هه‌ندێك لایه‌نی كوردی روسیایان به‌وه تۆمه‌تباركرد كه دووباره توركیا هان ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی كورد و به‌تایبه‌تیش كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی كورد به‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا كه به‌تێكڕا ناوچه‌یه‌كی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده.
تۆمه‌تباركردنی ئه‌و لایه‌نانه سیاسییانه بۆ روسیا به‌رێكه‌وت نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئاستانه كه به‌شداربوانی بریتی بوون له هه‌رسێ لایه‌نه زامنه‌كه واته ئێران و روسیا و توركیا، روسیاش كۆكه له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه رێگه به توركیا ده‌دات به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌ی تر ناوچه‌ی دیكه‌ش له‌سوریا داگیربكات بێ ئه‌وه‌ی كه‌س رێگریی لێ بكات، له‌به‌رئه‌وه ئێستا روسیا چاوی بڕیوه‌ته ناوچه‌ی عه‌ین عیسا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و ناوچه‌یه و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا تیایدا، ئه‌و رژێمه‌ی ئه‌و هه‌موو ناوچه‌یه له وڵاته‌كه‌ی داگیركراو ئه‌ویش ته‌نیا وه‌ك بینه‌رێك ته‌ماشا ده‌كات و هیچ هه‌ڵوێست و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه.
روسیا چاوی له‌سه‌ر عه‌ین عیسایه كه پایته‌ختی ئیداره‌ی خۆجێیی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایه، به‌م كرده‌وه‌یه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له‌كۆنگره‌ی سوچی و ئاستانه‌ی توركیادا و گورزێكی نوێش ده‌وه‌شێنێت له ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی ژنێڤ، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی ئێستا بۆته پله دوو، به‌ڵام سه‌ره‌تا بنه‌ڕه‌تی بوو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا.
پێشتر ئه‌فسه‌رانی روس و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان كردووه، یه‌كیان له بنكه‌ی حومه‌یمی سه‌ربازی روسیا و ئه‌وی دی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له عه‌ین عیسا. ئه‌فسه‌رانی روس داوایان كردبوو كه عه‌ین عیسا به ته‌واوی راده‌ستی رژێمی دیمه‌شق بكه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ئه‌گه‌ری به ده‌سته‌وه‌دانی به‌شێكی دیكه له‌خاكی سوریا به توركیای داگیركه‌ر، هه‌روه‌ها رێخۆشكردن بۆ میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به ئاره‌زووی خۆیان دۆخه‌كه بشێوێنن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه روسیا تا ئێستاش هاوپه‌یمانی ستراتیژی رژێمی سوریایه.
ئامانجی ئه‌م مامه‌ڵه نوێیه كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی هێزه‌كانی سوریای دیومكراته، به تایبه‌تیش دوای ئه‌و كۆنگرانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات به‌ستنی و له رێگه‌شیانه‌وه گه‌یشت به هه‌ندێك داڕشته‌ی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی ناوخۆی سوریا، بێ پشتبه‌ستن به لایه‌نی ده‌ره‌كی و به‌به‌شداریی سه‌رجه‌م گه‌لان و پێكهاته‌كانی سوریا، پاشان هاندانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه ئارامانه، به تایبه‌تیش كه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته هاوڕا و هاوپه‌یمانن و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش كورد و گه‌لانی سوریا ناوچه‌یه‌كی زۆری خاكه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه.
مۆسكۆ له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا خوازیاره یه‌كه‌م، هاوپه‌یمانی كورد و ئه‌مریكا لاواز بكات، پاشان بگاته رێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی روسی و بنكه‌ی سه‌ربازی رژێمی سوریا، به گوێره‌ی دابه‌شكردنی ناوچه ئه‌منییه‌كان به جۆرێك به‌ر به‌داگیركاری نوێی توركیا بگیرێت، كه له راستیدا ئه‌مه به رێكه‌وتنی نێوان توركیا و روسیایه به‌بێ ویستی رژێم و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌ڵام ره‌نگه رێكه‌وتنی روس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سوودی هه‌بێت بۆ رێگرتن له داگیركاریی نوێی توركیا و له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش ناوچه‌كانی خۆیان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن شانبه‌شانی بنكه‌ی سه‌ربازی روسیا پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن و به‌وه‌ش هاوسه‌نگییه‌ك بێته ئاراوه له رووی هێزی سه‌ربازی روسیا به‌رامبه‌ر به هێزی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
ره‌نگه پێویست بێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ روسیادا رێك بكه‌ون، دوای رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، چونكه رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كه‌م بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی توركیا سووره له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی پڕۆژه‌ی كورد، به‌ڵام ره‌نگه رێكه‌وتنی كورد له‌گه‌ڵ روسیا‌و هێزی هاوپه‌یمانان و رێگه‌دان به دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی روسیا، ببێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی تارمایی هه‌ڕشه‌ی به‌رده‌وامی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش له‌مه‌دا
سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.