دوژمنایه‌تیی ئیسلام و جوله‌كه و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب و جوله‌كه دوژمنایه‌تییه‌كی له‌مێژینه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام.
ئه‌م دوژمنایه‌تییه له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه به‌شێوازێكی تر سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و چووه قۆناغێكی تره‌وه و عه‌ره‌ب و جوله‌كه سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵچوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا خۆیان بێبه‌ری كرد له دوژمنایه‌تیی ئایینی، عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: «دژایه‌تییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزمه«. جوله‌كه‌ش ده‌ڵێت: «ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و موسڵمانان نییه، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیسلام و عه‌ره‌بی توندڕه‌وه.
له ساڵی 1947، ساڵێك به‌رله دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، به‌پێی به‌ڵێنی بلفۆر، هه‌تا 2006 عه‌ره‌ب و ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕیان كردووه، 1947، 1948، 1967، 1973 و 2006 و له‌و شه‌ڕانه‌شدا 91 هه‌زار كه‌س له عه‌ره‌ب به سه‌رباز و میلیشیا و مه‌ده‌نییه‌وه و 24 هه‌زار جوله‌كه و عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌كانیشی كه خه‌ڵكی لوبنان بوون، كوژران.
له‌و شه‌ڕانه‌دا لای عه‌ره‌ب هه‌شت ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شداربوون، كه ئیمارات و به‌حرێنی تێدانه‌بووه! و هێزه‌كانی رێكخراوی رزگاریی فه‌له‌ستین و له‌هه‌شتاكانیشدا حزبوڵڵای لوبنانیشی هاته‌سه‌ر و دواتریش بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهاد و هه‌ندێك هێزی دیكه‌ی ئیسلامیش.
هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی تا 1973 روویاندا، به رێكه‌وتنی نێوان میسر و ئیسرائیل كۆتایی هات و میسر له شه‌ڕه‌كه چووه ده‌ره‌وه.
ساڵی 1993 -ش رێكخراوی رزگاریی فه‌له‌ستین، رێكه‌وتنی ئۆسلۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئیمزاكرد و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین دامه‌زرا.
له درێژه‌ی ئه‌و ململانێیه و ده‌ركه‌وتنی ره‌حمه‌تی یاسر عه‌ره‌فات له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه، زۆربه‌ی جار كه دیداری ئه‌بو عه‌ممار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب، وته‌یه‌كی هه‌بوو زۆر جار دووباره‌ی ده‌كرده‌وه، ده‌یوت: «ئینشاڵڵا پێكه‌وه له‌قودس نوێژ ده‌كه‌ین.
زه‌مان هات و زه‌مان رۆیشت، یاسر عه‌ره‌فات ئه‌و ئاواته‌ی برده ژێر گڵه‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كه‌سێك له ئیماراته‌وه، ئه‌و ئیماراته‌ی له شه‌ڕی عه‌ره‌ب ئیسرائیل‌دا ده‌مه‌رقاچانێكیشی نه‌ته‌قاند، گه‌یشتنه ئیسرائیل و به پارێزگاریی هێزی ئه‌منیی ئیسرائیل چوونه مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودس و له‌وێ نوێژیان كرد. پێشموانییه هیچیان یاسر عه‌ره‌فاتی ره‌حمه‌تیشیان بیركه‌وتبێته‌وه!