هه‌فته‌ی پێشوو وتارێكم نووسی ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ سفركردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، وائێستاش هه‌وڵده‌ده‌م باسی ناكۆكیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی توركیا بۆ ئه‌مریكا بكه‌م .
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك جۆزیف بایدن له 20/1/2021، بۆ یه‌كه‌مجار له 2/2/2021 په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له نێوان هه‌ردوو گه‌وره ڕاوێژكارانی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و جۆزیف بایدن سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرا، به‌مه‌به‌ستی سووككردنی ناكۆكی و ململانێكانی نێوانیان، وادیاره ئه‌مه هه‌وڵ و هه‌نگاوێكه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، ئیدی نازانرێت شانسی سه‌ركه‌وتنی تا چه‌نده؟
وه‌كو باس ده‌كرێت راوێژكاری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان (ئیبراهیم كالن) له‌گه‌ڵ ڕوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا (جیك سولیفان) كێشه‌كانی تایبه‌ت به سوریا و لیبیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و قوبرس و هه‌رێمی ناگۆرنۆ كه‌ره‌باخ-یان تاوتوێ كردووه.
كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئهنازۆڵ (كالین) به‌به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان خوازیارن هه‌موو تواناكان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا كه به پله‌ی یه‌كه‌م خۆی له كڕینی سستمی S400 روسی ده‌بینێته‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه و كێشه‌ی پله دوویش یارمه‌تی كۆمه‌كییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ هێزه كوردییه‌كانی (هه‌سه‌ده) له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا .
له‌لای خۆیانه‌وه كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه (جیك سولیفان) پێداگیری كردووه كه ئیداره‌ی بایدن خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و هاوسه‌نگه له گه‌ڵ توركیا و له هه‌مانكاتیشدا ئاماژه‌ی به خاڵه ناكۆك و جیاوازییه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی پێ راگه‌یاندوون كه سه‌رۆك بایدن و ئیداره‌كه‌ی خوازیاری پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سین له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سیه‌وه، له هامانكاتیشدا نیگه‌رانی خۆیانی پیشانداوه له كڕینی رۆكێتی زه‌مین به ئاسمانی روسی له لایه‌ن توركیاوه كه ده‌بێته هۆی لاوازی و دروستبوونی درز له یه‌كگرتوویی هاوپه‌یمانی ناتۆ .
روون و ئاشكرایه ئه‌م په‌یوه‌ندی و سه‌لام و كه‌لامه له كاتێكدا دێت كه نیگه‌رانی و ساردی و سڕییه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا هاتبووه ئارا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك بایدن، به تایبه‌تی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك ئاماژه‌ی نیگه‌تیف له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ده‌بینرا كه له واشنتۆنه‌وه ئاڕاسته ده‌كرا و ئه‌نقه‌ره‌یان به سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی هاوبه‌ش داده‌نا بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا .
ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كان
1.سستمی به‌رگری رۆكێتی S400 روسی
كڕینی سستمی رۆكێتی به‌رگری روسی دژ به رۆكێتی بالیستی و فڕۆكه دیارترین خاڵی ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا، توركیا ده‌ربكات له به‌رنامه‌ی دروستكردنی فڕۆكه (F35).
ئه‌مریكا ده‌بێژێت كڕینی ئه‌م سستمه به‌رگرییه روسیه له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌رپێچی سزاكانی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر روسیا، توركیاش ده‌بێژێت كڕینی ئه‌م سستمه پێش ده‌ركردنی ئه‌و یاسا و سزانه‌ی ئه‌مریكا بووه به‌سه‌ر روسیادا.
له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكییه‌كان پێیانوایه كڕینی سستمی به‌رگری روسی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی f35 ئه‌مریكی و ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی و ئاسایش و هه‌ستیار و بۆ روسیا .
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م وته و لێدوانانه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێ ئه‌م سستمه روسیه جیاده‌كه‌ینه‌وه و دووری ده‌خه‌ینه‌وه له سستمی ناتۆ و فڕۆكه‌ی F35 نایه‌ڵین به‌ریه‌ككه‌وتن روبدات له نێوانیاندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه توركیا ده‌بێژێت یۆنانی دراوسێمان كه ئه‌ویش ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه خاوه‌نی سستمی به‌رگری S300 روسیه كه نه‌وه‌یه‌كی كۆنتری ئه‌م سستمه روسیه كه تازه توركیا كڕیوویه‌تی كه‌چی ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئه‌وان ده‌نگ ناكه‌ن و هیچ نیگه‌رانییه‌كیان نیه .
هه‌ربۆیه توركیا پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی ده‌كات بۆ باسكردنی ئه‌م بابه‌ته، ئه‌نقه‌ره ده‌بێژێت ناچاربووه ئه‌م سستمه روسیه بكڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا قایل نه‌بوون سستمی به‌رگری پێشكه‌وتوومان پێ بفرۆشن، هه‌روه‌كو له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا روویدا داخوازی كڕینی سستمی پاتریۆتی ئه‌مریكی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مه سه‌رۆك تره‌مپیش دانی پێدانا .
تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی وڵاته رۆژئاواییه‌كان سستمی پاتریۆتهكانیان له توركیا بكشێننه‌وه له كاتی روودانی كێشه له نێوان روسیا و توركیادا و له كاتی ده‌ستوه‌ردانی توركیا له سوریادا، تا ئه‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كان ئاسمانی توركیا ببه‌زێنن، دواتر فڕۆكهیهكهیهكی روسیا خرایه خواره‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه.
جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نزیك بوونه‌وه‌ی توركیایه له روسیا، له‌كاتێكدا توركیا هۆكاری نزیك بوونه‌وه‌ی له روسیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نائومێدبوونی له كۆمه‌ك و هاریكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له سوریا له‌كاتێكدا ده‌ڵێن ئێمه دهستوهردانهكانمان به ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌وان بووه .
هۆكارێكی تری نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له روسیا هه‌ڵوێستی لاواز و نیگه‌تیڤی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2016 بوو له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی روون و دژ به كوده‌تاكه بوو له‌لایه‌ن روسیاوه .
لێره‌دا ده‌بێت باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه نزیكبوونه‌وه‌ی روسیا و توركیا هۆكاری سه‌ره‌كی ره‌خنه و نیگه‌رانی ئه‌مریكا و ئهوروپاییهكانه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان، به‌ڵام له شوێنه‌كانی تری وه‌كو لیبیا و سوریا و ده‌ریای ره‌ش و قه‌وقاز و ئۆكرانیا ئه‌نقه‌ره تاكه ركابه‌ری روسیایه .
2.هه‌ڵوێست له سه‌ر قه‌یرانی سوریا ناكۆكی له سه‌ر ئه‌دلب و هه‌سه‌ده
خاڵێكی زۆر گه‌وره و سه‌ختی ناكۆكی له هه‌ڵوێستدا له نێوان ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و توركیادا، ده‌ستوه‌ردانی توركیایه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی توركیادا كه هێزه كوردییه‌كانی (هه‌سه‌ده) ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا و ناتۆ پشتیوانی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌نقه‌ره له ئه‌دلب ده‌كه‌ن، كه توركیا ئه‌مه به دووروویی ده‌زانێت، پاساوی توركیا ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌شێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان كه له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و توركیادان، هێزه كوردییه‌كان و په‌یه‌ده‌ش ئه‌مه به ورد‌و درشتیه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و خۆیان به هێزێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌زانن و شه‌ڕی تیرۆر و داعشیان كردووه و له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌سه‌ده داعش له سوریا شكستی هێنا و پایته‌خته‌كه‌یان كه ره‌قه بوو رزگار كرا .
له‌دوا پاساویاندا ئه‌نقه‌ره هۆكاری په‌لاماردانه‌كانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هه‌سه‌ده به‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كردوویانه، به دووركه‌وتنه‌وه له‌سنوره‌كانی توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی توركیا، له كاتێكدا له (10) ساڵی ڕابردوودا له سنووری هه‌سه‌ده‌وه هیچ هێرش و په‌لامارێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر سنووره‌كانی توركیا .
3.لیبیا
هه‌رچه‌نده لیبیا خاڵێكی زۆر گرنگ و جێ مه‌به‌ستی ناكۆكی توركیا و ئه‌مریكا نیه، هێنده‌ی ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه رۆڵی جه‌نراڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له قاڵب بدات، چونكه دۆست و هاوپه‌یمانی روسیایه و دژ به ئه‌جێندای ئه‌مریكایه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا زۆر روون نیه له مه‌ڕ لیبیا، به‌ڵكو ره‌خنه‌گرتن و سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌ڵوێستی روسیایه زیاتر .
4.فه‌له‌ستین
بابه‌تێكی تری ناكۆكی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین بوو به‌تایبه‌تی كه تره‌مپ ئه‌ندازیار و عه‌رابی سه‌ودای سه‌ده بوو، ئه‌ردۆغانیش دژی بوو، كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی هاریكاری ئیسلامی به‌ست له پێناو قودسدا، جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌زه، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌چی توركیا په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و بازرگانی گه‌وره‌ی له گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و بۆخۆی به حه‌لاڵی ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ وڵاتانی تر به حه‌رامی ده‌زانێت !!
5.ئێران
له مه‌سه‌له‌ی ئێرانیشدا هه‌ڵوێست و كار و كرده‌وه و لێداوانه‌كانی ئه‌مریكا وتوركیا ته‌مومژاوی و فره جیاواز و ئاڵۆزه، چونكه ئێران و توركیا دوو وڵاتی ركابه‌ری ئیقلیمی و دراوسێی یه‌كترن، سه‌رنج بده‌ن توركیا پشتیوانی شۆڕشی سوریا بوو، ئێران پشتیوانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د و دژ به شۆڕش بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م دوو وڵاته توانیان په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان بپارێزن له‌هه‌مانكاتدا ركابه‌ر و هاوكاری یه‌كتریش بن .
له لایه‌كی تریشه‌وه توركیا دژی هه‌ڵكشان و فشاری ئه‌مریكابوو بۆ سه‌ر ئێران، له هه‌مانكاتیشدا پابه‌ندبوو به‌سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌رچه‌ند ڕایگه‌یاندبوو كه دژی ئه‌و سزایانهشه .
6.یۆنان
ناكۆكی سنووری ده‌ریایی نێوان توركیا و یۆنان، بابه‌تێكی تری جێ ناكۆكی توركیا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپایه به تایبه‌تی فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا زۆر توند نیه له‌م بابه‌ته‌دا، به‌ڵام له یۆنان نزیكتره . به‌ڵام گووتاری میدیایی خۆرئاوا وا وێنه‌ی ده‌كات كه توركیا ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر یۆنان .
بوارێك ماوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ؟
سه‌رۆك بایدن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان باش بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ توركیاشدا بواری ئه‌وه هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لێدوان و قسه‌ی جیاوازكرا، ئه‌ردۆغانیش تا دوا ساته‌كان له گه‌ڵ تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واو ته‌بادا بوو .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، بوونی ناكۆكی له نێوان هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیادا، ئه‌وا چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا به گشتی و توركیا گرنگیه‌كی ستراتیجی زۆری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:-
1.توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی وڵاتانی رۆژئاوایه له‌به‌رئه‌وی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپایه له ناتۆدا له دوای ئه‌مریكا .
2.پێگه‌ی جوگرافی توركیا له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا، وایلێكردووه كه ناوچه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنگ بێت، نه‌ك بۆ خۆرهه‌ڵاتی دوور به‌ڵكو بۆ به‌رگرتن به فراوانخوازی روسیا .
3.پشتیوانێكی گرنگی هاوپه‌یمانی ناتۆ بوو له شه‌ڕی ئه‌فغانستان و شه‌ڕی دژ به تیرۆر .
به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی بۆ بنیاتنانی ئابوری سه‌ربه‌خۆ واشنتۆنی نیگه‌ران كردووه .
له كۆتاییدا
ده‌كرێت بپرسین، ئایا فشاری زیاتری سه‌رۆك بایدن له ئه‌ردۆغان، له ئه‌مریكای نزیك ده‌كاته‌وه یان پاڵی پێوه ده‌نێت به‌ره‌و مۆسكۆ، یان زیاتر هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆ ده‌نێت به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی ناوچه‌كه زیاترده‌كات .
ئه‌وه‌ی روونه بایدن له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه كلاسیكیه‌كاندا، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، نه‌ك به پێی په‌یوه‌ندیی كه‌سێتی و تایبه‌تی وه‌كو سه‌رده‌می تره‌مپ، له چوار ساڵی رابردووش‌دا ئه‌مرێكا زۆرێك له دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌ستدا، بۆیه بایدن له هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی تره‌مپ-دایه .