فەیسەڵ عەلی

حزبی بێدەنگی ئەمریکا

  2020-11-02 13:21      224 جار بینراوە        کۆمێنت

حزبی بێدەنگ، لە ئێستادا لە زۆربەی دەوڵەتانی جیهان بە حزبی زۆرینە دادەنرێت کە دەتوانن دەرئەنجامی هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن یەکلا بکەنەوە، ئەگەر بێدەنگییان شکاند و بەشداری هەڵبژاردن بکەن. تا ئێستا دیار نییە ئایا هەریەک لە ترەمپی کۆماری و بایدنی دیموکراتی، دەتوانن هانی ئەو هێزە بێدەنگە بددەن تاوەکو بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەن و دەنگیان پێ بددەن.

لەم ساڵانەی دواییدا، دروستی و راستگۆیی راپرسییەکان پاشەکشێی کرد لەوەی بتوانن بە شێوەیەکی دروست مەزندەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێشبینی بۆ رێژەی دەنگدانی دەنگدەران بکەن. باشترین نمونەی ئەو راستییە، هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا بوو لە نۆڤەمبەری 2016، کە پێچەوانەی دەرئەنجامی هەموو ئەو پێشبینییانە بوو کە ئاماژەیان بۆ سەرکەوتنی هیلاری کلنتۆنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکرد، لەبەرئەوەی نابێ دەرئەنجامی راپرسییەکانی ئێستا بە هەند وەربگیرێت کە ئاماژە بۆ سەرکەوتنی جۆ بایدن بەسەر دۆناڵد ترەمپ دەکات. راستە دەرفەتی ترەمپ بۆ چوونە کۆشکی سپی بۆ جاری دووەم بەهۆی سیاسەتی حکومەتەکەی لە ئیدارەدانی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و ناڕەزایەتییەکانی دژ کوشتنی جۆرج فلوید بە دەستی پۆلیس زیانی بەرچاوی پێگەیشتووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە ئەگەری سەرکەوتنی بە دوور دەزانرێت.

لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کارێکی ناوخۆیی ئەمریکایە، بەڵام بە حوکمی هەژموونی ئەمریکا بەسەر جیهاندا جێ بایەخی زۆربەی دەوڵەتانی جیهانە. لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا دەوڵەتی دامەزراوەیە و سیاسەتەکانی دامەزراوە حوکمی ناوخۆ و دەرەوە دەکات، بەڵام کەسایەتی سەرۆک رۆڵی خۆی هەیە لەو پرسانەدا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە رۆڵی ئەمریکاوە بە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و هەڵوێستی لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیی بە دەوڵەتانی جیهانەوە هەیە، لەبەر ئەوەیە دەوڵەتانی جیهان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەمریکا راوبۆچوونی خۆیان هەیە و حساب بۆ ئەگەری دەرئەنجامەکانی دەکەن، چونکە کاریگەریی لەسەر زۆربەی دەوڵەتان دەبێت.

لەبەر ئەوەی لێرەدا ناکرێ هەوڵی دەوڵەتانی تر لە کارکردنەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک بە دوور بگیرێت، بەتایبەتیش ترسی ترەمپ و هیتریش لەوەی دەنگدانی بە پۆستە و ئەژماردنی دەنگەکان بە ئەلکترۆنی ساختەی تێدا بکرێت. لە سایەی هەلومەرجی پەتای کۆرۆنا و پشتبەستن بە ئەنتەرنێت لە زۆربەی کایەکانی ژیانی مرۆڤایەتییدا، ناکرێ مەترسی دەستوەردان و چوونە نێو تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردن لە دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئەمریکا چ لە رووی رووبەر و چ لە رووی دانیشتوانیشەوە، بە دوور بگیرێت.

ئەگەر هەموو ئەو هۆکارە کاریگەرانە لەبەرچاو بگیرێن، بە گشتی کێبڕکێیەکی توند هەیە، کێبرکێیەکەش لەسەر دەستهێنانی دەنگی لایەنگرانی حزبەکانی خۆیان نییە، بەڵکو لەسەر بەدەستهێنانی دەنگی ئەوانەیە کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کامیان دەدەن، کە لە راپرسی و ئەژماری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ناودەبرێت. هەر کاندیدێک هێزی دەنگدەری خۆی هەیە چ ئەوانەی ئەندامی حزبەکەیەتی و چ ئەوانەی بە بنەچەی هەڵبژاردنی دادەنرێن. ئەوانە دەنگی زامنی حزبن و لەسەر بنچینەی وەلائی حزبی و کەسی کاندیدکراو دەنگ دەدەن. ترەمپ لە ماوەی حوکمڕانیکردنیدا بنچینەیەکی بەهێزی لەوانە دروست کرد کە پێیان وایە ترەمپ تائێستا ئەدائی ئابووریی ئەمریکا باشتر کردوە، یان ئەوانەی کە پێیان وایە ترەمپ بە بەشێوەیەکی ئەرێنی ئیدارەی پەیوەندیی ئەمریکای بە جیهانەوە داوە و ئەمریکای کرۆدتە ژمارە یەک، لەگەڵ ئەمانەشدا، هێشتا کێبڕکێی نێوان هەردوو کاندید بە شێوەیەکی بەرچاوی لاسەنگیی پێوە دیار نییە. بەڵام (بێدەنگەکان) بوونەتە ئامانجی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەردوو کاندیدەکە، کە ترەمپ ناوی (زۆرینەی بێدەنگ) ی لێناون. ئەمەش دەرئەنجامی ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵکی لە دەوڵەتانی دیموکراتی توخنی سیاسەت ناکەون، بەمەش ژمارەی ئەندامانی کارای حزبەکان کەم دەبن، بێدەنگەکان هێزێکی گەورە و گرنگی دەنگدەر پێکدێنن.

ئەم (حزبی بێدەنگ) ە یان هێزی بێدەنگ، زۆرینەی خەڵکی دەوڵەتانی جیهان پێکدێنن، کە دەتوانن لە هەر پرسۆیەکی هەڵبژاردندا ئەنجامەکان یەکلا بکەنەوە، ئەگەر هاتوو بێدەنگیی خۆیان شکاند و روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و بڕیاریان دا دەنگ بە کاندیدێک یان حزبێک بددەن. تا ئێستا روون نییە لەوەی کە هەریەک لە ترەمپ و بایدن دەتوانن هانی ئەو بێدەنگانە بددەن و دەنگ بە یەک لەوان بددەن.

وتاری زیاتر





كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      115 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      225 جار بینراوە




پەیوەندیی نێوان ئابووری و ژینگە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-09-04 15:06      250 جار بینراوە



مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      528 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      304 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      143 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      216 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      275 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      706 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      183 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      164 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      182 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      242 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو