شوان كەریم كابان

وەلانانی گەورەكان!

  2020-10-19 21:44      203 جار بینراوە        کۆمێنت

 ساڵی ١٩٦٧ لەبەرەبەیانێكی زوودا سوپای ئیسرائیل پەلاماری میسرو سوریای داو لەماوەی شەش رۆژدا بەشێكی بەرچاوی خاكی میسرو سوریای داگیركردو عەرەبی - وەك عەرەب خۆشی دەڵێ- تووشی شكستێكی سەربازی و دەروونیی گەورەكردو لەسەر ئەو شكستە دەیان كتێب و هەزاران گوتارودەیان فیلم نووسراو دەركراون. لەو شەڕەدا كە لەمێژووی عەرەب و ئیسرائیل و سەربازیدا بەجەنگی شەش رۆژە ناسراوە، میسرو سوریا زەرەرمەندی یەكەم بوون و پاش ئەوانیش عیراق بەئاستێكی كەمترو وڵاتانی تری عەرەب زیاتر هەڵویستی بەیاننامەو گوتاریان هەبوو.

ساڵی ١٩٧٣ میسرو سوریا پەلاماری ئیسرائیلیان داو لەم شەڕەدا عیراق بەهێزی سەربازی بەشدار بوو هەندێ وڵاتی عەرەبیش هاوكاری دارایی و لۆجستییان پێشكەشكرد، ئەم جەنگە كە لای میسرییەكان بەجەنگی ئوكتۆبەرو لەسوریا بەجەنگی تشرین و لەئیسرائیل بەجەنگی غوفران ناسرا، تیایدا میسرو سوریا بەشێك لەو شوێنانەیان گرتەوە كە لەساڵی ١٩٦٧ لەدەستییان دابوو  عەرەب بەسەركەوتنێكی گەورەیان بۆ خۆیان لەقەڵەمداو لەمەشیان دا دەیان كتێب و فیلم نووسراو دەركراو سەدان گوتارو شیعرو سروودی بۆ گوترا. لەم شەڕەشدا زیانی گیانی و ماددی زۆر بەر میسرو سوریاو عیراق كەوت و سوریا بەرزاییەكانی گوڵانی هەر لەژێردەستی ئیسرائیلدا مایەوەو میسریش بەشێك لەخاكەكەی هەر لەژێر دەستی ئیسرائیلدا مایەوە تاپاش چەند ساڵێك لەڕێی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەستی كەوتەوە. 
پاش چەند ساڵێك ئەنوەر سادات لە گوتارێكدا ، ئامادەیی میسری پیشاندا بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و هەر پاش ئەو راگەیاندنە بەماوەیەك، سادات چوو بۆ ئیسرائیل و لە كنێست گوتارێكی گرنگی پێشكەشكرد، كەبەدوایدا ساڵی ١٩٧٨ رێكەوتنی كامپ دەیڤد لەنێوان میسرو ئیسرائیل ئیمزا كرا كە هەندێ چاودێری سیاسی بەنەخشەڕێگای ئاشتی عەرەب ئیسرائیلی دەزانن. 
ساڵی ١٩٧٩ رێكەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر ئیمزا كراو بەهۆیەوە میسر لەجامیعەی عەرەبی دەركراو دواتریش ئەنوەر سادات گیانی خۆی لەپێناودا بەختكرد.

ئەوی دەمێ بەشی هەرەزۆری وڵاتانی عەرەب پەیوەندییەكانیان لەگەڵ میسر بڕی و میسرییان بەخیانەتكار ناوبرد. پاش گۆڕانی بارودۆخی دونیا بەتایبەت لەدەیەی نەوەدەكان و دواتر، تێڕوانینی زۆر وڵات بۆ كێشەی عەرەب ئیسرائیل گۆڕڕاو باسكردنی ئەو مەسەلەیە بووە كارێكی ئاسایی و تەنانەت لەهەندێ وڵاتی عەرەبی سەنتەری رۆشنبیری ئیسرائیلی كرایەوە.                                                                  ئێستا٢٠٢٠ ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی كە لەڕووی رووبەر، ژمارەی دانیشتووان، توانای سەربازیی ، مێژوو، لەگەڵ رێز بۆیان- زۆر بچووكترو تازەترن، رێكەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسراێیل ئیمزا كرد لەوانەش ئیمارات و بەحرەین و چەند وڵاتێكی تریش بەڕێوەن وەك سودان كە لەبەرامبەر ئیمزا كردنی رێكەوتننامەی ئاشتی داوای هاوكاری ماددی دەكات و داواش دەكات لەلیستی تیرۆری دەركەن.

ئەوەی جێی سەرنجەو مایەی تێڕامانە، ئەو دەوڵەتانەی بەهێز بوون و بەرەنگاری ئیسرائیل دەبوونەوە بەتایبەت میسر، سوریا، عیراق، لیبیا سیانیان بەهۆی ئەوەی ناونرا بەهاری عەرەبی و عیراقیش بەهۆی تاوانكاری و سەركێشی سەرۆكەكەیەوە ، تووشی بارودۆخێكی وەهابون كە كەس بەخیلییان پێ نابات، بەتایبەتیش ، سوریاو لیبیا، بۆیە ئەمانە هیچ مەترسییەكیان لەسەر ئیسرائیل نەماوەو ناشیان بێ و چاودێران پێیانوایە لەم پرۆسەیەی ئێستا بەڕێوەدەچێ، وڵاتێكی گەورەی وەك میسر كە سەردەمێك گەورەی عەرەب و سەرە ڕمی ناكۆكی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بوو، قازانجێكی ئەوتۆ ناكات، بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوەو قازانجی گەورەی ئابووری و سیاسی و سەربازی و هەواڵَگریی دەوڵەتێكی وەك ئیمارات دەیكات كە ئێستا دەستی وەرداوەتە یەمەن و لیبیاو سوریاشەوە. ئەمەش وای لەچاودێرانی سیاسی كردووە بڵێن  ئەوەی بەهاری عەرەبی و ئەمەریكا بەهەندێ لەو دەوڵەتانەی رووبەڕووی ئیسرائیل وەستابوونەوە، كردیان، بۆ وەلانان و لەهاوكێشە دەركردنیان بوو، بۆ قازانجی ئیسرائیل و ئەو دەوڵەتە تازە پێگەیشتوانەو هێنانەكایەی دۆخێك كە چیتر گەورەكان، گەورە نەبن!

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      113 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      209 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو