وه‌ك جاران و وه‌ك ئه‌وه‌ی رژێمی سوریای لێ بكرێته‌وه، له هه‌مووشی خراپتر داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه نابێ وتاری كورد دژی توركیا بێت، به‌ڵكو ده‌بێ دژی ئێران و سوریا بێت، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ له رۆژاڤا ببه‌سترێ و له‌وه‌ش خراپتر داوا ده‌كه‌ن داهاته‌كان دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر حزبه‌كاندا و نه‌درێت به دامه‌زراوه‌كان، ئه‌مه شتێكه له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه قبوڵ ناكرێت، چونكه هه‌موو رۆژاڤا ده‌خاته خانه‌ی به‌شبه‌شێنه‌ی حزبییه‌وه و له دامه‌زراوه‌یی دایده‌بڕێت، ئه‌وه‌ش كه له به‌های گفتوگۆكان كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی داوای به‌شی په‌نجا به‌په‌نجا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان هه‌ر ته‌واو خه‌یاڵه و هه‌ر كه‌سێك له واقیعی كوردی سوریا ئاگادار بێت ئه‌وه ده‌زانێت، به‌ڵام كام كه‌سی ئاگادار له واقیعه‌كه، ئایا ئه‌وه‌ی ئاگاداره و به‌رگری ده‌كات یه‌كسانه به‌وه‌ی كه به‌رگری ناكات؟
گفتوگۆكانی نێون كورد و كورد به تێكڕا ده‌بنه هۆی داڕشتنی سیمای وتاری یه‌كگرتووی كورد، ده‌بنه هۆی به‌هێزبوونی پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش جێگیر ده‌كات، دوور له‌و شێواندنه‌ی كه حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد به درێژایی چه‌ندان ساڵ دروستیان كردبوو، ئه‌وجا به لێدوانه‌كانی هه‌ولێریان بێت یان ئه‌وانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، یان به چوونه پاڵ عه‌ره‌بی شۆڤێنی كه ناویان له خۆیان ناوه ئۆپۆزسیۆن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه گره‌وی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك كرد دۆڕاندی، ئێستاش ده‌یه‌وێ گره‌و له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی كورد بكات و به هه‌موو توانایه‌وه ده‌یه‌وێ شكستی پێ بهێنێت، ئه‌ویش به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی توركیا.
ره‌نگه خه‌می گه‌وره‌ی ئێستا ئه‌وه بێت، له سایه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگ و مه‌ترسیانه‌دا پشت ببه‌سترێ به فشاری جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆكان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له حزبه كوردییه‌كان له هه‌ڵوێستی خه‌جاڵه‌تكه‌رانه‌دا پشتیان كرده ویستی كورد و خۆیان هاویشته ناو گێژاوی تاریكی ئه‌وتۆ كه زیان به دۆزی كورد ده‌گه‌یه‌نێت و لایه‌نگری پڕۆژه‌ی دژه كورد ده‌كه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ئیداره‌ی خۆجێی كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی له دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیدا جێ كردۆته‌وه، فشاری جه‌ماوه‌ری له ئان و ساتی خۆیدا و به گوێره‌ی پێویست ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به سازانێكی سیاسی دوور له‌و ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه كه به‌سه‌ر ئه‌نه‌كسه‌دا سه‌پێنراوه، ئه‌نه‌كه‌سه‌ش خۆی لاواز ده‌بینێت له‌به‌رده‌م پیلانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیدا كه دژی كورد كار ده‌كات، ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی له‌بیری كردووه كه گۆڕانی دیموكراسی ئه‌گه‌ر روو بدات ده‌بێ له ئیدلب و حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق روو بدات.
ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به تێڕوانینێكی هاوبه‌شی كورد له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگیرێت، ده‌بێ دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌زمی خێرای رووداوه‌كان به گشتی له ناوچه‌كه‌و به تایبه‌تیش له سوریا، ئه‌وه‌ش دوای شكستی كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا و دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش به هیچ كام له پڕۆژه‌كانی كورد و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش رازی نییه.
كه‌واته ئێمه‌ی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی به مافی ره‌وا بگه‌ین، ده‌بێ به گیانێكی كوردانه‌وه بچینه دانوستانه‌كانه‌وه، نه‌ك به گیانی سه‌پێنراوی لایه‌نێكی دیكه.