جۆ بایدن بەئاسانی کابینەکەی بۆ دەستنیشان ناکرێت. هەرچەندە قسەی زۆر هەیە لەسەر زۆر کەس، بەڵام چەندین ئالنگاریی لەڕێگەدایە.
یەکەم، کاتێک بایدن پەیمانی ئەوە دەدات کە سەرۆکی ئەمریکا بێت، نەک تەنها دیموکراتەکان، ئەوا دەبێت کابینەکەی رەنگدانەوەی ئەم پەیمانە بێت. بۆیە دەبێت ئافرەت و رەشپێست و خەڵكی پاشخانی جیاوازو تەنانەت کۆمارییەکانیشی تیادا بێت.
دووەم، بایدن رێگرێکی سەرسەختی هەیە، کە پیرەمێردێکە لە کەنتاکی ناوی میچ مەکۆنەڵە. ئەم پیرەمێردە کەسایەتیەکی تایبەتی هەیە لەدونیای سیاسەتدا. لەکاتێکدا زۆربەی کەسانی سیاسی هەتا ئاستی نەخۆشی حەز بە ئەوە دەکەن کە خەڵك خۆشی بوێن، ئەو بەپێچەوانەوەیە. بایدن ئەگەر نەتوانێت ئەم ڕازی بکات کاری بەئاسان بۆ ناکرێت. بۆیە دەبێت چەند کۆمارییەک بخاتە کابینەکەیەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەزایی لەلایەن باڵی چەپی دیموکراتەکانەوە.
سێیەم، بۆ رازیکردنی باڵی چەپ دەبێت هەندێک لە ئەوانیش بهێنێت. ئەمە وەها دەکات کە کابینەکە پەرت بێت. هەرچەندە بایدن حەزی بە دیدی جیاوازە، بەڵام پێویستی بەکەسێکی باشە بۆ چیف ئۆف ستاف.
ڕەنگە سوزان رایس ببێتە وەزیری دەرەوە. من خەیاڵم بۆ جاک ئۆسۆلیڤان چوو، بەڵام ناوی زۆر ناهێنرێت.
بۆ ئێمەی کورد چەند پۆستێک گرنگە
پەنتاگۆن، دەرەوە، ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ نێردەی سەرۆک بۆ کاروباری تیرۆر.