گەر کەسێک بیەوێت لەهەموو فاکتەرە جیاوازەکانی نزیکبوونەوە و دوورکەوتنەوەی ئێران و ئەمریکا تێبگات دەبێت چەند رەهەندێکی جیاواز لەبەرچاو بگرێت.
یەکەم، پەیوەندی باڵی چەپی ناو پارتی دیموکرات و کاریگەریی ئێرانییەکانی ناو ئەمریکا لەو باڵە. ئێرانییەکان وەک کوردنین، گەرچی دژی رژێمن، بەڵام دۆستی ئێرانن. کورد کە دژی نوخبەی دەسەڵاتداربوو، دژی ئاب و ئەژدادی هەموو کوردە.
دووەم، لۆبیەکی کاریگەری ئێرانی لە واشنتۆن هەیە، کە رەوەندی ئێرانی فەندی دەکەن. کەسێکی وەک تریتا پارسی لە سویدەوە هێنراوە بۆئەوەی ئەو کارە بکات. ئێستا لەخانەیەکی بیرە بەناوی کوینسی. کە بەشدار دەبم لەکارەکانیاندا زۆر بە بیژیانە کار دەکەن. خیتابی ئاشتی و کۆتایی شەڕو دانوستان و کۆتایی کۆلۆنیالیزم و ئەمانە بەکاردەبەن.
سێیەم، لەکاتی بانگەشەدا، ساندەرز سازشی بە بایدن کرد لەسەر پرسی ئێران، ئەمەش وەهایکرد کە ئێرانییەکان پشتیوانی بایدن بکەن.
چوارهەم، زەریف خۆی گەورەبووی ئەمریکایە، دامەزرێنەری لۆبی و گروپی دۆستی ئێرانییە، هەڵگری پاسپۆرتی ئەمریکیشە.
پێنجەم، ئەمریکا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت چۆن باری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سووک بێت. کورد دەبێت لەم خالە تێبگات. ریفۆرمی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستەیە. لەداهاتوودا دێمەوە سەری بەدڕێژیی.