فەیسەڵ عەلی

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە

  2020-12-19 19:44      247 جار بینراوە        کۆمێنت

لەوڵاتی خۆمان زۆرێكی دامەزراوە كارگێڕییەكان بایەخێكی ئەوتۆ بەژمارەو ئامارو داتا نادەن، هەروەها زۆرێكی ئەوانەی دەچنە بواری كارو بزنس لەناو بازاڕو كۆمەڵگە، زۆرجار شكست دێنن لەبەر ئەوەی بەباشی ئەو واقیعەی هەیە نەخوێندۆتەوە.
گرنگی نەدان بەلێكۆڵینەوە
بەشێكی زۆری دوای چاولێكردن دەكەوێت و كۆپی ئەویتر دەكات، ئەگەر تەماشایەكی شەقامەكانی شارەكانی خۆمان بكەین، چێشتخانە، فاست فود، لەفەی گەس، كافی، قاوەخانە، دەرمانخانە، بەنزینخانەو هتد ریزیان بەستووە، كە لەژمارە نایەن، ئەوە كێشە گەورەكەیە، كە بۆتە كۆسپێكی گەورەی بەردەم پێشكەوتنی پڕۆژەی بچووك و مامناوەند بۆ ئەوەی قازانج بكەن و بتوانن پەرە بەپڕۆژەكانیان بدەن بەشێوەیەكی ئاسایی‌و دواتر ببنە پڕۆژەی گەورە، وەك ئەوانەی دەوڵەتانی تر، هەمان رێچكە بگرنەبەر، لێوەی دەرفەتی كاری زیاتر بڕەخسێنن و سەرمایەیەكی گەورەتر پێكەوە بنێن.
دەشێ یەكێك بڵێت ئەو داتاو ئامارانەی بەدوایدا دەگەڕێی نییە یان ئەگەر هەشبێت دروست نین، ئەوە حەقیقەتە، بەڵام لەبنەڕەتدا هۆكارەكەی بۆ گرنگی نەدان بە لێكۆڵینەوە دەگەڕێتەوە، ئەو لیكۆڵینەوەی دەرئەنجامی هۆشیاریی تەواو بە داتاو ئامار بەرهەم دێت و بڕیارەكانی لەسەر بونیاد دەنرێت، زۆرێك لەدامەزراوە حكومی و ئەهلییەكان بڕیارێكی زۆر دەردەكەن بەبێ ئەوەی زانیاری و داتایان سەبارەت بەو واقیعە هەبێت كە بڕیارەكەی لەسەر دەردەكەن، ئەوان زیاتر بڕیار لەسەر بنەمای تێڕوانین و پێشبینی خۆیان دروست دەكەن، نەك لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوە و زانیاری، لەبەر ئەوە دەبینرێت زۆرێكی بڕیارەكان جێی خۆی ناگرێت و كێشەكە وەك خۆی دەمێنێتەوەو گلەیی و گازندەی لێدەكەوێتەوە، وێڕای ئەوەی پارەو كاتی زۆریش بەهەدەر دەدرێت، هەروەها ناوبانگیش لەدەست دەدەن.
فەرمانگەكانی ئامار
لەواقیعدا ناكرێ هەر دامەزراوەیەك بۆ خۆی داتاو ئامار كۆبكاتەوە یان نووسینگەیەكی ئامارو داتاو زانیاری بكاتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی بڕیاردا پشتیان پێ ببەستێت، بەڵكو ئەم رەوشە دەخوازێت زیاتر بایەخ بەبواری لێكۆڵینەوەو فەرمانگەكانی ئامار بدرێت، ئەوە زامنی بەدەستهێنانی داتا و ئاماری دروستمان بۆ دەكات لەو دامەزراوانەش دەمانپارێزێت كە بەبێ بنەما توێژینەوە دەفرۆشنەوە، هەروەها بەبێ ئاگا لە واقیعی ئێرە خۆیان بەبێ ركابەر دادەنێن. دەكرێ هەنگاوێكی كارا لەم رووەوە بنرێت لەڕێی بەهێزكردن و گرنگیدان زیاتر بەفەرمانگەكانی ئامارو بەشی ئاماری ناو دامەزراوە هەمەجۆرەكان لەڕێی دانانی شارەزایانی ئامار تێیاندا تاوەكو بەشێوەیەكی زانستی داتاو ئامارو زانیارییەكان كۆبكرێنەوەو پۆلێن بكرێن و بدرێنە توێژەران و لەكاتی پێویستدا بخرێنە بەردەست دروستكارانی بڕیار.
لەبەرژەوەندیی هەمووان دەشكێتەوە
ئەم رەوشە لێمان دەخوازێت كە كار لەسەر بونیادنانی مەنزومەیەكی تەواوكار بكەین كە بتوانرێ لێوەی هەموو دامەزراوەكانمان چیتر لەسەر بنەمای پێشبینی‌و رای من و رای تۆ بڕیار لەهیچ كەیسێك نەدرێت، بەڵكو دامەزراوەكان بە تۆڕێكی داتاو زانیاری و توێژینەوە بە یەكەوە گرێ بدرێن، كە لەكۆتاییدا لەبەرژەوەندیی هەمووان دەشكێتەوە، ئەوكات بڕیارەكان بەهەماهەنگی یەكتر دروستدەكرێت و رێژەی نادروستی بڕیار كەمدەبێتەوە، وێڕای ئەوەی پارەو كاتی زۆریش بەهەردەر ناچن، رەزامەندی هاووڵاتیانیشی لێدەكەوێتەوە.
* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر





كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      115 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      225 جار بینراوە




پەیوەندیی نێوان ئابووری و ژینگە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-09-04 15:06      250 جار بینراوە



مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      528 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      305 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      143 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      216 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      276 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      706 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      183 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      165 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      182 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      242 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو