ستران عەبدوڵڵا

لەو سەحرای سەماوەیەدا

  2019-04-15 11:32      365 جار بینراوە        کۆمێنت

لەتێ لەسەر و لەتێ لە خەونەكانمان وا لە سەماوە. كڵاوی سەری كوردە و كەوتۆتە سەحرای جنوبەوە، تێكەڵی خاك و خۆڵی ئەوێ بووە و لەوانەیە جامانەكەی لەشارەزوور بەر كیمیایی كەوتبـێ. 
لەو دەشتی شارەزوورەوە تا ئەو دەشتی كەربەلایە، تراژیدیای كوردقڕانە كە وامانزانی لەڕاپەڕینەوە لەپشتی خۆمان بەجێمان هێشتووە. كەچی لەشەنگال سەریهەڵدایەوە.
كڵاوی سەری كوردە لەجیاتی ئەوەی لەسەرما و سۆڵەی زستانی غەدر ‌و داگیركاری بمانپارێزێ، بۆتە شاهید كە هاوار و ناڵەمان تا ئەوێش غلۆر بۆتەوە. تا سەماوە چووە.
كڵاوی كوردە لەنێوان كڵاوسوور و كڵاوڕەشی ململانێكانی مێژوودا. لەنێوان شەپقەی غەرب ‌و سیدارەی ئەفەندی و تەربوشی خۆجەدا گیری خواردووە.
دەست بە كڵاوی خۆمانەوە دەگرین تا با نەیبا و سەرمان پان نەكەنەوە، دەجوڵێین تا جامانەمان لەسەر نەخلیسكێ، ئێژن كڵاویان لار كردۆتەوە و بەزمیان لەبن سەرایە.
سەرێكە و سەد سەودا، كوردستانێكە و سەد دەرد و خەم. جلخوارەكان دێن شتێك دەڵێن، جل قیتەكان بە قات و ریباتەوە شتێكی تر دەفەرموون. وایە كە بە بەشی خۆمان رازی دەبین، كەچی باقر و بارق، حەجاج و جەلاد، مغاویر ‌و جەیش شەعبـی، حەرەسی قەومی و حەشدی شەعبیمان لێ گاڵ دەدەن.
ئەڵێین با ئیتر بەس بێ ئازار و ئەنفال تا لەم خەمە بڕەخسێین و پەژارەی ئەنفال و شەنگال قەتیعە بێت و ببڕێتەوە. تومەز هێشتا لەو سەحرای سەماوەیە یادگارمان ماوە. سەر و خەون و ئەندێشەمان لە ژێر خۆڵ نێژراوە. كڵاومان لەبن خۆڵەكەدایە و هەقمان داوای تێهەڵچوونەوە دەكات.
بە دوای تایتڵی خەمدا دەگەڕێن؟ وا لە ژێر كڵاوی گەوزاوی سەماوەدایە. بە دوای كۆتایی كڵاوكڵاوێنی سیاسەتدا دەگەڕێن؟ وا لە بن سەری، حاجی قادری كۆیی وتەنی؛ گای بنەدایە.
كڵاوی كورد وا لەو سەحرای جنوبە. لەوێ كە نیشتمانی جەواهیری كڵاو لەسەری (یان كوردستان، یان نەمان)ە، لەوێ كە نیشتمانی جەواهیرییە، ئەوی بە عەرەبی دێڕە شیعرێكی هەیە كە هەموو تراژیدیای دونیای لە خۆیدا چڕكردۆتەوە:
(لم یبقی عندی ما یبتزه الالم)..
چم نەماوە تا ئازار سەودای پێوە بكات.

 

وتاری زیاتر





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      153 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      81 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      211 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      216 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      142 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      128 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      166 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      301 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      274 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      289 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      382 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو