ڕایه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر میدیا‌و نه‌ته‌وه كه ده‌مه‌وێ بیڵێم و لەسینه‌م نه‌مێنێته‌وه، لەشه‌رمی نه‌كه‌ی نه‌بادا ڕایه‌كه‌م زانستی نه‌بێ و لەخه‌یاڵدا سه‌رچیخ ڕۆشتبم. ئه‌گه‌ر خراپه بەگه‌وره‌یی خۆتان بمبه‌خشن و كورده‌واری ئێوه خۆش و ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌رچووم ئه‌جری ئیجتیهادم با خێری كوڕه‌كان بێت.
جاران نووسین و زمان و ڕێنووس نه‌ته‌وه‌كانی یه‌كده‌خست. ئه‌لفابێتای ئارامی و لاتینی وه‌ك خاكی نیشتمان وابوون بۆ نیشتنه‌وه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر زه‌مینی مانه‌وه وگه‌شه‌كردن. هیچ نه‌بێ لەڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هیچ له‌باره‌ی چین و ماچین نازانم مه‌گه‌ر به‌یته‌كه‌ی نالی له‌سه‌رخۆشی چین و ماچین نه‌بێ. نه‌ته‌وه‌كان بەقورئان و بەزمان، به‌شكسپیرو بەفیردۆسی، بەمه‌ولاناو یونس ئیمرا لەسه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ته‌كلیفی زمانی خۆیان ڕۆشنكرده‌وه. هه‌ر كورد مایه‌وه لەچاڵدێران تا دابه‌شكردنی سه‌ده‌ی بیست شه‌كوای زمانی زمان حاڵی پێ په‌یدا نه‌بوو.
ئێستا به‌و هه‌موو زام و برینانه‌وه زه‌حمه‌ته یه‌كێتی زمانی نه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌مینی ئه‌بجه‌دیه‌تەو ئه‌لفابێت، ڕێنووس و پاكنووس یه‌ك بگرێته‌وه. ئه‌مه‌مان جاران پێنه‌ئه‌كرا، له‌مه‌ودوا فریای ناكه‌وین.
له‌م هه‌موو ئه‌بجه‌دیه‌ت و ڕێنووسه جیاوازانه‌دا، له‌م هه‌موو ئه‌ده‌ب و سیپارانه‌ی بەجیاواز نووسران. ناتوانین بەجۆره‌كانی كرمانجی، زازاكی و بادینی و سۆرانی و به جۆره‌كانی ئه‌لفابێتای ئارامی و عه‌ره‌بی، سلاڤی و لاتینی یه‌كیان بخه‌ینه‌وه.
زمانی كوردی له‌سه‌ر كاغه‌ز یه‌كناخرێته‌وه، با قۆناغی یه‌كه‌م له ناساندندا یه‌كی بخه‌ینه‌وه. ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن ده‌توانن لەگواستنه‌وەو ئاخاوتندا یه‌كسان بن. ڕۆژنامه ناتوانێت له‌مه‌ودوا ئه‌مه بكات. ئه‌گه‌ر لەپێشدا به‌ربه‌ستی ئه‌لفابێتمان لێنەگه‌ڕا بۆ قۆناغێكی تر ده‌توانین بەبینین و به بیستن یه‌كێتی زمان پێكبهێنن. دواجار لەئه‌لفابێتدا ئاسان ده‌بێت.
تا ده‌یه‌یه‌كی تر به‌ڵكو سۆشیال میدیا قسه‌یه‌كی خێری ترمان بۆ بكات.
ئێوه ده‌ڵێن چی؟