(1-2)
ئه‌م بابه‌ته كه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رده‌وه نووسراوه، له ساڵی 2013دا به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه و په‌یوه‌سته به رۆژنامه‌ی (الشراره)ی زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قۆتاغه‌كانی ده‌رچوواندنی له تاراوگه و شاخ‌و له‌شار له‌دوای راپه‌ڕین، جگه له‌وه‌ی قسه‌كردنه له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵی میدیا و راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی له قۆناغی شۆڕشدا هاوشانی كایه‌كانی دیكه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی، به دیوێكی دیكه‌شدا دیكۆمێنتكردن و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسین و لێكۆڵینه‌وه و دیكۆمێنتكردنانه‌ی پێشتری چالاكییه میدیاییه‌كانی قۆناغی شۆڕشه كه پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه.
پێشه‌كییه‌كی پێوست
كورد دوای ئه‌وه‌ی له شۆڕشی 1975دا شكستی هێنا، ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، به‌م جۆره‌ش ئه‌زموونی شۆڕشێكی نوێی ده‌ستپێكرد، شۆڕشێكی ئاڵۆز و ناهه‌موار. له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا تاڵه‌بانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامه‌زراند، ده‌ستیكرد به بنیاتنانی هه‌موو ئه‌و پێویستییانه‌ی رێكخراوێكی سیاسی نوێ پێویستی پێیانه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه رۆژنامه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی بۆ ناساندنی رێكخراوه‌كه و بانگه‌شه كردن بۆ به‌رنامه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی وتارێكی سیاسی كه بۆ قۆناغی بنیاتنان گونجاو بێت.
هه‌ر به راستیش تاڵه‌بانی له سه‌ره‌تاوه له هێزی وشه تێگه‌یشتبوو، ده‌یویست ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی ده‌ری ده‌كات ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌می شۆڕش بێت و گوزاشتی لێ بكات.
له كۆبوونه‌وه به‌راییه‌كانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا بڕیار درا دوو رۆژنامه ده‌ربچێت، یه‌كێكیان به عه‌ره‌بی و ئه‌وی دی به كوردی، تاڵه‌بانی خۆی ناوی (شه‌راره)ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی بڕیار بوو به عه‌ره‌بی ده‌ربچێت، ئه‌و دروشمه‌شی هه‌ڵبژارد كه دواتر له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ژماره‌یه‌كدا ده‌نووسرا، ئه‌ویش ئه‌و رسته‌یه بوو كه ده‌ڵێ له پزیسكه‌وه كڵپه هه‌ڵده‌ستێ.
دوای پێنج مانگ لە دامەزراندنی ی.ن.ک
پێویسته بوترێ ده‌ركردنی شه‌راره له‌و رۆژگاره‌دا ئاسان نه‌بوو، یه‌كه‌م ژماره‌ی له دیمه‌شق ده‌رچوو، ئه‌ویش دوای پێنج مانگ له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و كات حزب هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی نه‌بوو ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، سورییه‌كان لایه‌نی ته‌كنیكییان گرته ئه‌ستۆ و به‌ڵێنیشیان دا دیزاین و جێبه‌جێ كردن و چاپكردنیشی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئاماده كردنی بابه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر نووسییان.
تاڵه‌بانی سه‌رنووسه‌ری شه‌راره بوو، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتێك كه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ره‌چاو ده‌كرا ناوی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران نه‌ده‌نووسرا، شه‌راره‌ش تا كۆتایی به‌م نه‌ریته‌وه پابه‌ند بوو له خولی یه‌كه‌میدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناوی تاڵه‌بانی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران نه‌كراوه. تاڵه‌بانی زیاتر گرنگی زیاتر بابه‌ته‌كانی ده‌ستپێكی رۆژنامه‌كه‌ی ده‌نووسی، له هه‌شت ژماره‌ی سه‌ره‌تای رۆژنامه‌كه‌دا تاڵه‌بانی حه‌وت وتاری ده‌ستپێكی نووسیوه، به‌ڵام وتاری به‌رایی ژماره هه‌شت د. فوئاد مه‌عسوم نووسی، ئه‌و كاته تاڵه‌بانی گه‌ڕابۆوه بۆ نیشتمان و له گوندی نۆكانی سه‌ر سنووری نێوان عیراق و ئێران داده‌نیشت.
تاڵه‌بانی له ئاماده كردنی بابه‌ته‌كانی خولی یه‌كه‌مدا كه هه‌شت ژماره بوو، هاوكارێكی سه‌ره‌كی بوو، له ژماره‌ی یه‌كه‌مدا بابه‌تێكی نووسی تیایدا ئامانجی رۆژنامه‌كه‌ی روون كرده‌وه، كه بانگه‌وازێكه بۆ جیهانی عه‌ره‌بی تا پشتیوانی له دۆزی كوردی عیراق بكه‌ن له خه‌باتیاندا دژی رژێمی عیراق.
شه‌راره له خولی یه‌كه‌میدا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نه‌بوو به‌و واتایه‌ی له‌سه‌ری راهاتووین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا چه‌ند هاوكارێكی كارا هه‌بوون، داینه‌مۆی ئه‌و كاراییه‌ش زیاتر خۆی له د. فوئاد مه‌عسومدا ده‌بینییه‌وه كه ئه‌ركی سه‌ر شانی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینێكی ئاسایی جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه ئه‌ركه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتری تێده‌په‌ڕاند، چونكه به‌شدار ده‌كرد له نووسینی وتاره‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وه‌رگێڕانی هه‌ندێك وتار له كوردییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی كه به تایبه‌تی بۆ شه‌راره نووسرابوو، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی دیزاین و هه‌ڵه‌بڕیشی ده‌كرد، سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی چاپكردنه‌كه‌شی له ئه‌ستۆ بوو، دواتر د. فوئاد مه‌عسوم بووه سه‌رنووسه‌ر، به‌و پێیه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رقاڵی ئه‌ركی سیاسی و دیپلۆماسی گرنگ بوو، ئه‌ركی سه‌رنووسه‌ریی ورده ورده گوازرایه‌وه بۆ د. فوئاد مه‌عسوم، چونكه تاڵه‌بانی ته‌نیا ئه‌وه‌ندی بۆ ده‌كرا به نووسینی سه‌روتار و هه‌ندێك وتاری دیكه به‌شداری بكات، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بوایه، ره‌نگه وا پێویست بكات كه د. فوئاد مه‌عسوم له ئاداری 1976وه به سه‌رنووسه‌ر دابنێین واته له ژماره سێوه.
له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسومدا هه‌ریه‌كه له نه‌وشیروان مسته‌فا و عادل موراد به‌شدار بوون به‌شێكی باش له بابه‌ته‌كانی شه‌راره‌یان ده‌نووسی، نه‌وشیروان مسته‌فا وتاره‌كانی به كوردی ده‌نووسی و د. فوئاد مه‌عسوم وه‌ری ده‌گێڕان بۆ عه‌ره‌بی و له ژماره دووه‌وه به‌شدار بوو، به‌ڵام عادل موراد زیاتر گرنگی ده‌دا به بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به یه‌كێتی خوێندكاران و لاوان. له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانیش هه‌ریه‌كه له جه‌میل تاڵه‌بانی و د. جه‌مال ره‌شید شه‌راره‌یان به وتار‌و بابه‌ته‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
ئاسانکاریی بۆ چاپ لە شام
سوورییه‌كان كه ناكۆكییه‌كی توندیان له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌بوو ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئاسانكاریی بۆ چاپكردنی، رۆژنامه‌كه له چاپخانه‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی له دیمه‌شق چاپ كرا، له نێوان ساڵه‌كانێ 1975 تا 1978 هه‌ر ژماره‌یه‌كی به تیراژی دوو هه‌زار تا پێنج هه‌زاریش چاپ كرا.
پەیوەندیی مێژوویی بە کەلتووری شۆڕشەوە
تاڵه‌بانی مه‌به‌ستی بوو رۆژنامه‌كه به ناوی (شه‌راره) چاپ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه په‌یوه‌ندیی مێژوویی هه‌یه به كه‌لتووری شۆڕشه‌وه له جیهاندا، ناوی (شه‌راره) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه و وه‌رگێڕدراوی وشه روسییه‌كه‌یه كه بریتییه له (ئایسكرا)، لینین سه‌ركرده‌ی سۆسیالیستیی روسیا ئه‌و ناوه‌ی له رۆژنامه‌یه نا كه ساڵی 1901 ده‌ری ده‌كرد كاتێك خۆی له ده‌ره‌وه‌ی روسیا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پزیسك و له‌وێوه ئاگری شۆڕشی گه‌وره كڵپه بسێنێت. (ئایسكرا) هه‌ر ماوه‌یه‌ك له شارێك بوو، له لایبزیكه‌وه چوو بۆ میونخ له‌وێشه‌وه بۆ له‌نده‌ن، دواتر بۆ جنێڤی سویسرا، پاشان له دوای دووبه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌لشه‌فیك و مه‌لشه‌فیك باڵی مه‌نشه‌فیك به سه‌ركردایه‌تی بلیخانۆڤ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، دواتر ستالین له جۆرجیا لێی سه‌ندنه‌وه‌و دووباره چاپی كرده‌وه. له كه‌لتووری شۆڕشی عیراقیشدا ناوی (شه‌راره) په‌یوه‌سته به حزبی شیوعی عیراقه‌وه، كه له ساڵه‌كانی نێوان 1940 تا 1943 رۆژنامه‌یه‌كی ده‌رده‌كرد به ناوی (شه‌راره) بۆ ناساندن و خستنه‌ڕووی سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی.
هەڵبژاردنی ناوێک لە جێی خۆیدا
حزب هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێی وا بوو كورد نه‌ده‌بوو له شۆڕشی 1975دا شكست بهێنێ و ده‌رفه‌تێكی دیكه هه‌یه بۆ شۆڕش چه‌كداری، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوه گونجاوترین ناوه كه گوزارشت له خواستی شۆڕشگێڕانه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی حزبه‌كه ده‌كات، جێی خۆیه‌ی ئاماژه به‌وه بكرێت كه هه‌ڵبژاردنی ناوی (شه‌راره) بۆ رۆژنامه‌كه په‌یوه‌ست بوو به بابه‌تی ئایدیۆلۆژییه‌وه، به‌ڵام بۆ رێكخراوێك كه هه‌وڵ ده‌دات خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست پێ بكاته‌وه و ئه‌وپه‌ڕی گرنگیشی پێ ده‌دات، وا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر له جێی خۆیدایه و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێویستییه پراگماتییه‌كاندا گونجاوه، له یه‌كه‌م وتاری ده‌ستپێكیدا تاڵه‌بانی زۆر به روونی و بێ گرێ گۆڵ وتارێكی چه‌پی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشكه‌ش كرد و تیایدا نووسیویه‌تی: (ئه‌م رۆژنامه‌یه جه‌نگێكی بێ بڕانه‌وه ده‌بێت دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و پاشكه‌وته‌ی به‌كرێگیراو و ده‌بێته به‌رگری بۆ گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتمان له به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه و دڵخوازانه له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها دژایه‌تی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئیستعماری و پیلانگێڕییه‌كی دواكه‌وتوانه ده‌كات و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ماڵێ).
مارکسیزم بەسەریدا زاڵبوو
شه‌راره راسته‌وخۆ گوزارشت له بیر‌و ئایدیۆلۆژیای چه‌پ ناكات، به‌ڵام ماركسیزم تا راده‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ریدا زاڵه، ئه‌وه‌ش له ناوه‌رۆكی وتاره سیاسییه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، شه‌راره به ئاشكرا و راسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ی بۆ هیچ تیۆرێكی شۆڕشگێڕانه‌ی چه‌پ نه‌كردووه، به‌ڵام بیری چه‌پانه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی میانڕه‌وانه‌تر خستۆته‌ڕوو بێ ئه‌وه‌ی رسته‌ی دوور‌و درێژی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه به‌كار بهێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی شیوعییه‌كان ده‌یانكرد، هه‌ر به راستی گوزارشتی له تیۆری چه‌پی ته‌قلیدی باو ده‌كرد، كه پێویسته حزبێكی شۆڕشگێڕی پێشڕه‌و هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له ستوونی لای راستی ناونیشانه‌كه‌ی ژماره دووه‌وه ده‌ركه‌وت و جه‌ختی له‌سه‌ر حه‌تمییه‌تی شۆڕش ده‌كرده‌وه، كه له ناوه‌نده چه‌په‌كاندا ناسراوه و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كورد پێویستی به پێشڕه‌وی شۆڕشگێڕانه‌یه‌و ئه‌وه حه‌تمه‌ن له رێگه‌ی خه‌باتی نیشتمانییه‌وه به‌دێ دێت.
چه‌پبوون و چه‌پگه‌رایی له ژماره‌ی چواردا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه تیایدا هه‌ندێك بابه‌تی له باره‌ی یه‌كی ئایاره‌وه هه‌بوو كه جه‌ژنی چینی كرێكارانی جیهانه، له دوو وتاردا له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا شه‌راره ئاماژه له میانی قسه كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی رێزه‌كانی كورد له قۆناغی گواستنه‌وه له شكستی 1975وه بۆ قۆناغی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، شه‌راره ئاماژه‌ی به تیۆری چوار چینه‌كه داوه‌و چینی كرێكاریشی وا داناوه كه پێشڕه‌وی شۆڕشی ئازادیخوازی نیشتمانی و دیموكراتی بكات، ئه‌ویش له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می هه‌ره‌سی ئیمپریالیزم و سه‌ركه‌وتنی سۆسیالیستییه. له وتاری دووه‌مدا كه تایبه‌ت كرابوو بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران، چینی كرێكار به چینی پێشڕه‌و له‌قه‌ڵه‌م درابوو، ئاهه‌نگێڕانیش به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌ك ره‌مزێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و یه‌كگرتنی خه‌باتی كرێكاران و گه‌لانی سته‌مدیده‌ی جیهان كه هه‌ردووكیان به دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیمپریالیزم و هه‌موو جۆره‌كانی چه‌وسانه‌وه داده‌نرێن، به‌و پێیه‌ش كه دوو بزووتنه‌وه‌ی زۆر مه‌زنن، دوو رووباری مه‌زنی شۆڕشی هاوچه‌رخ پێك ده‌هێنن، شۆڕشی سۆسیالیستی جیهانی.
پارێزگاریی لە گوتاری نیشتمانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وتاری چه‌پڕه‌وانه و ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێك له وتاره‌كان ئاماژه‌ن بۆ بونیادی ئایدیۆلۆژی ماركسی، هێشتا شه‌راره پارێزگاری له وتاری نیشتمانیی خۆی كردووه‌و له وتاری چه‌پڕه‌وانه‌ی به گرنگتر زانیوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز نه‌بۆته رۆژنامه‌یه‌كی ماركسی.
به‌هه‌ر حاڵ پابه‌ندبوونی شه‌راره به وتاری چه‌پڕه‌وانه‌وه هێڵێكی راست و جێگیر بووه، به‌ڵام پابه‌ندبوونی به بابه‌ته شۆڕشگێڕییه‌كانی نزیك له ماركسیزمه‌وه پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه بینیوه. ده‌توانین تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه ئایدیۆلۆژیا وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی كارایی نه‌ما له‌گه‌ڵ وه‌ستانی ده‌رچوونی شه‌راره له ساڵی 1978دا. له خولی دووه‌میدا كه ساڵی 1979 ده‌ستی پێ كرده‌وه شه‌راره نه‌یویست ئایدیۆلۆژیا بكاته‌وه به رێبه‌ری سیاسی وه‌ك له خولی یه‌كه‌مدا كردبووی.
جیاواز له خولی یه‌كه‌م، له خوله‌كانی دواتردا شه‌راره وتارێكی پراگماتیانه‌و میانڕه‌وانه‌تری به‌كار هێناوه، ره‌نگه ئه‌و جۆش و خۆرشی ئایدیۆلۆژیانه‌یه‌ی له خولی یه‌كه‌مدا زیاتر پێوه‌ی دیار بوو په‌یوه‌ندی به سروشتی قۆناغه‌كه‌وه هه‌بێت، دیاره پاڵنه‌ری په‌یوه‌ست به قه‌باره‌ی به‌رپرسیاریش كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر شه‌راره و وای لێ كردووه له وتاره سیاسییه‌كانیدا زیاتر به‌ره‌و میانڕه‌وی و پراگماتی بچێت، ئه‌ویش له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده دامه‌زرێنه‌ره‌كان بۆ نیشتمان بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی خه‌باتی چه‌كداری له بارودۆخێكی یه‌كجار ناهه‌مواردا.
گۆڕانی ئایدیۆلۆژیا بۆ هێزی مادی
له خولی یه‌كه‌مدا شه‌راره گوزارشتی له هۆشیاریی ده‌كرد سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی ماددی كه پێویست بوو بۆ ئیداره‌دانی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئایدیۆلۆژیا گۆڕدرا بۆ هێزی مادی، به‌ڵام له ناوخۆدا پێداویستییه پراگماتییه‌كانی پشیتوانیی بۆ خه‌باتی چه‌كداری وایان كرد وتاری سیاسی نه‌رمتر بێت و هێڵێكی میانڕه‌وانه‌تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكڕای ئه‌و چاپه‌مه‌نیانه هه‌بوو كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ناوخۆدا ده‌ری ده‌كردن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و وتار بڵاوكراوانه‌ش كه له شه‌راره‌دا بڵاو ده‌بوونه‌وه.