خه‌ونی توركیای دراوسێ رۆژ به رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت‌و زیاتر چاو ده‌بڕێته خاكی سوریا و لوله‌ی تفه‌نگی سه‌رباز و جه‌ندرمه‌كانی ده‌كاته خه‌ڵكی سوریا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش، له ناو رۆژاڤادا یان له ده‌ره‌وه‌ی رۆژاڤا، له هه‌ر جێیه‌كی كوردستان بێت، ئه‌و خه‌ونانه رژێمی توركیا پلانی جددی بۆ داده‌ڕێژێت‌و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت‌و زیانی گه‌وره‌شی لێ بكه‌وێته‌وه جێبه‌جێیان بكات.
هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دروستكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی له سوریا
دوای چاوپۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له داگیركارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سوریا و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر بنوێنن‌و ته‌نیا به چاوی شۆڕ و ئه‌خلاق‌و به‌رپرسیاریی دۆڕاوه‌وه بینه‌ری داگیركاری‌و هێرشه‌كانی توركیا بوون كه ده‌یكرده سه‌ر ناوچه‌كانی سوریا، ئه‌م چاوپۆشییه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی هان دا خه‌ونه داگیركاری‌و فراوانخوازییه‌كانی په‌ره پێ بدات‌و وێنه‌یه‌ی گه‌وره‌تر بۆ خه‌ونه‌كانی بكێشێت.
توركیا هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا دابڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی‌و سیاسی، یان له لایه‌ك بیكاته ناوچه‌یه‌كی جه‌نگ له نێوان ئه‌نكه‌ره‌و كورددا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بیكاته به‌شێك له ناكۆكییه سیاسی‌و دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا، كورد ده‌یه‌وێ ترسی توركیا له رووی ئه‌منییه‌وه بڕه‌وێنێته‌وه و پێی بڵێ كه سنووره‌كانی پارێزرا و ده‌بن، به‌ڵام توركیا سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی دروست بكات له سه‌ر سنووره‌كانی له به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا‌و به تایبه‌تیش خودی ئه‌ردۆگان فۆبیایه‌كی روون و ئاشكرایان هه‌یه و زیڕه‌یان كردووه له بوونی هێزی كورد له‌و ناوچه‌یه و له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كوردیش كه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا دایمه‌زراندووه.
بێنه‌و به‌رده‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا
بێنه و به‌رده‌یه‌كی زۆر و گفتوگۆ و دانوستانی ماراسۆنی له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا، بێگومان به راوێژ له گه‌ڵ كورد، به‌م نزیكانه نه‌خشه‌ی رێكه‌وتنی نوێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ره‌نگه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا له لایه‌ك‌و له نێوان توركیا و كوردیش له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كان‌و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به‌و ئاسایش‌و ئارامییه‌ی له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا هه‌یه، رێكه‌وتنی له‌و جۆره ئه‌گه‌ری هه‌یه، به تایبه‌ت كه توركیا له رووی ئابووری‌و سیاسی‌و سه‌ربازییه‌وه له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، مه‌ترسی گه‌وره و جددین‌و ناكرێ هیچ هێزێكی ناوخۆیی چاوپۆشی لێ بكات، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه توركیا به ته‌نیا و بێ پرس‌و راوێژ و رێكه‌وتن له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ناكرێ پرۆسه‌ی سه‌ربازی له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا ئه‌نجام بدات، له به‌ر ئه‌وه گفتوگۆكان ئه‌نجامیان ده‌بێت‌و ده‌رهاویشته‌كانیشیان وه‌ك راستییه‌ك ده‌رده‌كه‌ون، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌بنه هۆی فشاری زیاتری سیاسی بۆ سه‌ر خۆی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه تا ئێستا توركیا له سه‌ر ئاستی سیاسی‌و مرۆییش زۆر كارتی له ده‌ست داوه، ئێستاش كه ده‌یه‌وێ بێته‌وه ناو یارییه‌كه و سه‌ر له نوێ ده‌ست به هه‌ڕه‌شه بكاته‌وه، بۆی ناچێته‌سه‌ر، چونكه كارتی ئاواره‌كانی سوریای ناو توركیاشی به‌كارهێنا و سوتا.
هه‌ڵماڵینی رووی توركیا له دوای قه‌یرانی سوریاوه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا، له دوای قه‌یرانی سوریاوه تا ئه‌وپه‌ڕی راستییه‌كانی رووی خۆی هه‌ڵماڵی، له‌وه‌ی كه پشتیوانی له گروپه تیرۆریسته‌كان ده‌كات، وه‌ك به‌ره‌ی نوسره و چه‌ند گروپێكی جیاجیای دیكه، به‌م كرده‌وه‌یه‌شی بۆ رای گشتی جیهان‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشی سه‌لماند كه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی رێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه، بیانووه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ترسی له هێزی كورد هه‌یه له‌سه‌ر سنووره‌كانی، ئه‌و هێزه كوردییه‌ی له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا جه‌نگا دژ به داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه توركیا گروپه چه‌كداره توندره‌وه ئیسلامییه‌كان به باشتر بزانێت له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه توركیا به مه‌ترسی سه‌ره‌كی‌و دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت.
كورد له‌و نێوانه‌دا زۆر جار دڵنیایی به توركیا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش داوه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زامنی ئاسایشن نه‌ك تێكده‌ری ئاسایش، هۆكاری ئاشتین نه‌ك شه‌ڕ، به‌ڵام توركیا ناتوانێ له‌وه تێ بگات، له به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامه له سه‌ر پشتیوانی كردن له گروپه توندڕه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیانكات به گژ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا و به‌كاریان بهێنێت بۆ هێنانه دی خواست‌و خه‌ونه‌كانی خۆی.
راست‌و دروست‌و راشكاوانه بڵێین، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زامنی ئاسایشن نه‌ك هه‌ڕه‌شه، ئه‌م راستییه‌ش كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش تێی ده‌گات، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره به ئه‌نقه‌ست خۆی لێ گێل ده‌كات.