د.سەردار عەزیز

تورکیا، عیراق، ئێران، ئەمریکا!!!!

  2021-02-14 17:26      231 جار بینراوە        کۆمێنت

تورکیا هێرشەکەی بۆ سەر گارە وەستاند، دیارە نیازی هێرشەکەی بۆ شەنگالیش وەستاندەوە. دەڵێن کازمی پەیوەندی تەلەفونی بە هاکان فیدانەوە کردووە، ئەم پەیوەندییە هەرچەندە لەڕووی دیپلۆماسییەوە شیاو نییە، چونکە چۆن دەبێت سەرۆک وەزیران لە گەڵ بەرپرسی دەزگای سیخوڕی وڵاتێکی تردا قسە بکات، بەڵام، کازمی ئەمەشی لەگەڵ بەرپرسێکی لوبنانیدا کرد. 
بەڵام سەرباری شیاوی و نەشیاویی پەیوەندییەکە دەرخەری چەند خەسڵەتێکە: یەکەم، ناسراوی هەردوولا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە کازمی سەرۆکی دەزگای سیخوڕی عیراقی بوو. دووەم، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە پەیوەندییەکە زیاتر نافەرمیە، هەروەها زیاتر وەک داواکارییەکی هاوڕێیانە دەردەکەوێت لەبری هەڵوێستی فەرمی وڵاتێک. سێیەم، کازمی رەنگە ئەمەی لەژێر فشاری حەشدا کردبێت. چونکە ئێران رازی نییە تورک بێنە سەر رێگای بۆ سوریاو لوبنان. چوارهەم، هەرچەندە هاتنی تورک بۆ دەوروبەری موسڵ پلانێکی ستراتیژی ئەردۆگانە بەهاوکاری دۆستە لۆکاڵییەکانی، بەڵام ئەم پلانە درێژخایەنە جارجارێک بۆ ئامانجی ناوەکیش بەکاردێت. ئەم رۆژانە جان دوندارد، رۆژنامەنووسی ناسراوی تورک لەدیدارێکیدا لەگەڵ ناوەندی لێکۆڵینەوەی تورکی لە لەندەن، ئاماژەی بەو هەوڵانەی ئەردۆگاندا بۆ لابردنی سەرنج لەسەر کێشە زۆرەکانی ناو تورکیا، بۆ نموونە پلاندانان بۆ چوون بۆ سەر مانگ. بەشێک لەهێرش بۆ سەر گارەو پلان بۆ هێرش بۆ شەنگال لەئێستادا رەهەندی ناوەکی هەیە. هەروەها رازیکردنی مەیلی دەنگدەرانی مەهەپە. بەڵام بەشێکە لەپلانێکی درێژخایەن بۆ دەست بەسەراگرتنی موسڵ و کەرکوک و کاریگەریدانان لەسەر عیراق. 
هەڵوێستی ئەمریکا ئاڵۆزبوو. باڵوێزخانەی ئەمریکی لە ئەنکەرە سەرەخۆشی لە تورکیا کرد بۆ کوژرانی سەربازەکانی. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لەخراپترین ئاستیدایە. هەموو رووداوو لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەئەوە ئەدەن کە ئەگەری خراپتروبون هەیە، باشتر نییە. چونکە تورکیا وەها ئەمریکا دەبینێت کە نەیارەو هەروەها دەسەڵاتی ڕوو لەلاوازییە، بەڵام هەتا ئێستا ئەمریکا بەهیوای ئەوەیە کە ئەگەر دژایەتی پەکەکە بکات، ئەوا بۆ تورکیای دەسەلمێنێت کە پەیوەندی ئەو لەگەڵ یەپەگەدا پەیوەندی نییە لەگەڵ پەکەکەدا. ئەم مامەڵەی ئەمریکا هەڵەیە، چونکە تورک، کاتێک بۆ پڕوپاگەندە دەڵێن ئەوان تەنها دژی پەکەکەن، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دژ بەهەموو کوردن، بەڵام لەمیانەی ئیدارەدانی کورددا پشتیوانی لایەک دەکەن دژ بەلایەکی تر. ئەمە بۆ پارتیش راستە. ئەم هاوکێشەیە بۆ عیراق و یەکێتیش راستە. بۆ ئەمریکا زۆر بەسوودترەو کاریگەرترە ئەگەر لەهاوکێشەی تیرۆر بێتە دەرەوە لەپەیوەندی لەگەڵ پرسی کورد لە تورکیا. ئەمە بۆ ئەمریکاش بەسوود دەبێت و بۆ کوردیش و بۆ تورکیاش. 
نازانم کەی کورد بەئاگا دەبێتەوە لەململانێ گەورەکان و چۆن ئەم ململانێیانە لەسەر خاک و وزەو جەستەی ئەو دەکرێت؟؟؟؟ کۆمەڵێک بنەمای مێژوویی هەیە، کە خۆی لەمامەڵەی ئیمپراتۆرییەتدا دەبینێتەوە لەگەڵ پەراوێزیدا. ئەمە شەڕی هێزەکانە لەپەراوێزدا لەگەڵ یەکتردا، بە ئەوانیتر.

وتاری زیاتر

بۆ کۆچ؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-11-13 21:32      117 جار بینراوە


بۆچی سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-10-16 17:57      125 جار بینراوە

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      199 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      747 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      146 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      565 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      411 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      757 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      404 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      229 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      134 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      195 جار بینراوە



ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-02 18:57      178 جار بینراوە

جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      259 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      169 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      174 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      197 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      174 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      151 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      264 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو