شوان كەریم كابان

هەڤاڵان كوردستانیشتان بیر نەچێ!

  2020-08-29 22:37      228 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵی ٢٠٠٣ كاتێك رژێمی بەعس لەچوارچێوەی پرۆسەی ئازادی عیراق رووخێنرا، گەلی كوردستان لەعیراق لەساڵی ١٩٩١ەوە هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و جوگرافیشی بەعیراقەوە نەمابوو، بەهۆی بارودۆخی نێودەوڵەتی و فشاری هاوپەیمانان و پێویستی واقیعەكە، كورد بەپێی خۆی چووەوە بەغداو لەوێ سەركردایەتی كوردو بەتایبەتیش هەڤاڵ مام جەلال رۆڵێكی گەورەیان گێڕاو بەشدارییەكی كارایان كرد لەنووسینەوەی دەستورو تیایدا جێی كوردستانی فیدراڵ و مافەكانی و ماددەی سەدو چلیان كردەوە.لەماوەی رابردووداو بەر لەساڵی ٢٠١٣ هەموو خەمی كورد لەبەغدا، هەوڵدان بوو بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوورو ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان و ئەمجا بەدەستهێنانی ئیستحقاقاتی دارایی هەرێم لەچوارچێوەی بودجەی عیراقدا.

پاش نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال و دووركەوتنەوەی لەگۆڕەپانی سیاسی و ئەمجا هاتنی داعش و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن عیراق و دواتریش ئەنجامدانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی و ئابڵوقەی ئابووری عیراق و وڵاتانی دەوروبەر، بارودۆخێكی تری خوڵقاندو هەرێمی تووشی گرفتێكی گەورەی دارایی و سیاسیش كردو پاش بەكارهێنانی هێز لەلایەن حكومەتی  فیدراڵی عیراقەوە بەرامبەر هەرێم، ئەوەی پێی بوترێ متمانە نەما لەنێوان هەردوولادا، بەتایبەت پاشئەوەی عیراق بڕیاریدا تا هەرێم نەوتی كوردستان تەسلیمی عیراق نەكات، عیراق نەك تەنها بودجە، بەڵكو بەشە مووچەش نانێرێ و ئەمەش قەیرانی دارایی قوڵتر كردەوەو بارودۆخەكەی سەختتر كردو بەهۆی قورسیی ژیانی خەڵك و ئەو مەترسییەی كەوتەسەر ژیان و بژێوی مووچەخۆران و راوەستانی كارو كاسبی، هەرێم ناچاربوو لەهەر گفتوگۆیەكدا خەمی یەكەمی مووچەی فەرمانبەران و بژێوی خەڵكی كوردستان  بێ كە كارێكی باشی كردووەو بەداخیشەوە ئەوە مەرامی ئەوانەشە كە نەیاری هەرێم و قەوارەكەین لەبەغدا كە داواكارییەكانی هەرێم تەنها لەمووچەدا كورتبكەنەوەو مەخابن هەندێ گروپ و تاقمی كوردیش هاوكارن. 

من دڵنیام وەفدی دانوستانكاری هەرێم بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لەسەر دۆسیەیەكی گشتگیرو ئاڵۆز لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكات و ئازایانەش داكۆكی لەمافە دەستورییەكانی هەرێم دەكات، بەڵام بەندە داواكارییەكم هەیەو هەر بۆ دووپاتكردنەوەیە؛ تكایە هەڤاڵان كوردستانیشتان بیرنەچێ!

 

وتاری زیاتر



راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      84 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      86 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      77 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      95 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      110 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      113 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      98 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      84 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      285 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      254 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      209 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو