شوان كەریم كابان

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!

  2020-10-24 17:56      199 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرلەبەیانیی رۆژی 17/10/2020 ژمارەیەك كەس كە بەناوی ناڕەزایی لەسەر لێدوانێكی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، چوونە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و پاش كەمێك پەلاماری بارەگای لقیان داو بارەگاكە و دواتریش ئاڵای كوردستانیان سووتاند و ئەم كارە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و بەشێك لە نوێنەرایەتی وڵاتان رووبەڕووی ناڕەزاییەكی فراوان بۆوە و بەندەش هاوڕام لەگەڵ رای هاوسەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتیی حزبەكەم لەبارەی ئەو رووداوەوە.

من حەز دەكەم راشكاوانە قسەیەك لەسەر ئەم دیاردەیە بكەم: لای خۆمان لە هەرێمی كوردستان.

لە دوای ساڵی 2000ەوە، چەند رووداێكی ناخۆش و نەخوازراو لەهەرێم روویانداوە.

لە بادینان پەلاماری بارەگای یەكگرتوو دراو چەند كەسێك بوونە قوربانی.

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی 2009ی پەرلەمانی كوردستان پەلاماری چەند كۆمیتەیەكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی درا.

لە ١٧ ی شوبات و رۆژانی دواتردا پەلاماری لقی پارتی و چەند بارەگا و كۆمیتەیەكی یەكێتی و بارەگای حكومی لە سلێمانی ودەوروبەری درا.

لە 2018 ەوە تا 2020 و لەدرێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكاندا لەسەر پاشەكەوتی مووچە و دواكەوتنی، پەلاماری مەڵبەندەكانی یەكێتی لە رانیە و كۆیە و لق و بارەگای زۆربەی حزبەكان لە چەند شار و شارۆچكەیەك دراوە و هەندێكیان سووتێنران و مەڵبەندی یەكێتی لە رانیە كەوتە بەر هێرشی گوللە و لە تەقتەق و كۆیە چەندین دامودەزگای حكومی سووتێنران.

لە یەك دوومانگی رابردووشدا، فەرمانگەی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەرەوە سووتێنرا.

كاتێك ئەمە مامەڵەی بەشێك بێت لەخۆمان لەگەڵ موڵك و ماڵی خۆماندا، بۆ دەبێت پێمان سەیربێت خەڵكی بێگانە بارەگا و ماڵەكانمان بسووتێنن لە كاتێكیشدا كە ئەوان باش دەزانن ئەوەی ناوی تەبایی بێت لەم هەرێمەی ئێمەدا نەماوە؟!

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      116 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      113 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      102 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو