رژێمی سوریا دوا پلانی بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن و سازان سه‌باره‌ت به حوكمڕانی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان له دیمه‌شق تا ئیدلب و حه‌سه‌كه و شه‌هبا شكستی هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی توركیا تێوه‌گلاوه له هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ئیدلب و چاوپۆشی كردووه له‌داگیركردنی چه‌ند شارێكی سوریا و هیچ پلانێكی روون و ئاشكرای نه‌بوو بۆ داگیركارییه‌كانی توركیا، بگره به ئاشكرا بێده‌نگی لێ‌كرد به‌رامبه‌ر ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی شاره‌كانی ئه‌لباب، ئیعزاز و جه‌رابلوس، هه‌روه‌ها زۆر به‌زه‌قی چاوپۆشی له ئاواره‌بوون و راگواستنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان كرد له عه‌فرین و سه‌رێ كانی و گرێ سپی، ئه‌وه‌ش كه گه‌لی تووڕه‌كرد ئه‌و گه‌مارۆیه بوو كه هێزیه‌كانی سوپای سوریا سه‌پاندیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی (شه‌هبا)دا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی كوردی عه‌فرینی لێ‌بوو، له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌ڵه‌ب.
رژێمی ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پلانه‌كه‌یدا، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه گۆڕا بۆ سزادانی گه‌ل، تاوێك له رێگه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی نادادپه‌روه‌رانه‌وه به‌سه‌ر دانیشتوانی ئۆردوگاكاندا و تاوێكیش له رێگه‌ی سه‌پاندنی باج له‌سه‌ر هاتوچۆكه‌رانی ئه‌و ئۆردوگایانه‌دا، ئه‌مه‌ش وای كرد ئاسایشی كوردیش له ناوچه ئه‌منییه‌كانی قامیشلو و حه‌سه‌كه گه‌مارۆ بسه‌پێنێت، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ گه‌مارۆكه‌ی رژێم و شه‌ڕی به‌زاندنی وره‌ی یه‌كدی له نێوان رژێم و ئاسایش‌دا، ئه‌وه‌بوو هه‌ردوولا به‌و ئاراسته‌یه كاریان كرد تا روسیا كه‌وته نێوانیان بۆ ناوبژیوانی، به‌ڵام ناوبژیوانییه‌كی ساخته.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا دوای ئه‌وه دێت كه روسیا هه‌رخۆی ململانێكه‌ی وروژاند، ئه‌م جاره‌یان له‌عه‌فرین و ئیدلب نا، به‌ڵكو له ئارامترین ناوچه كه هه‌ردوو هه‌رێمی حه‌سه‌كه و قامیشلو بوو، ره‌نگه ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی روسیا بێت بۆ هه‌ردوولایان واته رژێم و ئاسایش، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كه بۆ رژێم زۆر واقیعیانه بوو، چونكه ده‌بوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه: ئایا ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بسه‌پێنێت؟ له راستیدا شكستی هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه روسیا به په‌له لیژنه‌یه‌كی ناوبژیوانی پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌رێكی كاتی له نێوان هه‌ردوولادا.
رژێمی سوریا زۆر شوێنی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سوریا له‌ده‌ست دا، ئه‌وجا به‌هۆی داگیركارییه‌كانی توركیاوه بێت یان به‌هۆی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیاوه بێت، یاخود له رێگه‌ی سوپای نیشتمانی نوێوه بێت كه میراتگری چه‌ك و چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره و داعشن و له‌لایه‌ن توركیاشه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، یان به‌هۆی رژێمه‌وه كه هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نه‌بووه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، كه پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ناوخۆی سوریا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی پارچه پارچه‌بوونی جوگرافیای سوریا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوریا ببێته مۆڵگه‌یه‌كی ئاسانی تیرۆر، بێ ئه‌وه‌ی رژێم هیچ نیازێكی هه‌بێت بۆ پاراستنی لانیكه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا كه تا راده‌یه‌ك بوژاونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كورد تیایدا باڵاده‌سته و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یپارێزن.
تاقیكردنه‌وه‌ی كورد له لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دۆڕاوه، سیاسه‌تی مۆسكۆش به‌رامبه‌ر به سوریا روونه، كه لایه‌نگریی ئه‌سه‌د ده‌كات، به‌ڵام به كه‌مێك سڵكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای سوریا دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو شۆڕه، سوپایه‌كی ماندووه و تایه‌فه‌گه‌ری ده‌كات، گومانیش له‌وه‌دا نییه كه مۆسكۆ له‌وه تێگه‌یشتووه كه كورد كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كییه، یه‌كه‌م بۆ پاراستنی سوریا و دووه‌میش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
نه‌سازانی ئه‌مریكا و روسیا به ئاشكرا بێت یان نا، قه‌یرانه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات، ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی سوریاش زیاد ده‌كات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی توركیا به ئاشكرا ده‌ستی وه‌رداوه‌ته سوریا و پارچه پارچه‌ی كردووه، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش فزه‌ی لێوه نایه‌ت.
له نێوان پێكدادانه‌كانی حه‌سه‌كه و گه‌مارۆكه‌ی شه‌هبادا جه‌نگێكی وره و ئیراده هه‌یه، له‌و جه‌نگه‌دا كورد براوه‌یه و رژێمی سوریاش دۆڕاوه، ئه‌و كه نه‌یتوانیوه خاكی سوریا بپارێزێت، ئێستا هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕ هه‌نارده بكات بۆ حه‌سه‌كه و قامیشلو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یه به‌شێك نه‌بن له خاكی سوریا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه نه‌خشه‌ی توركیا له‌سه‌ر حسابی سوریا فراوان ده‌بێت.
رژێمی سوریا ورده ورده كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات، مۆسكۆ هه‌وڵی ناوبژیوانی ده‌دات و ئه‌مریكاش بینه‌ره، توركیا فراوانخوازیی ده‌كات، كوردیش له‌م نێوانه‌دا تا ئێستا له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدایه بۆ پاراستنی پڕۆژه سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌یان.