شۆڕشی سوریا كه له مانگی سێی 2011وه هه‌ڵگیرساوه تا ئه‌مڕۆ، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی ناجوامێرانه و نابه‌رپرسانه‌وه، له شۆڕشی گه‌ل له پێناو شكۆدا گۆڕاوه بۆ یاریگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ شكاندنی شكۆ، له هه‌ندێك ناوچه به ئامانجی تایه‌فی هه‌ڵگیرسا و پاشان سه‌ربازه‌كانی كه له سوپای سوریا هه‌ڵاتبوون میلیشیایه‌كیان پێكهێنا به ناوی سوپای سوریای ئازاد، وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ئه‌م سوپایه له پێناوی شكۆدا ده‌جه‌نگا، به‌ڵام بووه گروپێكی چه‌كداری چه‌ته و پشتیان كرده كاروباری وڵات و هه‌ڵپه‌ی ئه‌و پاره و سامانه‌یان بوو كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه پێیان ده‌درا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی نه ئازادی و نه شكۆیان به ره‌وا نه‌ده‌بینی بۆ گه‌لانی سوریای دراوسێ.
ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌رداری ئامانجه سیاسییه‌كانی بوو
به درێژایی ساڵانی قه‌یرانی بێ چاره‌سه‌ر، كه به هۆی شۆڕشه‌كه‌وه دروست بوو، ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی ده‌ستبه‌رداری ئامانجه سیاسییه‌كانی بوو، ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سه‌ربازیش پشتی كرده ئامانجی به دیهێنانی دیموكراسی‌و گۆڕا بۆ ده‌سته و گروپی ده‌سته‌چیله‌ی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و نه‌یار، له بری ئه‌وه‌ی ئامانجیان رووخاندنی مه‌ركه‌زی بڕیاری سوریا بێت و بیڕووخێنن، رووی تفه‌نگیان كرده ناوچه‌یه‌كی دیكه كه دیمه‌شق نه‌بوو، ئامانجیان گۆڕا بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ستی رژێمی سوریا رزگار كرابوون، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان رزگار كردبوو كورد بوون، كه هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له سوریا و ده‌یانویست سوریا ببێته وڵاتێكی خاوه‌ن پێكهاته‌ی فراوان و له ده‌ست تاك حزبی و تاكه‌كه‌س رزگاری بێت.
غۆته‌ی خۆرهه‌ڵات وێران بوو، ناوچه‌كانی وه‌ك حه‌ما و حه‌ڵه‌ب و حمس و ئیدلب بوونه مه‌یدانی یه‌كتر له‌ناوبردن و شه‌ری تایه‌فی و مه‌زهه‌بی، ناوچه كوردییه‌كانیش وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێ كانی بوونه له‌وه‌ڕگا بۆ چه‌كدار و چه‌ته‌كان و تیرۆریستان كه له‌سه‌ر داوای توركیا رێكخراویان دروست كردووه و هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ش له ئه‌لبابه‌وه تا جه‌رابلس و سه‌رێ كانی و عه‌فرین و هه‌تا لیبیا و ئازه‌ربایجان، كه ره‌نگه دواتر وڵاتانی كه‌نداویش بگرێته‌وه، گه‌وره‌ترین شاڵاوی گۆڕینی دیموگرافییان له هه‌ر چوار قوڕنه‌ی سوریادا ئه‌نجام داوه.
وێنه‌كانی تراژیدیای سوریا رۆژ به رۆژ روونتر ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی شكستی گروپه جیاجیاكانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بییه‌وه كه نه‌یاتوانی تێڕوانینیان یه‌كخه‌ن سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی سوریا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رژێمی سوریا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی راسته‌قینه‌ی نه‌بووه بۆ نزیكبوونه‌وه له چاره‌سه‌ری سیاسیانه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه ناوچه‌یه‌كی ئارام هه‌یه كورد و هاوبه‌شه‌كانی كورد دروستیان كردووه، وا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و سیفه‌تی ئارامییه مه‌ترسی دروست بكات بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و پشتیوانه‌كانیان، ئه‌وه‌ش وای كردووه ناوچه ئارامه‌كه به كردار‌و گوفتاریش بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی خزمه‌ت به دوژمنان ده‌كه‌ن و دژی پڕۆژه‌ی نیشتمانین.
نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی
وا دیاره وڵاتان لایه‌نگر و خوازیاری ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ن كه ئاسمانی سوریای گرتووه، چونكه نه‌بوونی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسیانه مانای ئه‌وه‌یه پشتگیری له ئاژاوه و تێكچوونی ئاسایش و ئارامی ده‌كه‌ن، له‌و ئاژاوه‌یه‌وه كه ده‌رعای گرتۆته‌وه تا ده‌گات به په‌له‌قاژێی سوه‌یدا زمانی عه‌سكه‌رتاری و ئاژاوه‌ی چه‌ك و چه‌كداری و گره‌وی ده‌ره‌كی له سه‌ر میلیشیای چه‌كدار و چه‌ته‌ی ناو سوریا، له گه‌ڵ دیار نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی، هه‌موو ئه‌مانه ناونیشانی پان و پۆڕی ئه‌و تراژیدیایه‌ن كه ئه‌مڕۆ له سوریادا هه‌یه به گشتی، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م واقیعه تاڵه له هه‌ندێك ناوچه‌ی عه‌ره‌بی پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییش له دۆخه‌كه تێ بگه‌ن و پێویسته له واقیعی ئه‌مڕۆی ئه‌و ناوچانه و گرنگی كاریگه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژاڤا تێ بگه‌ن به تایبه‌ت له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی كورده‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له به‌رچاو گرتنی ئه‌و بارودۆخه بكرێته كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ری جددی له ئاینده‌ی نادیار، كه ره‌نگه داهاتوویه‌كی زۆر تاریكتر چاوه‌ڕێی سه‌رتاسه‌ری سوریا بكات، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی و رژێمی سوریاش له ناخی خۆیاندا به دوای به‌رپرسیارییدا نه‌گه‌ڕێن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رووی داوه و روو ده‌دات، ده‌بێ به‌و چاوه سه‌یری پڕۆژه‌ی كورد بكه‌ن كه خزمه‌تی به یه‌ك پارچه‌یی خاكی سوریا كردووه، له بری وێرانكردنی شاره‌كان و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كانیان.