شوان كەریم كابان

داعش لەفیلمێكی نوێدا!

  2021-01-12 17:41      208 جار بینراوە        کۆمێنت

كاتی خۆی كە داعش پەیدا بوو، قسە زۆر كرا، بۆ دروستبووە؟ چۆن دروستبووە، ئەركی چییە، كێ هاوكاری دەكات. یەكێك لەبۆچوونەكان ئەوەبوو، لەم رۆژهەڵاتەدا ئازادی نییەو سەركوتكاری هەیەو باری ئابووری و بژێوی خەڵك هێندە خراپە، بۆیە گروپی توندڕەو دروست دەبن. كەچی دەركەوت نزیكەی یەك لەسەر چوار زیاتری هێزەكانی داعش لەڕۆژئاواوە هاتبوون، ئەو رۆژئاوایەی ئەوپەڕی ئازادی و خۆشگوزەرانی تێدایە. هەر ئەوساش قسەی زۆر لەبارەی ئەوەوە كرا كە هەندێ وڵاتی زلهێز داعشیان بۆ مەرامی خۆیان دروستكردووەو ناوچەكەی پێ دەشڵەژێنن، تاكو مانەوەی هێزەكانیان لەناوچەكە یان هاتنەوەیان مسۆگەر بكەن، لەڕاستیشدا ئەم بۆچوونەش راستییەكی زۆری تیابوو، دەنا ناكرێ ئەو هەموو هێزەی داعش بەجۆرەها ئۆتۆمبێل و چەكێكی زۆرەوە، لەسوریا بێنە عیراق و بەپێچەوانەوە، كەچی چاوی چاودێری ئەلكترۆنی و مرۆیی ئەو وڵاتانە نەیان بینێ! 
پاشئەوەی داعش ساڵێك زیاتر لەمەوبەر كەوتەوە جموجۆڵ و دەیان چالاكی كرد، ئێستا قسە لەسەر ئەوەیە داعش خۆی ریكخستووەتەوەو بەهێز بووەو پێدەچێ لەعیراق و سوریا دەستبكاتەوە بەچالاكی. 
لەتازەترین لێدوانیش لەوبارەیەوە وەزیری لەشكرەكانی فرنسا، فلۆرانس بارلی دەڵێ؛ داعش بوونی هەیە!                               هەموو ئاماژەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە بارودۆخی ناوچەكە بەپێی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بەوەیە ئەم دەوروبەرە هەمیشە ناسەقامگیربێ، پێویستی بەبوونی داعش هەیە. بەپێی هەواڵەكان ماوەیەكەو بەچەند قۆناغێك دەستكراوە بەگواستنەوەی گیراوانی داعش لەو زیندانانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان لەلایەن هێزێكی ترەوە بۆ شوێنی تر. 
لەلایەكی ترەوە داعش بەبەرچاوی هاوپەیمانانەوە لەچەندین شوێن چالاكی دەكات، هەم لە سوریا ، هەم لەعیراق. كاتی خۆشی كە لەوپەڕی بەهێزیدا بوو و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش شەڕی دەكرد، كورد گوتەنی، بەڕۆژی نیوەڕۆ نەوتی بەتانكەر دەفرۆشت و كەسیش گوێی پێ نەئەدا، تا روسیا لەرێی پەلامارێكی ئاسمانییەوە، دەیان تانكەری پڕ نەوتی داعشی سووتاند . 
ئەوەی هەستی پێدەكرێ، داعش زیندوو بەهێز كراوەتەوەو ئامادەی كارە لەفیلمێكی نوێی پڕ كارەسات و وێرانكاری رۆڵی سەرەكی بگێڕێ، مەعلومیشە كێ سینیاریۆ نووس و دەرهێنەرێشێتی!

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      113 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      209 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو