نشتیمان لە چاوەروانی قوربانیانی شەنگال
تەنھا دەست لەسەر سنگ لە چاوەروانی ڕوفاتی شەھیدەكانی كۆجۆدا راوەستان و خوێندنەوەی وتار بەس نیە.
نابێت كەیسی ئێزیدیەكانیش وەكو كەیسی ئەنفال و جێنۆسایدی فەیلیەكان و چەندەھا تاوانی تری دژ بە گەلەكەمان ھەروا بێ دادگایی كردنی تاوانباران بگوزەرێت.
كورد تەنھا گەلە، لە دوای شۆڕشەكانی ھیچ سیخۆڕ و خۆفرۆشێكی لە دادگای گەل دا، دادگایی نەكردووە. تەنیا میللەتە دوای ئەو ھەموو تاوانەی كە بەرامبەری ئەنجام دراون ھیچ تاوانبار و كەمتەرخەمێكی دادگایی نەكردووە.
دوای تێپەبوونی 33 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال دا، رزگار بوان ھەر لە چاوەڕوانی دادگایی كردنی مستەشار و جاشەكاندان.
تكام وایە كەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەكان بەھەمان دەردی تاوانەكانی تر نەڕوات.
دادگای تایبەت بەو تاوانە دروست بكرێت وھەر لایەن و حزبێك كەمتەرخەم بووە لە ڕادەست كردنی شەنگال و خوڵقاندنی ئەو تاوانە بە سزای خۆییان بگەێنێت.