شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-08 18:11      178 جار بینراوە        کۆمێنت

شەشەم
رۆژی (٣/٩) پارێزگای سلێمانی بەشی هەرەزۆری رزگار كرابوو، لەوانەیە هەبێ بپرسێ، هەندێ شارو شارۆچكە لەو شوێنانەی رزگار كرابوون، ناویان نەبوو، وەك هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوین، چوارتا، ماوەت، قەڵادزێ، بەداخەوە هەموو ئەو شارۆچكانە كاتی راپەڕین، چەند ساڵێك بوو لەلایەن رژێمی بەعسەوە كاول و خاپور كرابوون و دانیشتووانەكانیان بەسەر ئۆردوگا زۆرە ملێێكاندا دابەشكرابوون، یان ئاوارەی ئێران بوون، ئەمە جگەلەوەی هەڵەبجە پێنج هەزار شەهیدی دابوو.                                                            ئەو رۆژە هەواڵی رزگاركردنی هەردوو شارۆچكەی كۆیەو شەقڵاوە گەیشت، زۆر خۆشحاڵ بووین لەوەی پلانەكە بەباشی دەڕوات و راپەڕینیش گەیشتە دەڤەری هەولێر. بەپێی پلانی راپەڕین هەموو كوردستان كرابوو بەچەند میحوەرو قۆڵێك، فەرماندەی میحوەرەكان پەیوەندییان هەبوو بەو مەفرەزە پارتیزانانەی لەو سنوورانە بوون، هەروەها بەڕێكخستنەكانی شارو شارۆچكەكان لەڕێی بێتەلەوە، ئەو پەیوەندییە گرنگییەكی زۆری هەبوو بۆ هەماهەنگی نێوانیان لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان. پێ بەپێی سەركەوتنەكانی راپەڕین و پەخشی نزیكەی ١٥ سەعات بەرنامە بەهەردوو پەخشەكە (٤١ ، ٧٥) مەترییەكە، كە بریتی بوو لەچالاكییەكانی راپەڕین، بانگەواز، بروسكە، بەیاننامە، ئاگاداری، سروود ، موسیقا ، گۆرانی، پەخشەكەش بەهەردوو زمانی كوردی، كرمانجی خواروو ژوروو عەرەبی بوو، بەردەوام بووین، ئێمە هەموومان چاوەڕێی ئەو ساتە بووین كە فەرمانمان پێ دەكەن بۆ بەڕێكەوتن بەرەو سلێمانی، ئەوەشمان دەزانی كە ٤١ مەترییەكە پێش ئێمە دەگاتە ناوچە رزگاركراوەكان، چونكە ئەوان نزیكتر بوون.                                                دیارترین مۆسیقا لەو رۆژانەدا كە ببووە ئاماژەی راپەڕین مۆسیقای سروودی ئاسوودەبن بوو كەبەرهەمی ساڵی١٩٨٥ی تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بوو، لەگۆرانییەكانیشدا گۆرانی گەلەو گەلەو گەلە بوو لەگوتنی هونەرمەند ناسری رەزازی.
٧٥ مەترییەكە لەشاری سەقز لەقەراغ شاربوو، لەخانوویەكی زۆر بچووكی نێو باخێكدا بوو، خاوەنەكەی سەگێكی هەبوو هەر لەوێ بوو، گرفتێكی گەورەی بۆ دروستكردبووین، لەبەرئەوەی ستۆدیۆمان نەبوو دەنگ زۆر بەئاسانی لەپەخشدا دەردەچوو، هەر هەڤاڵێكیش كە دەهات بۆ ئیزگە، مەحاڵ بوو سەگەكە هەر پێی دەوەڕی، بۆیە بەناچاری هەمیشە كەسێك نزیك دەرگای ژوورەوە بوو تاكو ئەو كێشەیە دروستنەبێ.

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      114 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      255 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      210 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو