جەمال ئارێز

دوای گەیشتنی پێكوتە (ڤاكسین)ی كۆرۆنا

  2021-03-04 21:06      263 جار بینراوە        کۆمێنت

هێشتا نیوەی زیاتری جیهان بەدەست پەتای نەگریسی كۆرۆناوە گرفتار بوو، زاناكانی بواری پزیشكی لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان لەبواری زانستی پزیشكیدا، هەوڵەكانیان چڕكردەوە بەنیازی دۆزینەوەی پێكوتەیەك بۆ چارەسەر و بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا، لەو رووەشەوە لەسەر ئاستی جیهان چەندین زانای بەناوبانگی بوارەكە كەوتنە پێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی و بەرهەم هێنانی چەند جۆرێك لە چارەسەری سەرەتایی بۆ رێگریی لە پەتاكە، بەڵام هەموو زاناكان لەوە نائومێد بوون كە بەزوویی و پێش ساڵێك تا نزیكەی ساڵێك لەدوای رێكەوتی بڵاوبوونەوەكەی بگەنە پێكوتەیەكی پەسەندكراو لەلایەن رێكخراوی تەندورستی جیهان (W.H.O) وە.

دەربڕینی بێ هیوایی کاریگەرتر بوو
هەرچەندە پەتاكە زۆر بەپەلە و خێراییەكی زۆر بڵاودەبۆوە و تەشەنەی دەكرد، بەڵام هێندەی ئەو لایەنە دەروونییە كاریگەریی بۆسەر خەڵكی گۆی زەویی نەبوو كە كاتێك زاناكان و كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دەرمانسازیی بێ هیوایی خۆیان دەردەبڕیی لە گەیشتن بە چارەسەرێكی خێرا بۆ رێگریی لە تەشەنە سەندن و دۆزینەوەی ڤاكسینێكی گونجاو كە وەك چارەسەری پێشوەختە بدرێت بە مرۆڤ، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە هەر بۆخۆیان گرفتاری چەند نەخۆشییەكی درێژخایەنی دیكە بوون، چونكە هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە هۆشداریی دەدرایە پیرەكان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

بەهەرحاڵ لە یەك دوو مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا چەند زانایەك بە پێشكەشكردنی توێژینەوەكانیان لە وڵاتانی وەك ئەمریكا و ئەڵمانیا و چین و روسیا كەوتنە كێبڕكێوە بۆ بەرهەمهێنانی جۆرێك لە ڤاكسین كە لە رووی كوالێتییەوە باش و لەڕووی بەرهەمهێنانەوە ئاسان و خێرا و لەڕووی نرخیشەوە بۆ هەموو وڵات و كەسێك بەگوێرەی داهات و دەرامەتیان دەست بدات.

ئەو ڤاکسینە و لێکدانەوەی خەڵک
سەیر لەوەدایە هێشتا سەرەتای پەسەندكردنی ئەو چوار جۆرە ڤاكسینە بوو لە لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهان و هێشتا سەرۆكی وڵاتە گەورە و پێشكەوتووەكان وێنەیان لەگەڵ شوشە و سرنجی ڤاكسینەكە دەگرت، لە كوردستان چەند شرۆڤەكارێكی تەندروستی پەیدابوون و كەوتنە شرۆڤەكردن بۆ لایەنە نێگەتیڤەكانی ڤاكسینەكە، لەكاتێكدا نەك زۆربەیان بەڵكو هیچیان، هیچیان لەبارەیەوە نەدەزانی.

ئێستا كە دەوترێت ڤاكسینەكە گەیشتۆتە عیراق و هەرێم، بەشێك لە خەڵكی كوردستان كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی ئەو واتە واتەوە و دەڵێن ئێمە ئەگەر بزانین دەمرین ئەو ڤاكسینە وەرناگرین!

گرفتی خەڵكی ئێمە لەوەدایە هەموو بابەتێكیان كردووە بە بابەتی سیاسی و لەخۆڕا چەند كەسێك قوت دەبنەوە و دەبنە شرۆڤەكار، ئاخر بابەتێك بابەتێكی زانستی و تەندروستیی تەواو بێت و چەند زانایەك لە جیهاندا پێوەی سەرقاڵ بن و رێكخراوی W.H.O پەسەندی كردبێت، ئیتر خەڵكێكی ئاسایی چۆن دەتوانێت هەڵسەنگاندنی بۆ بكات.

بێگومان دەشێت وەك هەر كایەیەكی دیكە بابەتی كۆرۆناش وەبەرهێنانی سیاسی و ئابووریی تێدا كرابێت لەلایەن زلهێزەكانەوە، بەتایبەتی لە بابەتی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ دەمامك و دەستكێش و مادە پاكژكەرەوەكان و بە ملیاران دۆلار قازانجی بەو وڵات و كۆمپانیایانە گەیاندبێت كە ئەو كەرەستانە بەرهەم دەهێنن، بەڵام دیارە لەبەرامبەر ئەوەشدا سیاسەت و ئابووریی دەخوازێت كە ڤاكسینێك بۆ ئەو پەتایە بدۆزرێتەوە كە ئەوەش دووبارە داهات و سەرمایەیە و دەچێتەوە گیرفانی وڵاتە بەرهەمهێنەكان، چونكە ئەوانە چەندە گرنگیی بە وەربەرهێنان و بەرهەمهێنان لە بواری ئابوورییدا دەكەن، هێندەش وەبەرهێنان لەبواری مرۆیی و دەستەبەركردنی عەقڵی داهێناندا دەكەن تا دواجار ئەو وەبەرهێنانە مرۆییەش بخەنەوە خزمەتی وەبەرهێنانە سیاسی و ئابوورییەكە. بەڵام بزانم ئێمە كە فێربووین رەخنە لە هەموو شتێك دەگرین و گومان بۆ هەموو شتێك دروستدەكەین، چ داهێنانێك و چ توێژینەوە و وەبەرهێنانێكمان هەیە لەڕووی ئابووریی و مرۆییەوە؟ كە ئەوەمان نییە ئیتر بۆچی خەڵكی خۆمان خانە گومان بكەین و لەڕووی دەروونییەوە ئامادەیان بكەین بۆ ئەوەی كە ئەو ڤاكسینەی بەرهەم هێنراوە، دەرهاویشتەو لێكەوتەی خراپی لەسەر مرۆڤ هەیە؟ ئاخۆ ئەو پڕۆپاگەندەیە هێندەی ڤایرۆسەكە مەترسیدارنییە لەڕووی دەروونییەوە بۆ سەر خەڵكانێكی تووشبووی خۆش باوەڕ؟

وتاری زیاتر








بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      174 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      122 جار بینراوە



بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك‬ جەمال ئارێز
2021-09-18 19:40      140 جار بینراوە

دەنگیش بدە و گلەییش بکە‬ جەمال ئارێز
2021-09-16 12:58      170 جار بینراوە


هونەری گوێ نەگرتن‬ جەمال ئارێز
2021-08-14 14:34      171 جار بینراوە


کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      245 جار بینراوە



لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      236 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      385 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      480 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      566 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو