مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته زیاتر له ساڵێكه جێگای گفتوگۆ و مشتومڕه له عیراق و پڕۆژه‌ی بۆ ئاماده‌كراو یاسای بۆ دانرا، ئینجا كۆمسیۆن و قانونی ته‌مویلی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرا.
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌دان كۆبونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت!
دوای ئه‌وه‌ی بوو به كێبركێ له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا به‌تایبه‌تی كه كام لایان ده‌توانێت ره‌زامه‌ندیی شه‌قام به‌لای خۆیدا رابكێشێت، به ده‌ستنیشانكردنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت (مبكر) و پێشوه‌ختتر (ابكر ) بۆ په‌رله‌مانی عیراق، مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌لایه‌ن كومیسیۆنه‌وه پێشنیازكرا.
ده‌ستنیشانكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن بۆ حزب و لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كان له عیراقدا بایه‌خ و گرنگیی خۆیی هه‌یه، هه‌ندێك بۆنه‌و یادكردنه‌وه هه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌یه و ده‌بنه هۆی راكێشانی سۆز و هه‌ست. ئه‌مه‌ش یان رق و تووڕه‌یی، دواجار كه‌م و زیادكردنی ده‌نگی لێ دروست ده‌بێت.
له ئه‌مریكا رۆژی هه‌ڵبژاردن به یاسا ده‌ستنیشان كراوه و هه‌موو چوار ساڵ جاریك له یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له وڵاتكی وه‌كو عیراقدا كه بۆنه‌ی ئاینیی زۆری تێدایه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریی ده‌ستپێك و كۆتایی جه‌نگ و هه‌روه‌ها یادكردنه‌وه‌ی رۆژانی كۆمه‌ڵكوژیی و رۆژانی خوێناویی زۆر كه بۆ كه‌فوكوڵی هاندانی ده‌نگده‌رانی مه‌زهه‌بێك دژ به مه‌زهه‌بێكی تر به‌كار ده‌هێنرێن.
مانگی تشرین به (راپه‌ڕینی تشرین) چووه مێژووی عیراقه‌وه، له‌م مانگه‌دا راپه‌رین دژبه گه‌نده‌ڵیی و نادادپه‌روه‌ریی و برسێتی ده‌ستیپێكرد. ناوه‌نده‌كه‌شی گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) بوو كه پێرار ده‌ستیپێكرد و حكومه‌تیان گۆڕی و نزیكه‌ی 700 شه‌هیدیان دا.
له به‌غداو پارێزگاكانی باشووری عیراق بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به هه‌زاران كه‌س چوونه سه‌ر شه‌قام، گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌و شارانه‌یان كۆنترۆڵ ده‌كرد و باره‌گای حزب و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیان ده‌سووتاند.
راسته ئه‌م خۆپیشاندانانه چه‌ند مانگێكی خایاند و به سه‌دان گه‌نج و لاو شه‌هیدكران و بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون و بووه هۆی رووخانی كابینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام هێشتا لێكه‌وته‌كانی هه‌ر به‌رده‌وامن له‌چه‌ندین ئاستدا.
ئه‌م راپه‌رینه‌ی تشرین چه‌ندین كه‌سایه‌تیی تێیدا ده‌ركه‌وتن و بوون به قاره‌مانی شه‌قام، تائێستا چه‌ندین حزب و لیست و هاوپه‌یمانیی نوێ به‌ناوی راپه‌ڕینی تشرینه‌وه خۆیان ناونووس كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی تشرین به قازانجی ئه‌م لیستانه‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداربوون له‌و راپه‌ڕینه‌دا، جووڵاندنی هه‌ستی ده‌نگده‌ر و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر.
زۆر حزب له هه‌وڵی راكێشانی كه‌سایه‌تییه ده‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م راپه‌رینه‌دان بۆ نێو لیسته‌كانیان.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م واده‌یه ناڕه‌زایی زۆری به شوێن خۆیدا هێناوه و زۆرێك له لایه‌نه‌كان داوای گۆڕینی ده‌كه‌ن.
هێشتا 10 مانگی ماوه بۆ واده‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه، گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان ده‌ستیپێكردۆته‌وه، ده‌یانه‌وێت ده‌ستی حكومه‌ت ببه‌ستنه‌وه كه نه‌توانێت هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌و واده‌یه‌دا بكرێت كه دیاریكراوه به رۆژی 10/10/2021.
دۆخی ئه‌منی رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نا. بۆیه ته‌قینه‌وه و جموجوڵی داعش و په‌لاماری مووشه‌كی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌رناكه.
جگه له په‌تای كۆر‌ونا كه عیراق و جیهانی دابڕیووه و جموجوڵی زۆر كه‌م كردۆته‌وه.
نائارامیی سیاسییش رۆڵی هه‌یه له به‌ڕێوه‌چوون یان به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌رفه‌ت ده‌داته هێز و كاره‌كته‌ری نوێ به‌تایبه‌تی ناڕازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد. چانسی چه‌ندین هێزی سیاسیی و كه‌سی كۆن ده‌سووتێنێت.
كازمی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی له به‌ره‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌زانێت، پێیوایه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ئه‌وانه‌وه هاتۆته سه‌ر كورسی و به ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌وكاته به خواستی دڵی خۆی ده‌زانێت. لایه‌نه‌كانی تریش به كاتێكی كوشنده‌ی ده‌زانن. له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باسم كرد.
ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عیراق له‌و كاته‌ی كه بۆی دیاریكراوه نه‌كرێت و جارێكی تر دوابخرێت، بێگومان هۆكاری دواخستنه‌كه‌ش ناوده‌نرێك كێشه‌ی هونه‌ری (فنی).