لیژنه‌ی به‌دواداچوونی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاپۆرتی تایبه‌تی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2020دا به‌دواداچوونی بۆ پێشێلكارییه‌كانی سوریا كردووه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تیرۆركردن و لاقه‌كردنی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و گروپانه‌وه كه مۆركی تایه‌فییان پێوه‌یه زیادی كردووه له‌و كاته‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا سه‌ری هه‌ڵداوه واته له 2011وه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه به‌هۆی لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
لیژنه‌كه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌م دواییانه راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه جیاجیاكانی سوریا له ماوه‌ی نێوان مانگی كانونی دووه‌م و ته‌مووزی 2020دا، ئه‌م راپۆرته به ورده‌كارییه‌وه به‌شێكی زۆر له‌و تاوانانه‌ی تۆماركردووه كه ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به‌ون ئه‌نجامیان داون، وه‌ك گروپی سوپای نیشتمانی سوریا، له هه‌موو ناوچه‌كانی سوریا تاوانیان ئه‌نجامداوه به تایبه‌تیش له عه‌فرین و سه‌رێ كانی، راپۆرته‌كه ئه‌و وێنانه‌شی تێدایه وه‌كو به‌ڵگه كه له‌رێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیراون و جه‌خت له تاوانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه كه به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌كات داوای له توركیا كرد جڵه‌وی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سوریا بگرێت كه خۆی پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات و چه‌ندان كرده‌وه‌ی رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیانیان ئه‌نجام داوه و موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نییان به بیانووی جیاجیا به تاڵان بردووه و ته‌نانه‌ت تاوانه‌كانیان گه‌یشتۆته ئاستی تاوانی جه‌نگ به گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه.
هه‌رچه‌نده راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه زیاتر رۆڵی سلبی توركیای زه‌ق كردۆته‌وه له سوریا، به‌ڵام جیمس جیفری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی خراپی رژێمی سوریا كرده‌وه له ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه‌دا. جیمس جیفری چاوپۆشی له تاوانه‌كانی توركیا كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ده‌بێ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤی پێشێلكردووه‌و زۆربه‌ی پێشێلكارییه‌كانیش كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی سوریا ئه‌نجامدراوه له ئه‌ستۆی رژێمی سوریایه.
نێردراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه رژێمی ئه‌سه‌د هێرشی كردۆته سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی و له شاڵاوی ره‌شبگیردا زۆری لێ ده‌ستگیركردوون‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و منداڵ و پیاوی بێ سه‌روشوێن كردووه، چه‌كی كیمیایی به‌كار هێناوه و زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ره‌خساندووه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی جه‌نگی به‌رنامه بۆ داڕێژراو رووبدات. رێخۆشكه‌ربوو بۆ ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی كه پێویسته كۆتاییان پێ بێت و ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵكی سوریا بڕه‌خسێ تا ئاشتی و ئارامی بژی.
ئه‌م دڵدارییه‌ی جیمس جیفری له‌گه‌ڵ توركیا ده‌یكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه توركیا رۆڵێكی قێزه‌ون‌و داگیركارانه‌ی له سوریا هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا جه‌خت له رۆڵی خراپی رژێمی سوریا ده‌كات، لایه‌نگرییه‌كی ئاشكرای ئه‌مریكایه له پێشێلكارییه‌كانی توركیا له خاكی سوریادا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكا ناوه‌شێته‌وه.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه و روون و ئاشكرایشه، كه توركیا به‌رپرسی یه‌كه‌مه له هه‌موو ئه‌و وێرانكارییه‌ی له سه‌رتاسه‌ری سوریا رووی داوه، ئه‌ویش دوای داگیركارییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی بۆ پێنج شاری سوریا، به تایبه‌تیش ئه‌وه كه فه‌رمان به گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات و كۆنترۆڵیان له ده‌ست ئه‌ودایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌یتوانی فشار بخاته سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و رێگه‌نه‌دات ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه ئه‌نجام بده‌ن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام توركیا هه‌موو ئه‌و كارانه به پلان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی قه‌یرانی سوریا له ده‌ست خۆیدا بێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌جێندای خۆی له سوریا جێبه‌جێ بكات و رۆڵی كورد له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه‌م بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش هیچ ئه‌جێندایه‌كی دیكه‌ی نییه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نه‌داوه، هه‌ڵبه‌ت به لایه‌نی خراپه، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه له سوریا، به‌ڵام زۆر له ململانێكانه‌وه نه‌گلاوه به قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی كه رووبه‌ڕووی تیرۆر بۆته‌وه‌و كاری بۆ پاراستنی ئاسایشی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی خۆی كردووه و به‌ره‌نگاری گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كه بۆته‌وه كه پلان بۆ داڕێژراوه، له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بووه بۆ ئاواره‌كان كه له ده‌ست جه‌نگ و ململانێی تایه‌فی هه‌ڵاتوون، جگه له‌وه‌ش هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی بووه كه ره‌نگه زۆر نه‌خایه‌نێت سیمای له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی سوریا ده‌ربكه‌وێت و ببێته به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی و كاریگه‌ر له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریادا، نه‌ك به‌شێك له ململانێی خوێناوی.