شوان كەریم كابان

بەبیانووی كۆچی دوایی سەرۆك وەزیرانی مەملەكەتی بەحرەین! دۆستە دیموكراتەكانی رۆژئاوا!

  2020-11-14 17:02      210 جار بینراوە        کۆمێنت

خەڵكی هەموو ئەوروپا بەگشتی هەوڵ و تێكۆشانی زۆریاندا تاكو وڵاتەكانیان گەیاند بەم رۆژەی ئێستا تیایداین، بەقوربانیدانی گیانیشەوە، ماندووبونی زۆر، شەڕی ناوخۆ ، شۆڕش، داهێنان، شەڕ لەگەڵ كەنیسە، چەسپاندنی یاسا، داهێنانی دیموكراسی و ئازادی و مافەكانی مرۆڤ، هەروەها ئەمریكاش. گومانیشی تیانییە رۆڵێكی گەورەیان گێڕاوە لە بەرەو پێشبردنی مرۆڤایەتی لەهەموو بوارەكانداو ئێستاش هاووڵاتیانیان لەژیانێكی ئارام و سەقامگیردا بەسەر ئەبەن، جگە لەمەترسی كۆرۆناو هەندێ كێشەی ورد نەبێ. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وڵاتانی رۆژئاوا بەشی خۆیان گلەییان لەسەرەو دەكرێ لەسەر زۆر هەڵوێست گلەییان لێ بكرێ. بەشی هەرەزۆری وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاش، داگیر كاری و شەڕو شۆری زۆریان ناوەتەوە، بریتانیا، فرەنسا، هۆڵەندا، بەلژیك، ئیتالیا، ئیسپانیا، پورتوگال، ئەڵمانیا..هتد، دەیان وڵاتیان داگیركردبوو هەندێكیان تائێستاش لەدەرەنجامی ئەو داگیركارییە دەناڵێنن. هەروەها ئەمریكا لەپاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە، داگیركاری و شەڕو شۆری زۆری ناوەتەوە. 
بەهەرحاڵ مەبەستی بەندە ئەم لایەنەی هەڵسوكەوتی رۆژ ئاوا نییە، بەڵكو هێندەی ئەوان قسە لەسەر دیموكراسی و ئازادی دەكەن، كەچی هەندی دۆست و هاوكاریان هەیە لەم ناوچەیەی ئێمە، تووشی سەرسوڕمانت دەكەن. هەفتەیەك لەمەوبەر سەرۆك وەزیرانی مەمملەكەتی بەحرەین، شێخ خلیفەی كوڕی سەلمان ئال خلیفە دوای پەنجا ساڵ لەمانەوەی لەو پۆستەدا كۆچی دوایی كرد، كە زۆرترین ماوەی سەرۆك وەزیرییە لەسەرجەم وڵاتانی دونیادا. لەبەحرەین پێش سەربەخۆیی و پاش سەربەخۆییش لەساڵی ١٩٧١دا هەر بنەماڵەی ئال خەلیفە حاكمن و هەموو پۆستە كرنگەكان بەدەست ئەوانەوەیەو ئۆپۆزسیونیش وەزعی لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام بارودۆخی ئابووری زۆر سەقامگیرە. شانشینی عەرەبی سعودی لەساڵی ١٧٤٤ بنەماڵەی ئال سعود حوكمی دەكەن و هەموو دەسەڵاتەكانیان لەدەستدایە وڵاتەكەش بەناوی خۆیانەوەیەو حیزب و ئۆپۆزسیۆنیشی تیانییەو دیموكراسی و مافی مرۆڤیش لەوێ قەدەغەیە، بەڵام بەشێكی باشی خەڵكەكەی ئاستی ژیانیان باشە. ئیمارات هەروا، دوبنەماڵە دەستیان بەسەر هەموو جومگەكانی حوكم و ئابووریدا گرتووە، كە ئال نهیان و ئال مەكتومن، دیموكراسی و ئەوانەش نین لەوێ. ئەلحەق لەڕووی ئابوورییەوە لەپلەیەكی باڵادان. كوێت هەروەها، گەرچی كوەیت جیا لەم چەند وڵاتەی باسمان كرد هەر لەسەرەتای شەستەكانەوە تاڕادەیەك ئازادی رۆژنامەگەری تیایەو لەبواری رووناكبیری و هونەریشدا رۆڵی هەیە. بەڵام لەوێش یەك بنەماڵە حاكمە كە بنەماڵەی ئاڵ سەباحە.

سەرسوڕمانەكە لەوەدایە كە لەپەیوەندی رۆژئاوا لەگەڵ ئەو وڵاتە بەڕێزانەی باسمان كردن، دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی هیچ باس وخەبەرێكی نییە، بەڵام ئەبێ لیبیاو میسرو جەزائیرو سوریاو عیراق و تونس و ئێران و بیلاروسیاو روسیاو چین ...هتد دیموكراس بن و مافی مرۆڤ و ئازادی تیایاندا بەرقەرار بێ!

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      114 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      210 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو