لە ساڵی 1956دا پێناسەی زیرەکی دەستکرد کرا، بە توانای ئامێرەکان لەوەی هاوتای عەقڵی مرۆیی و شێوازی کارکردنەکەیەتی، وەک توانای فێربوون و هەڵێنجان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو، جۆن مەکارسی یەکەم کەس بوو کە ئەم زاراویەی لە ساڵی 1956 دانا، بەمجۆرەش پێناسەی کرد « زانست و ئەندازەی دروستکردنی ئامێری زیرەکە». لە ساڵی 2014، ستیڤن هۆکینگی زانای بەناوبانگی فیزیا ئاماژەی کرد بەوەی پەرەدانی تەواو بە زیرەکی دەستکرد رێخۆشکەرە بۆ لە ناوبردنی رەگەزی مرۆیی، ئاگاداریشی دا لەوەی کە ئامێرەکان دەتوانن دووبارە خۆیان دیزاین بکەنەوە. بیل گەیتس هیوای خواست کە روبۆتەکان تا رادەیەک بە گەمژەیی بمێننەوە، هەروەها گوتی « من لە سەربازگەیەکم لەبەرامبەر بە زیرەکی رەها هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەم».
توێژینەوەیەکی نوێ کە توێژەرانی هەردوو زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی و وەیلی ئەمریکا کردوویانە، دەریخست کە لە ماوەی ٤٥ ساڵی داهاتوودا، کە زیرەکی دەستکرد لە هەموو بوارەکاندا بە رێژەی ٪50 بەسەر زیرەکی مرۆڤدا سەردەکەوێت، وەک پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی 100 ساڵی داهاتوودا، زیرەکی دەستکرد بتوانێ تەواوی وەزیفەکانی مرۆڤ بەجێ بهێنێت، هەروەها توێژینەوەکە بە دووریشی نازانێت کە ئەوە پێش ئەو مێژووە رووبدات، هەروەها تا ساڵی 2024 ئامێرەکان لە وەرگێرانی زمانەکاندا پێس مرۆڤ بکەوێت، تا ساڵی 2031 لە کار و بازرگانی وردەدا، هەروەها تا ساڵی 2049 لە نووسینی باشترین کتێبدا پێش نووسەرەکان بکەوێت، تا ساڵی 2053 لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا پێش مرۆڤ بکەوێتەوە.
سباستیان سرۆنی زانای کۆمپیوتەر گوتی « شۆڕشی زیرەکی دەستکرد هەموو بوارەکان دەگرێتەوە، هەموو کەلوپەلەکەمان زیرەک دەبن، وەک پێڵاو و کلیل و ئوتومبیل و ئەوانیتر، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی ئەم شۆڕشی زیرەکی دەستکردە بەرەو شاری یان بەرەو کۆتایی مرۆییمان دەبات، بەڵام بە هەرحاڵ دەبێ سوور بین لەسەر ئەو ئامێرانەی دروستیان دەکەین».
ئەمڕۆ جیهان لە بەردەم گۆڕانکارییەکی بێشومار دایە لە بواری زیرەکی دەستکردا، بەڵام ئەوەی دەمترسێنێت گوێنەدانی زۆرێکی خەڵکییە بە خوێندنەوە و بایەخدان بەم پرسە، بەتایبەتی لە ماوەی بیست ساڵی داهاتوودا بەهۆی جێگرتنەوەی ئامێر لەجێی کاری مرۆیی، هەر چوار کەس لە دە کەس بێکار دەبن، ئەو پرسیارەی لێرەدا خۆی دەبێ بکرێت، ئەو ئامێرانە توانای گۆڕین و باشکردنی تواناکانیان هەیە، ئایا دەتوانرێ توانای سۆزداری و هەڵچوونیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەی بێتە هاوتای ئەو توانایەی کە مرۆڤ هەیەتی؟
بێنە بەرچاوی خۆت هاوڕێیەکی رۆبۆتت هەیە، لەسەر ئەخلاق و وەفا و راستگۆیی و دڵسۆزی بەرنامەڕێژ کرا بێت و لە کاتی قەیران و ناخۆشییدا دڵت بداتەوە و لەگەڵتدا بێت کاتێک هاوڕێکانت دەستبەردارت دەبن، بە بایەخەوە گوێت لێ بگرێ کاتێک قسەی بۆ دەکەیت، دڵخۆشت بکات کاتێک بێزار و بێتاقەتیت.
چەند تەمەنت درێژ بێت و ئەویش بەرەو پێش بڕوات، بەهیچ کۆلجێک ناتوانێ بەسەرتدا زاڵ بێت، ئایا لە پێناو هاوڕێیەتی رۆبۆتێکدا دەستبەرداری هاوڕێ مرۆییەکانت دەبیت؟