لە ئەرشیفی نووسینمەوە
3/8/2017
ئەوە مانشێتی چوار ساڵ پێش ئێستای کوردستانی نوێ بوو:
مانشێت كه شه‌رح كرا بایه‌خی نامێنێت. وه‌ك ئه‌وه وایه ئامانجی خۆی نه‌پێكابێ و پێویست بكات روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت. به‌ڵام گه‌ره‌كمانه مانشێتی ئه‌مڕۆ بكه‌ینه بۆنه بۆ باسكردنی چاره‌نووسی هاوبه‌شی كورد‌و كوردستان بەهه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
وشه‌ی فه‌رمان (فرمان)، بۆ قڕكردن و كوشتن به‌كارهاتووه. ئه‌مری سوڵتانییه له ناوه‌نده‌وه بۆ لێواره‌كان، ئه‌مری سته‌مكارییه بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی و فره‌یی كه‌لتور‌و فره‌یی ئاینی و مه‌زهه‌بی. ئه‌مری ره‌تنه‌كراوه‌ی قابیلی گفتوگۆنه‌كردنه. بێده‌نگییه‌كی كوشنده‌یه كه سوپاسالار‌و ئۆردوی بۆ به‌ڕێده‌خرێت و به یه‌ك ئاڕاسته‌یه: قڕی بكه‌و گفتوگۆی ناوێ. سووتان و سووتماك و سكونی یه‌كجاره‌كییه.
له مێژووی دێرین و ناوه‌ڕاست، تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست. فه‌رمان، ئه‌مره بۆ قڕكردنی كوردانی ئێزدی. له‌به‌رئه‌وه له مێژوودا فه‌رمان راچڵه‌كاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی هێمن و بێوه‌ی و ئاشتیخوازی ئێزدییانه. زیاتر له حه‌فتا جار وێستگه‌ی قڕكردنی ئێزدیان له ده‌ورانی عوسمانی یه‌كسان بووه به حه‌فتا جار راچڵه‌كاندنی ژن و منداڵ و پیر‌و په‌ككه‌وته‌ی ئێزدی.
فه‌رمان له گوێی وان ده‌زرنگێته‌وه‌و ئاماژه‌یه بۆ قیامه‌تێكی پێشوه‌خت كه قیامه‌تێكی ناهه‌قیشه. چونكه به ده‌ستی مرۆڤ و بۆ قڕكردنی مرۆڤه.
فه‌رمان له سه‌ده‌ی بیستدا، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی بێ په‌روای ناسیونالیستی سه‌رده‌ست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بووه فه‌رمانێكی گشتی دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد به موسڵمان و ئێزدییه‌وه، به شیعه‌و سوننه‌وه.
ناسیونالیستی سه‌رده‌ست وه‌كو چۆن جاران به ناوی ئیسلامه‌وه كوردی ئێزدی قڕ ده‌كرد. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پۆلێنێكی نوێی داهێنا: كوشتن له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه. یانی ئه‌وه به‌س نییه كه كوردی موسڵمان بیت. باشتر وایه هه‌ر كورد نه‌بیت. لێره‌وه‌یه ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری كوردی ناوی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌شی نا (دیسان فه‌رمانه). فه‌رمانی قڕكردنی كورده له هه‌ر كوێ بێت. جا ئاین و ئاینزاكه‌ی كوردی ئێزدی، یان موسڵمانی سوننه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان، یاخود فه‌یلی شیعه مه‌زهه‌ب بێت. فه‌رقی نییه بۆ ئه‌وان: كورد هه‌ڕه‌شه‌یه. كوشتنی ده‌ریچه‌یه!
سوڵتان وای كرد، ئه‌تاتورك وای كرد، به‌عس و داعش و پشتیوانه په‌نهان و ئاشكراكانیان وایان كرد. كه كورد كوشتن یه‌كیان ده‌خات. بۆیه با كوردبوون ئێمه‌ش یه‌كبخات، تا ئیتر ئه‌وه دوا فه‌رمان بێت.
دوا فه‌رمان بێت كه سه‌ده‌كانی جاران تێپه‌ڕێنێ. سه‌ده‌ی بیست به‌رپه‌رچ بداته‌وه‌و یه‌كه‌م ئه‌نفالی سه‌ده‌ی بیستویه‌كیش، ئه‌وی له غه‌فڵه‌تدا له ئێزیدخان قه‌وما، دوایی پێ بێت. با ئه‌و ترسه یه‌كێتی و رابوونی كوردان بخوڵقێنێ، پێبگه‌ین، ببینه نه‌ته‌وه‌یه‌كی كامڵ له نیشتمانێكی فره‌ییدا. له نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆدا.