توركیا به‌رده‌وامه له ره‌فتار و كرده‌وه ره‌گه‌زپه‌رستانه‌كانی له ناو ئه‌و شارانه‌ی سوریادا كه داگیری كردوون، دوای هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی گۆڕینی دیمۆگرافی له ناوچه‌ی عه‌فرینی كوردنشین، له تازه‌ترین هه‌نگاویدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئیمزای له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ توركییه‌كان كرد له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی سوریا كه داگیری كردووه، جگه له‌وه‌ش له‌و ناوچانه‌دا كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به‌كارهێنانی لیره‌ی توركی سه‌پێنراوه و ناوی شوێنه‌كانیشیان گۆڕیوه به ناوی تازه‌ی توركی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و ناوچانه به هی خۆی ده‌زانێت، هاوشێوه‌ی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونه، به‌مه‌ش په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌روه‌ری سوریا ده‌نێته ژێر پێ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌به‌رچاوی رژێمی سوریاوه رووده‌ده‌ن و رژێم وه‌ك بینه‌رێك سه‌یر ده‌كات و هیچ پلانێكی نییه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه.
ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه و هه‌نگاوه پڕ له گێچه‌ڵه‌كانی پێشوی توركیاش ئه‌گه‌ری هه‌یه ببنه هۆی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی زیاتری وڵاته‌كه، چونكه له بری ئه‌وه‌ی گرنگی بدرێت به چاره‌سه‌ری سیاسی، خه‌ڵكی سوریا ناچارن گرنگی به‌وه بده‌ن كه چی وێران بووه و چی گۆڕاوه به گوێره‌ی پلانه‌كانی توركیا، كه وا دیاره هه‌موو سوریا به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێی سه‌ر به خۆی سه‌یر ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێده‌نگه‌ی لێ كردووه، به تایبه‌تی روسیا كه سه‌ری داخستووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ دابڕینی زه‌وی و زاری زیاتر له سوریا، له‌مه‌شدا بێده‌نگی لێ كردنی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی وه‌ك هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه و له ماوه‌ی رابردوودا ناوه ناوه بۆردومانه‌كانی چڕتر ده‌كرده‌وه، به تایبه‌تیش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هێڵی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا.
له هه‌مان كاتدا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له ناوچه‌كانی باكووری سوریا قێزه‌ونترین تاوان دەکه‌ن، وه‌ك كوشتن و سوكایه‌تی پێكردن و تاڵانی و گۆڕینی دیمۆگرافی، به مه‌به‌ستی له‌باربردنی خه‌ونه‌كانی گه‌لی سوریا، هێرش و تاوانه‌كانیان زیاتر بۆ سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ن ناوچه‌كه جێ بهێڵن، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان كورد و ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی كورده.
له نێوان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و روسیادا، كه ئه‌میان به ئیداره تازه‌كه‌یه‌وه زیاتر بۆ توركیای شل كردووه تا هێرش و په‌لاماره‌كانی زیاتر بكات و ئه‌ویشیان كه دروشمی كۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا‌و رزگاركردنی گه‌لی سوریای به‌رزكردۆته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ردوو لایان سه‌وداو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن بۆ پڕۆژه نوێیه‌كانی له خاكی سوریادا، وه‌ك سه‌ودای راده‌ستكردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن روسیاوه به توركیا به‌رامبه‌ر به غۆته‌ی خۆرهه‌ڵات.
له نێوان ئه‌م هه‌موو ئاسته‌نگ و مه‌ترسیانه‌دا كه به گوێره‌ی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چن، زۆر قورس و ئاڵوزه كۆتایی به ناكۆكی و ململانێكانی سوریا بهێنرێت، قورسه كۆتایی به‌و هه‌موو گروپه چه‌كداره بهێنرێت، كه به سوریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئاراسته‌و ئایدیۆلۆژیای جیاوازیشیان هه‌یه‌و زیاتریش به ئاراسته‌ی دوژمنكارانه كارده‌كه‌ن و ئه‌ڵقه له‌گوێی ده‌ره‌كی و ئیقلیمین به تایبه‌تیش توركیا، كه به درێژایی ساڵانی ململانێ دارده‌ست و چه‌كی ده‌ستی توركیا و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌كان بوون و وه‌ك داشی دامه جوڵاندویانن.
به پێی به‌رپرسیاریی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سیاسی و مرۆیی سوریا، پێویسته به كردار به‌رپرسیاربن نه‌ك به قسه، به‌ر له هه‌ر كردارێكیش رێگری بكه‌ن له ده‌ستدرێژیی ده‌ره‌كی و فراوانخوازییه‌كانی توركیا و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌ك گۆڕینی دراوی به‌كارهاتوو، گۆڕینی زمان و گۆڕینی نه‌خشه و دروستكردنی سنووری نوێ، ئه‌گه‌رنا كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌ترده‌بێت و جه‌نگ درێژه‌ده‌خایه‌نێت، هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانییه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی دوور له هاشوهوشی ئه‌و وڵاتانه‌ی گوایه زامنی سوریان.
هه‌ر وڵاتانی زامنی سوریان كه ئاژاوه ده‌نێنه‌وه، چه‌ك به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌ڵه‌تی زۆر به په‌له هه‌نگاو بنێت و رۆڵی هه‌بێت له ده‌ركردنی توركیای داگیركه‌ر له خاكی سوریا و پاشان ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی دوور له یاری كردن به كات و به تایه‌فه‌گه‌ری كه ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی كاری بۆ ده‌كات و قه‌یرانه‌كه‌ی هێنده‌ی دی قوڵ كردۆته‌وه.