پڕۆژه یاسای تاوانی زانیاری، یه‌كێكه له یاسا خراپه‌كان كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا خوێنده‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
بیرۆكه‌ی یاساكه له عه‌قڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هاتووه، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له نوێنه‌ران، دیراسه‌ی ده‌كات. خۆی له‌خۆیدا روونه كه بۆچی ترس له ناوه‌ڕۆكی ماده‌كانی یاساكه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڵڵا و هاواره‌ی میدیا و خه‌ڵكانی ئازادیخواز له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، دیاره ئه‌وانیش زوو هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌م یاسایه وه‌ك سه‌مای ئیزرائیله له گردبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان.
زۆرترین بڕگه و ماده‌ی، كه‌له‌پچه‌كردنی وشه و ده‌ربڕین و زیندانیكردنی ئازادییه. ئه‌م یاسایه چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراقه له چوارچێوه‌ی یاسادا.
دیراسه‌كردن و داڕشتنی ئه‌م یاسایه، ده‌بوایه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانه‌وه بوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرییه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تاوانبار ده‌كات كه ره‌خنه له سومبول و هێما سیاسییه‌كانی عیراق ده‌گرن، هه‌موو لایه‌نه‌كان و حزبه‌كان سه‌ركرده‌كانی خۆیان به‌لاوه ره‌مز و پیرۆزه.
به‌م شێوه‌یه زۆرینه‌ی سیاسییه شیعه و سوننه‌كان و ملیشیا چه‌كداره‌كان و عه‌شیره‌ت و خێڵه‌كان به‌ده‌ر ده‌بن له هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌ك.
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عیراقی كه ئامێری ئه‌له‌كترۆنیی به‌كارده‌هێنێت و له‌و رێگه‌یه‌وه دێته ناو جیهانی میدیا و سۆشیال میدیاوه قابیلی ئه‌وه‌یه سزا بدرێت.
بابه‌تی پێدانی زانیاریی قه‌ده‌غه‌كردنی زانیاری جه‌ده‌لی زۆری له‌سه‌ره. له وڵاتانی دیموكراتدا به‌یاسا زۆرترین كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵك و ناوه‌نده زانستی و زانكۆكان تا زانیاری‌یان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی و زانستی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌كان، ته‌نیا چه‌ند جۆرێك زانیاریی نه‌بێت كه سنوورداركراوه و ده‌ستنیشان كراوه.
لە وڵاتانی دیموکرات و نا دیموکرات‌دا
له وڵاتانی دیموكراتدا، جگه له هاووڵاتیانی خۆیان و كه‌سان و رێكخراوه بیانییه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه بتوانن زانیاریی وه‌ربگرن، ئه‌ویش هه‌ر به یاسا رێگه‌ی پێدراوه.
له وڵاتانی نیمچه كراوه‌دا یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئیدعای سیستمی دیموكراسی ده‌كه‌ن، واباشتره چاو له‌و وڵاتانه بكه‌ن كه سیستمیان دیموكراته بۆ ده‌ركردنی یاسای هه‌ستیار كه په‌یوه‌ندیی به پره‌نسیپی گشتییه‌وه هه‌یه وه‌ك ئازادیی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌یان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م.
له وڵاتانی نا دیموكرات یان داخراودا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جێگه‌ی باس‌و خواس نییه. واته ده‌رفه‌ت به باسكردنی ئازادیی و وه‌رگرتنی زانیاریی نادرێت.له دنیای ئێستادا له‌هه‌رسێ شێوازی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا هه‌یه
عیراق له مۆدێلی ناوه‌ڕاست ئیدعای بۆ ده‌كرا به ناونیشانی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق و ئازادبوونی خه‌ڵك له دیكتاتۆریی، به‌ڵام ئه‌م یاسایه به‌جدی شۆكه بۆ عیراق و شۆكه بۆ ئازادیخوازان و مه‌ترسییه له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تی دۆسێ و زانیارییه‌كان له وڵاته‌كه‌دا. هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌دات به زۆر بابه‌تی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاینده‌ی حوكم له عیراق و چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
ئه‌م یاسایه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته
بڕگه و ماده‌كانی ئه‌م یاسایه دژی یاسای ئازادی راده‌ربڕین و به‌هێزكردنی رێكخراوه‌كانه له عیراقدا.
ماده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه سزای تا راده‌ی گه‌یشتن به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و غه‌رامه‌یه‌كی مادیی له 25 تا 50ملیۆن دیناری عیراقی له‌خۆده‌گرێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه زیان به سه‌روه‌ریی وڵات و یه‌كڕیزیی و سه‌لامه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی وڵات بگه‌ێنێت، یا خود زیان به ئارامی و ئاسایش و هێزی چه‌كداری وڵاته‌كه بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی لایه‌نێك و بانگه‌شه‌كردن بۆ ناسه‌قامگیریی و دڵه‌راوكێی (المساس باستقلال البلاد ووحدتها وسلامتها أو مصالحها الاقتصادیة أو السیاسیة أو العسكریة أو الامنیة العلیا، أو الاشتراك أو التفاوض أو الترویج أو التعاقد أو التعامل مع جهة معادیة بأي شكل من الاشكال بقصد زعزعه الامن والنظام العام أو تعریض البلاد للخطر
ئه‌م شێوه لاستیكییه‌ی كه ئه‌م یاسایه‌ی پێ داڕێژراوه، دژایه‌تییه‌كی به‌رچاوی بۆ ئازادیی و رقێكی زۆری به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازان تێیدا به‌رجه‌سته ده‌كرێت و ده‌توانرێت به‌ئاسانی ته‌خوینی راده‌ربڕینی هه‌موو ره‌خنه‌گرێكی پێ بكرێت.
ماده‌ی شه‌شه‌م باس له‌هه‌مان سزا ده‌كات بۆ هه‌ركه‌سێك كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه درز بخاته نێوان مه‌زهه‌به‌كانه‌وه و بانگه‌شه بۆ تایفه‌گه‌ریی بكات.
له هه‌مووی كاره‌ساتبارتر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه له‌و یاسایه‌دا هاتووه و باس له ناوبانگی وڵات ده‌كات (سمعە البلاد). واتا هه‌ر نووسین و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینێك دژی ناوبانگی وڵات بێت، بۆی هه‌یه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی كۆتایی پێبێت.
%80 ی عیراقییەکان زیندانی دەکرێن
ئەگەر به‌م شێوه‌یه بێت، و ئەو یاسایە زیاتر له %80 ی هاووڵاتیانی عیراق زیندانی ده‌كرێن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ره‌خنه له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی بگریت، ده‌شێت ئه‌مه به ناشرینكردنی ناوبانگی وڵات لێكبدرێته‌وه و به‌و یاسایه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا بسه‌پێنرێت.
إثارة النعرات المذهبیة أو الطائفیة أو تكدیر الامن والنظام العام، أو الإسا‌ءة الی سمعة البلاد) ماده‌ی 21 سزای زیندانی كه كه‌متر نه‌بێت له ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه ده‌ست بۆ پره‌نسیپه‌كانی ئایینی و به‌ها ئاینییه‌كان ده‌بات و له شكۆی خێزان و كۆمه‌ڵگه بێت و ژیانی تایبه‌تی تاك له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه.
اعتدی علی أي من المبادئ أو القیم الدینیة أو الاخلاقیة أو الاسریة أو الاجتماعیة أو حرمة الحیاة الخاصة عن طریق شبكة المعلومات أو أجهزة الحاسوب بأی شكل من الاشكال).
له ماده‌ی 22 دا هاتووه كه هه‌ركه‌سێك ماڵپه‌ڕێكی ئنته‌رنێت دروست بكات یان هاوكاربێت له دروستكردنی و تیایدا وێنه و فیلمی نه‌شیاو به كۆمه‌ڵگه و داب و به‌ریتی گشتی تێدابێت، ئه‌وا سزای زیندانی و غه‌رامه‌ی مادیی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
أنشأ أو أدار أو ساعد علی إنشا‌ء موقع علی شبكة المعلومات للترویج والتحریض علی الفسق والفجور أو أیة برامج أو معلومات أو صور أو أفلام مخلة بالحیاء أو الاداب العامة أو دعا أو روج لها).
ئه‌م یاسایه و به‌و هه‌موو بڕگه و ماده شه‌فافه‌ی تێیدا هاتووه ده‌كرێت بۆ كۆت و به‌ندكردنی هه‌موو جۆره راده‌ربڕینێك به‌كاربهێنرێت و هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و ره‌خنه گرتنێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی نایاسایی و سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌م یاسایه بۆ به‌رگریكردن له شكۆی خێزان و تاك و كۆمه‌ڵگه نییه، بگره ئه‌م یاسایه بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و دیانه‌ت و مه‌زهه‌نه‌كان نییه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گروپ و ره‌وته كۆنه‌خوازو داخراوه‌كانه كه بیر‌و هزریان چه‌قبه‌ستووه و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یار به ئازادیی و كۆت و به‌ندكردنی ئازادییه.
به‌لقیس والی له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هیومن رایتس وۆچ له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌م یاسایه بۆ له‌ناوبردنی ته‌نها رێگه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن و په‌یوه‌ندیی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نییه بۆ گه‌یشتن به هاووڵاتیان و پڕ زانیاریكردنیان و گفتوگۆی كراوه له‌باره‌ی كێشه‌كانی وڵاته.
له مێژوودا عیراق به وڵاتی یاسا شارستانی و باشه‌كان بۆ كۆمه‌ڵ و خه‌ڵك ناوی ده‌ركردبوو تاكۆتایی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، یاسای سزادانی عیراق له ساڵی 1969 ده‌ركراوه له باشترین یاساكانی سه‌رده‌می جاران و تائێستا واده‌زانرێت جۆره‌كانی تاوان و داكۆكی له ئازادیی تێیدا سزای بۆ دانراوه، به‌ڵام له‌دوای هاتنی به‌عس بۆ سه‌ر حوكم ئیتر حوكمڕانیی عه‌سكه‌ری هه‌ر پێویستی به بوونی په‌رله‌مان و جیاوازیی و حزبایه‌تی نه‌ما و له‌ناو سیستمی دیكتاتۆریدا په‌رله‌مانیش رۆڵ و سه‌نگی نامێنێت.
به‌یاساكردنی دیكتاتوریی و چه‌وساندنه‌وه، به‌پاڵپشتی په‌رله‌مان نوێ نییه له جیهاندا و له‌پێش جه‌نگی دووه‌می جیهان هیتله‌ر به‌هه‌مان شێوه روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه‌ی و كێشه‌ی بێكاریی بۆوه و به پاڵپشتی په‌رله‌مان هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌كی له رۆژنامه‌كاندا قه‌ده‌غه كرد و به‌شێكی زۆری چاپخانه‌كانی داخست، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه له‌په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دا به خۆی.
ئازادیی له كوردستانیش ساڵ له دوای ساڵ كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستانیش روو له زیادبوونه و ده‌نگێكی ناڕازیی به تۆمه‌تی شێواندنی ئارامی و گێره‌شێوێنی ده‌خرێنه كونجی زیندانه‌وه و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و گوشاردا دانپێدانانی ناڕاستیان لێ وه‌رده‌گیرێت و زیندانی ده‌كرێن.
خه‌ڵكی عیراق هیوایان به‌وه‌بوو كه ده‌رگای ئازادییان بۆ كراوه‌ته‌وه كاتێك له سه‌دام حسێن رزگاریان بوو به‌ناوی (پرۆسه‌ی ئازادی عیراق)ه‌وه، به‌ڵام دوای 10 ساڵ له‌و میكانیزمی حوكمڕانییه‌ی كه تائێستاش به‌رده‌وامه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه توندوتیژیی و تیرۆر و ناعه‌داله‌تی هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌یه، ئێستاش به مه‌به‌ست ئازادیی راده‌ربڕین و وه‌رگرتنی زانیاریی له‌سه‌ر جۆری حوكمڕانی و دۆسێی فه‌رمانگه‌كان و دۆسێ گشتییه‌كان كه په‌یوه‌ندیی به هه‌مووانه‌وه هه‌یه، نه‌ك ناهێڵن به‌رده‌ست میدیا و رێكخراوه‌كان و خه‌ڵكی بكه‌وێت، به‌ڵكو سزا‌و تاوان ده‌خه‌نه پاڵ هه‌ر كه‌سێك كه زانیاریی بدات به میدیاكان و رای گشتی.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كه به‌ناوی تاوانی زانیاریی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه، به‌ڵگه‌ی زاڵبوونی عه‌قڵی داخراوه به‌سه‌ر بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتی عیراقدا‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر ده‌ستوور و ژیانی گشتی و ناشه‌فافییه‌تیش زۆرتر ده‌كات.
ئازادیی له عیراق و كوردستانیش له مه‌ترسیدایه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه و مه‌ترسیی تێپه‌ڕاندنیشی له ئارادیه، بێگومان به‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌م یاسایه، مه‌ودا له‌نێوان خه‌ڵك و ئازادیی زۆرتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش خراپه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه یان گۆڕینی ناوه‌ڕۆك و ماده‌كانی و گونجاندنی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان و پێداویستی خه‌ڵك گرنگتره، كه ئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ره‌وتێكی فراوان كاری بۆ ده‌كه‌ن.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا بابه‌تی ئازادیی له عیراق له پاشه‌كشێدایه، ئه‌م پڕۆژه یاسایه «تاوانی زانیاری»، زۆر راستی تاڵی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه روونكرده‌وه.