له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق له ساڵی 1920 ه‌وه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له‌به‌شی باشوری كوردستاندا، دراوسێ خاك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا ژیاوه و مێژووی دورو نزیكی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ش له ڕووی فیسیۆلۆژییه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بووه كهمیول و ئاره‌زوی پێكه‌وه‌یی و هه‌ڵكردنی سلوكیاتیان زۆر لهیهكنزیكهو ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیانیان زۆره‌و و زۆرگونجاوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ته‌نیا سایكۆلۆژی هه‌ندێ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده كه هه‌میشه نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندیی نێوان خودی خۆی له‌گه‌ڵ تاكی هاوڵاتیی له‌لایه‌ك و فیكر‌و عه‌قیده له‌یه‌ك جودای تاكه‌كان له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه و هه‌روه‌ك به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر په‌رتكردنی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و فیكری كۆمه‌ڵگه كردووه و به‌گژی یهكتریداكردوون، ئه‌م میتۆده‌ش له‌سه‌ره‌تای دروستبونی عیراقه‌وه تاكۆتایی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس كاری پێكراوه، به‌ڵام ئامانجی نه‌پێكاوه‌و به‌رده‌وام شكستی هێناوه‌و هیچ كاتێكیش نه‌یتوانیوه له هزری تاكی هاوڵاتی عه‌ره‌بدا، كورد وه‌كو نه‌یار و ناحه‌ز و دوژمنی خۆیان وێنا بكات و پێچهوانهوهكهشی هه‌روابووه، بۆیه له ڕووی پراگماتیهوه بیركردنه‌وه‌ی تاكی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر له شه‌قامدا، بیركردنه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌یه و مێژووش شاهیدێكی زیندوه كه له‌چه‌ندین بۆنه و رووداوی ناخۆشدا، عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوور له‌ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی رابردوودا باوهشیانكردۆتهوه بۆ سه‌دان له‌و خێزانه كوردانه‌ی كه حزبی به‌عس دووری ده‌خستنه‌وه، كوردیش له هه‌رێمه‌كه‌یدا له‌سه‌رده‌می شه‌ری داعش باوه‌شی بۆ هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب كرده‌وه.
كه‌واته ئه‌و لێدوانه چه‌واشه‌كارانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له‌نێو هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسیی عه‌ره‌بدا بڵاوده‌كرێته‌وه به‌وه‌ی گوایه شه‌قامی باشور سزایان ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌و پشك و به‌شه بودجه‌یه رازی بن كه پێشتر به كورد ده‌درا، جگه له درۆیه‌كی شاخدار هیچی تر نییه، به‌ڵكو هزری شۆڤێنیه‌تی هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی سیاسیه له هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه، كار بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست و كێشه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌ستور بۆ كوردی فهراههمكردون، بۆیه پێویسته هه‌ردوو شه‌قامی هه‌رێم و ناوه‌ند به‌ئاگابن له‌و پیلانه مه‌ترسیداره و رێگه‌نه‌ده‌ن به‌كاربهێنرێن بۆ ئاكامێك كه جگه له زیان هیچ قازانجێكی نه بۆ ئێستا و نه بۆ داهاتووی هه‌ردوولا ده‌بێ.