شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-07 13:31      231 جار بینراوە        کۆمێنت

پێنجهەم
دەوروبەری سلێمانی، بەشێكی زۆری رزگار كرابوو، رێگاكان بەدەست پێشمەرگەوە بوون، هەشتی مانگ، چەمچەماڵ، پیرەمەگرون، عەربەت، ئازاد كران، هەموو دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكان و سەربازگەكان گیران، ئەو رێگایانەی دەهاتنەوە بۆ سلێمانی مەترسی رژێمیان لەسەر نەماو پێشمەرگەی میحوەرەكانی لێبوو. لەنێو سلێمانی تەنها ئەمنە سوورەكە مابوو. ئیزگە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی رزگاركردنی ئەو شارو شارۆچكانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، لەگەڵ بروسكەو بانگەوازو رێنمایی نوێ، درێژەی بەپەخشی بەرنامەكانی دا. پێش تەواوبوونی پەخشی ٤١ مەترییەكە، هەواڵی گرتنی تەواوەتی ئەمنە سوورەكە گەیشت و بڵاوكردنەوەی كۆی هەواڵی رزگاركردنی شاری سلێمانی و دەوروبەری بووە نسیبی ئێمە. هەموو كەوتنەخۆ، نووسەرانی كوردی بەهەردوو شێوە زمان، عەرەبی، بێژەرەكان، وەرگێڕەكان، تەكنیككاران، هەر هەموو، لەبەرئەوەی لای داڕێژەری پلانی راپەرین رزگاركردنی شاری سلێمانی گرنگی خۆی هەبوو كلیلی رزگاركردنی شارو شارۆچكەكانی تر بوو. بووە پێشبڕكێ لەسەر نووسینی هەواڵەكە! دوو هەڤاڵ دەیانویست هەواڵەكە بەكوردی داڕێژن، رەحمەتی كاك قادری حاجی عەلی، كە ئەوسا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ك) بوو كاك مەحمود رەزا كە نووسەر بوو لەبەشی كوردی. پاش گفتوگۆو لێكدانەوە، رێككەوتن كە كاك قادر گوتارێكی پەخشان ئامێز بەبۆنەكە بنووسێت و كاك مەحمود هەواڵەكە بەدرێژیی دابڕِێژێت. ئەو شەوە تا دوای نیوە شەو، هەواڵ هەر هەواڵی رزگاركردنی شاری سلێمانی بوو. جگە لەو هۆكارەی سەرەوە باسمان كرد سلێمانی ئەو شارە بوو كە سەدام پێی دەگوت (المدینە الصعبە)، شارە زەحمەتەكە. كەشێكی ئارام باڵی كێشابوو بەسەر زۆربەی زۆری ستافەكەدا، بەڵام ترسێك لەژێر ئەو ئارامییەدا خۆی حەشار دابوو، هەموو لەوە دەترسیان رژێمی بەعس فرسەت بێنێ و داخی سێ رۆژی راپەڕین بەسلێمانی و خەڵكەكەی بڕێژێ.                   بۆ بەیانی بەو ترسەوە رۆژمان كردەوە، چاوەڕێی هەواڵ بووین، بەخۆشحاڵییەوە جگە لەهەواڵی سەركەوتن، هیچ هەواڵێكی تر نەبوو. ناخۆشترین كاتیش بۆ هەموومان ئەوكاتانە بوو كەهەواڵی شەهیدبوونی بەشداربووانی راپەڕینمان پێ دەگەیشت.

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      114 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      255 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      210 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو