شوان كەریم كابان

گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!

  2020-11-23 20:05      220 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپاش رووخانی یەكێتی سۆڤێت لەدوا دەیەی سەدەی رابوردوو، ئەمریكاو رۆژئاوا گەورەترین نەیارو ركابەرو  دوژمنیشیان لەكۆڵ بووەوە، كەڕێگری زۆری لێ دەكردن لەجێبەجێكردنی هەندێ سیاسەتیان. یەكەم كاریش كە دەستیان پێكرد، لەتوپەتكردنی سۆڤێت بوو دروستبوونی چەند دەوڵەتێك لێی. دواتر لەهەموو ئەو وڵاتانەی لەسەر بەرەی بلۆكی رۆژهەڵات ئەژماردەكران، لە هەق و ناهەق، كێشەی گەورەیان نایەوەو زۆربەی ئەو حیزبانەی  لەدەسەڵاتدابوون و بەكۆمۆنیست و سۆسیالیست ناسرابوون، لەڕێی هەڵبژاردن، یان خۆپیشاندان و نانەوەی پشێوییەوە لابران و حیزبی تازە دروستبووی سەر بەڕۆژئاوایان هاتەجێ، گەر چی لەهەڵبژاردنەكانی دواترداو پاش روونبوونەوەی بارودۆخ و مەرامەكان، بەشێك لەو حیزبە قەییمیانە، گەڕانەوە دەسەڵات. دیارترین كاری رۆژئاوا بەسەرۆكایەتی ئەمریكا ، هەڵوەشاندنەوەی یۆگسلافیا بوو دروستبوونی چەند دەوڵەتێك بوو لەبری ئەو. هەروەها لەرۆداوە دیارەكانی تری ئەو سەردەمە ، هەڵوەشانەوەی چیكسلۆڤاكیا بوو.                                                                                                      لەپاش ئەو قۆناغەو بەهۆی بەهۆشهاتنەوەی روسیاو گەڕانەوەی بۆنێو گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ئەمریكاو رۆژئاوا ، سیاسەتی گۆڕینی راستەوخۆی حكومەتە نەیارەكانیان گۆڕی و ئەمجارە شێوازێكی تریان گرتەبەر. ئەمجارە پەنایان  بردە بەر ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتانەو هەر كاتێك پاش هەڵبژاردن، ئۆپۆزسیۆن براوە نەبوو، ئەوا ئۆپۆزسیۆن پەنا بەرێتەبەر  گوتەی بوونی تەزویرو ساختەكاری لەلایەن حیزبی دەسەڵاتدارەوەو بۆ ئەمەش، ڤێنزویلا، بیلاروسیا، بۆلیڤیا، برازیل، روسیا، نموونەی دیاری ئەو پیلانەن كە بەسەرەكی ئەمریكا لەپشتییەوەیەتی. لە روسیا بەردەوام ئۆپۆزسیۆن لەسەر خەتەو هەر باس لەتەزویری هەر هەڵبژاردنێك دەكات كە لەوێ دەكرێ. لە ڤێنزوێلا بەهەمان شت بێ سێ و دوو ئۆپوزسیۆن بەردەوام قسە لەسەر تەزویر دەكات و ناوە ناوە خۆپیشاندان دەكەن. لەبەرازیل بەبیانووی بوونی گەندەڵی، بەر لەهەڵبژاردن، زنجیرەیەك خۆپیشاندان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە رێكخراو دەرەنجام سۆسیالیستەكان هەڵبژاردنیان دۆڕاند. لە بۆلیڤیا ئیفۆ مۆرالیسی سۆسیالیست پاش ئەوەی خولێكی تری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بردەوە، ئۆپۆزسیۆن رژانە سەر شەقامەكان و داوای دەست لەكاركێشانەوەی مۆرالیسیان كردو ئەویش بۆ ئەوەی ئاژاوە دروست نەبێ، دەستی لەكار كێشایەوەو چووە دەرەوەی وڵات و پاش ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە، كاندیدی حیزبەكەی هەڵبژاردنەكەی بردەوە ، مۆرالیس سەربەرزانە گەڕایەوە بۆلیڤیاو وەك پاڵەوان پێشوازی لێكراو كرایە سەرۆكی حیزب.
ئەمانە چەند نموونەیەك بوون.ئێستا ئەم سیاسەتەی ئەمریكا كە بەرامبەر نەیارەكانی پیادەی ئەكرد، ترامپ لەبەرامبەر ئەمریكا خۆی بەكاری دێنێت، هەم بەردەوام باسی تەزویرو دەنگ دزین دەكات، هەم لایەنگرەكانی خستۆتە سەر شەقامەكان بۆ نانەوەی پشێوی و رەتكردنەوەی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكە كە بایدن براوەیەتی و ئەمریكای گیرۆدەی ئەو سیاسەتە كردووە كە نەیارەكانی پێ گیرۆدە كردبوو!

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      114 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      210 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو