شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-13 13:03      226 جار بینراوە        کۆمێنت

نۆیەم
لەئامادەكارییەكان بۆ ڕاپەڕین، كاك نەوشیروان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی ئیزگە وێڕای گەیاندنی رێنماییەكانی هەڤاڵ مام جەلال لەبارەی ئەركی راگەیاندن لەپلانی راپەڕیندا، تەئكیدی لەوە كردبۆوە كە هەوڵبدرێ بەرنامەكانی رادیۆ بەبابەتی جۆراوجۆر  درێژە پێبدرێ ، تەنانەت سرودو گۆرانیش زیاتر بكرێت و گوێگران لەزیادكردنی كاتی پەخشی بەرنامەكان ئاگاداربكرێن بەمەبەستی راهێنانیان لەسەر ئەو گۆڕانكارییە، لەكاتێكدا ئەوان لەسەر پەخشی یەك سەعاتی، زۆر زۆر سەعات و چارەك راهێنرابوون. ئەو بڕیارە لای زۆربەی كادیرو كارمەندانی راگەیاندن قورس بوو بڕوایان وابوو جێبەجێكردنی زەحمەت بێ. كاتێك راپەڕین دەستی پێكرد ، بەهۆی سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی راپەڕینەوە، نەك بابەت كەمبوو، بەڵكو  هێندە زۆر بوو، بابەت كەڵەكە دەبوو هەڵدەگیرا بۆ پەخشەكانی تر، قەڵەمی هەڤاڵانی نووسەری عەرەبی و كوردی و وەرگێڕەكان هیچ شتێك بەری پێ نەدەگرتن. رۆژانی ٣/١٣،١٢ نۆ شارو شارۆچكە رزگار كران كە هەندێكیان لەناوچە كێشە لەسەرەكانن، گوڵاڵە، مەخمور، ئاكرێ، خانەقین، شێخان، زاخۆ، كەلار، كوڵەجۆ،جەبارە. ئەمە وایكرد هەم عەدەد جیهازەكان، هەم ئێمەش زۆر سەر قاڵ و پڕ كار بین. گەیشتنی راپەڕین بۆ دەڤەری بادینان، بۆ ئەو بەشە گرنگەی كوردستان، گرنگی خۆی هەبوو هەنگاوێكیش لەڕزگاركردنی دهۆك نزیك ببووینەوە، بەتایبەت ئەمسەری، ئاكرێ و شێخان و ئەوسەری، زاخۆ رزگاركرابوون. هەرواش  بوو، ٣/١٤ دهۆكیش ئازاد كراو رۆژی ئازادی لەپایتەختی بادینانیش هەڵهات. لەرزگار كردنی شارو شارۆچكەكانی بادیناندا، هەڤاڵانی بێژەرو نووسەری كرمانجی ژوروو لەبەشی كوردی رۆژی خۆیان بوو پاڵەوانی مەیدانەكە بوون.                                                                                          بەشی زۆری كوردستان ئازادبوو بوو، تەنیا یەك شاری گرنگ و گەورەو ئازیز مابوو كە كەركوكی قودسی كوردستان بوو، هەموو چاومان لەوێ بوو، رژێمی بەعس هێزێكی زۆری لەنێو شارەكەدا بڵاوكردبۆوە، چوار دەوری شارەكەی زۆر توندكردبوو، لەنێو شار هەڵمەتێكی گرتن و تۆقاندنی دەستپێكردبوو ژمارەیەك گەنجی گرتبوو. جگە لەو چاوەڕوانییە گرنگە، ئێمە چاوەڕێی ئەوەش بووین فەرمانمان بۆ بێ بڵێن بجوڵێن. نیوەڕۆیەك فەرمان هات و بڕیاردرا  دەستبكەین بەخۆ كۆكردنەوە تاكو بۆ رۆژی دواتر بەرەو سنوور بكەوینەڕێ.

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      113 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      209 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو