شوان كەریم كابان

سیاسەتی نوێی ئەمریكا لەم ناوچەیەدا

  2021-02-07 21:52      218 جار بینراوە        کۆمێنت

بەر لەدەستبەكاربوونی جۆ بایدن و پاش دەستبەكاربوونیشی، قسەی زۆر لەسەر سیاسەتی نوێی دەرەوەی ئەمریكا كرا ، بەتایبەت كە دۆناڵد ترامپ وەك كورد دەڵێ، هەمووی ترشاندبوو بەسەر یەكدا. زۆر لەچاودێران بڕوایان وابوو بایدن و ئەمریكا دڵی دۆستە عەرەبەكانیان ناشكێنن، بەتایبەت سعودیە. هەروەها بەرامبەر ئێران زۆر توند دەبن و لەبەرامبەر چین و روسیاش درێژە بەسیاسەتی ترەمپ ئەدەن، بەڵام بەشێك لەو بۆچوونانە كورتیان هێناو وادەرنەچوون. 
لەبەرامبەر ئێران وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێویستی پابەندبوونی ئێرانی بەرێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە دووپاتكردەوە، ئاماژەش بەوە درا تا ئەوپەڕی هەوڵی دیپلۆماسی بەكاربێت لەم دۆسێیەدا، لەم چوارچێوەیەشدا نێردەیەكی تایبەت دەستنیشان كرا كە شارەزاییەكی زۆری هەیە لەو بوارەداو پێشتر رۆڵێكی گەورەی هەبووە لەگەڵاڵەكردنی ئەو رێككەوتنە. لەلایەكی ترەوە، بایدن بڕیاری كشانەوەی ئەمریكای دا لەشەڕی یەمەن و  هەموو هاوكارییەكی سەربازی و هەواڵگری و زانیاری پێدانیشی راگرت، لەهەمانكاتدا بڕیاری ناساندنی حوسییەكانی یەمەن وەك گروپێكی تیرۆریست و تەئكیدی لەسەر چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی یەمەن كردەوە. هەروەها بڕیاریدا هەموو مامەڵەكانی چەك فرۆشتن بە سعودییەو ئیمارات رابگرێ كە لەسەردەمی سەرۆكایەتی ترامپدا كرابوون. لەهەمانكاتدا ئەمریكا بڕیاریدا لەمەودوا بەپێوانەی مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ سعودییە بكات، ئەمەش هەم مەسەلەی كوشتنی جەمال خاشقچی دێنێتەوە بەرچاو، بەتایبەت كە راپۆرتێكی هەواڵگری ورد لەبارەی چۆنییەتی كوشتنی پێشكەش بەكۆنگرێس كراوە، هەم مەسەلەی ئەو دەیان سعودییەی كە بەهۆی دەبڕینی ناڕەزایەتییەوە لەبەندیخانەكاندان و بەشێكیان ژنن، دێنێتەوە پێشێ. چاودێران وای دەبینن كە ئەم هەڵوێستە نوێیانەی ئەمریكا، سەرەتایەك دەبن بۆ راگرتنی شەڕی یەمەن كە پینج ساڵە بەردەوامەو بۆتە روودانی كارەساتی گەورەی مرۆیی، هەم سعودییەو ئیمارات ناچاردەكات، سنوورێك بۆ دەست تێوەردانەكانیان لەناوچەكەدا دابنێن، هەم ئاماژەیەكیشە بۆئەوەی ئەمریكا دەیەوێ لەچوار ساڵی سەرۆكایەتی بایدندا، شتێك ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگێڕێتەو گەرچی ئەمریكا هەم بەرامبەر سوریا، هەم بەرامبەر توركیا، هێشتا هەڵوێستی تەواوەتی خۆی رانەگەیاندووە بەوپێیەی لەسوریا هێزی هەیەو لەگەڵ توركیاش جگە لەكێشەی موشەكی اس ٤٠٠ ەدی روسی، پەیوەندی ئاڵۆزی هەیەو لەعیراقیش بێ كێشە نییە!

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      118 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      114 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      103 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو