له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی سوریادا‌و بوونی هێزی سه‌پێنراوی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن روسیا‌و ئه‌مریكا‌و توركیا‌و ئێران و بوونی ده‌یان گروپ و میلیشیای چه‌كداریی نه‌ناسراو له‌هه‌ندێك شاری داگیركراوی سوریا‌و خه‌ونی ئه‌و گروپانه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له‌ڕووی لۆجستی‌و سه‌ربازییه‌وه له‌پشتیانن بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سوریا، هێشتا سوریا هیچ بنه‌مایه‌كی پێ نییه كه بتوانێت وڵاته‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببات و چاره‌سه‌رێكی سوریاییانه نه‌ك به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێستا له‌سوریا ده‌ستیان ده‌ڕوات.
سوریا ئێستا به‌پێی خوڵق و خواستی ئه‌سه‌د‌و پوتین به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌سه‌د ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین پێشكه‌ش به روسیا كردووه، روسیاش به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی باس له‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش، هه‌رچه‌نده جارجار گه‌شته سه‌ربازییه‌كانی روسیا رێگه به‌گه‌شته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرن له‌ڕۆژئاڤا‌و باكوور‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، هه‌رچه‌نده دیپلۆماته‌كانی هه‌ردوولا لێدوانی خراپ له‌سه‌ر یه‌كتریی ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ژێره‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌دواداچوون بۆ كاروباری سوریا ده‌كه‌ن، ئاشكرایان كردووه هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌وپه‌ڕی باشیدایه‌و ئه‌وه‌ش كه له‌سوریا رووده‌دات به‌پێی ویستی ئه‌وانه.
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جۆرا‌وجۆر ده‌بن به‌تایبه‌تی له‌كاتی جه‌نگدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سوریا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش به‌له‌سه بوونی توركیا له‌ڕۆژئاڤا، چونكه توركیا به‌ویستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كار ناكات، له‌هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندیی و گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ روسیا‌و ئه‌مریكاش، گرێبه‌ستی سه‌ربازیی و سیاسی له‌ئارادایه‌و باجه‌كه‌یشی گه‌لی سوریا ده‌یدات، به‌تایبه‌تی كورد كه كراوه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی توركیا، بێ هیچ رێگرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی مته‌قیان لێوه بێت، ئه‌وان گوێی خۆیان لێ كه‌ڕ كردووه‌و تا ئێستاش هه‌ر كه‌ڕن له‌ئاست داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێ كانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌و بارودۆخی مرۆییش له‌و ناوچه كوردییانه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
جه‌نگی تایه‌فی له سوریا كه‌وتۆته نێوان ئه‌مریكا‌و روسیاوه، هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته جه‌نگه‌كه گه‌رمتر ده‌كه‌ن، به‌ڕێز سه‌رۆكیش سه‌یر ده‌كات و قوربانییه‌كان ده‌ژمێرێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارییه‌ك له ئه‌ستۆ بگرێت، كاتێكیش كورد تۆپه‌كه فڕێ ده‌داته مه‌یدانی دیمه‌شقه‌وه، دیمه‌شق مه‌یدانه‌كه‌ی به ته‌واوی جێ هێشتووه و بێ ئه‌وه‌ی پرس به كه‌سیش بكات، مه‌یدانی چۆڵ كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت په‌یامێكی روون و ئاشكرا بدات به كورد كه یان ئه‌وه‌تا پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانی دیمه‌شقه‌وه، یان تیشكی سه‌وز ده‌ده‌ینه توركه‌كان بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری نه‌خشه‌ی رۆژئاڤاش داگیربكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌فرین یان سه‌رێ كانی شارێكی سوریا نه‌بن، یان جه‌رابلوس و ئه‌لباب و ئه‌عزاز له عه‌باكه‌ی كۆسته‌نتینییه ده‌رچووبن.
سوریا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مه یه‌كه‌م قسه‌ی وه‌فدی سوریای دیموكرات بوو بۆ وه‌فدی رژێم له خولێكی دانوستانی ناڕه‌سمیدا له دیمه‌شق، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی ئه‌منی ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شق تائێستاش ئه‌و راستییه‌ی بۆ قووت ناچێت كه سوریا پێویستی به هێزی نیشتمانیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جوگرافیاكه‌ی یه‌ك بخاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پارچه پارچه بووه له نێوان داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌دا.
ئه‌وكاته‌ی جه‌یمس جێفری چاره‌سه‌رێكی خسته به‌رده‌م رژێمی سوریا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و قورسایی سزاكانی یاسی قه‌یسه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی ئێران له سوریا ده‌ربكات، به‌شار ئه‌سه‌د به په‌له رێكه‌وتنێكی ئه‌منی نوێی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئیمزا كرد‌و راگه‌یاند سوریا سوود له ئه‌زموونی سه‌ربازیی ئێران وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش تووڕه‌كردنی ئاشكرای كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
روسیا وه‌ك هێزێكی پشتیوانی ئه‌سه‌د، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژئاڤا ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی دیمه‌شق بێت و هێزه‌كانی سوپای سوریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه ئازادكراوانه، هیچ گوێ به قوربانییه‌كانی كوردیش نادات كه له پێناو پێكهێنانی ئه‌و ئیداره خۆجێییه‌دا داویانه و ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووش بووه له‌ناو ئه‌و هه‌موو شه‌ڕی ناوخۆییه‌دا، كه هیچ به‌هایه‌كی نه‌هێشتبۆوه.
له‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌دا هێشتا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كه له ناوخۆدا رژێمی سوریا و له ناوچه‌كه‌شدا توركیا و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش روسیا نایانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ راگرتنی جه‌نگ بدۆزنه‌وه، ئه‌و جه‌نگه‌ی ته‌ڕ‌و وشكی پێكه‌وه سووتاند و چه‌ندان ملیۆن خه‌ڵكی سوریای ئاواره كرد، له كاتێكدا رژێم هێشتا بۆ ئه‌سكه‌نده‌رونه ده‌گریی كه‌چی جه‌رابلوسیش جێ ده‌هێڵێت بۆ توركیا و هات‌و هاواری میلیشیاكانی سوریا.