له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆناو بڵاوبوونی لەهه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان، كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وته به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی راسته‌وخۆی ئه‌م په‌تایه‌و كاریگه‌رییه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستییه‌كانی، ئه‌م پرسه كۆمپانیاكانی خسته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌كاتی روودانی قه‌یراندا. ئه‌م په‌تایه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی بە‌موماره‌سه‌ی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكاندا Corporate Social Responsibility CSR، كه چۆن بتوانن سوود له‌و موماره‌سه‌یه وه‌ربگرن‌و ئاستی كارایی تواناكانی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه.
چه‌مكی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكان جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵ‌و به‌رپرسیارێتیی كۆمپانیا لەبه‌رامبه‌ر بەكۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كات، كه لەپاراستنی مافی كارمه‌نده‌كانی خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه جۆرێك لەجۆره‌كان پێوه‌ی په‌یوه‌سته. چه‌مكی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسیارێتییه لەبه‌رامبه‌ر پاراستن‌و به‌رگریكردن لەمافی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه.
لەسایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئابوورییه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمپانیاكان ده‌بێته‌وه‌و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆناوه، ده‌خوازرێت كۆمپانیاكان رووبه‌رێكی فراوانتری خۆپارێزیی ته‌ندروستییان بۆ فه‌راهه‌م بكات، تا بتوانن لەدووره‌وه باشتر كاره‌كانیان به‌ڕێبكه‌ن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و رێنمایی‌و رێكاره ته‌ندروستییانه‌ی رێگه‌ی پێدراوه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها پراكتیزه‌كردنی هه‌ندێك موماره‌سات لەئاینده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان ده‌بێت، چونكه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا كەلتوورێكی نوێ لای كۆمپانیاكان‌و كارمه‌نده‌كانیان ده‌چه‌سپێنێت، كه باشتره په‌یڕه‌وی لێ بكرێت‌و لێی پاشگه‌زنه‌بنه‌وه‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی پێش په‌تای كۆرۆنا.
ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێ كۆمپانیاكان له‌ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانی په‌تایه پارێزگاری لەئیداره‌ی ناوبانگیی خۆیان بكه‌ن، بەڕێگه‌یه‌ك كه شه‌فافییه‌ت‌و به‌رپرسیارێتیی پێوه دیاربێت، تا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا نه‌ك بپارێزیت، به‌ڵكو پته‌وتریشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی زامنی به‌رده‌وامبوونی خۆی لەئاینده بكات.
له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌م په‌تایه دروستی كردووه، باشتره كۆمپانیاكان هه‌وڵی هاوكاری كردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكات، ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی خێرخوازی‌و قازانج نه‌ویستن كار ده‌كه‌ن، تێچوونی به‌رنامه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر رووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تایه ببنه‌و ده‌سته‌به‌ری زیاتری جێگیریی كۆمه‌ڵگه بكرێت‌و هه‌روه‌ها پشتیوانی كه‌رتی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵگه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاراتر رووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تایه ببنه‌وه.
لەجیهان به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكان رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای گه‌وره بوونه‌وه، له‌وانه‌ی پاشه‌كشێی هه‌ندێك لەكۆمپانیاكان لەبینینی ئه‌و رۆڵه‌ی كه ده‌بوو لەبه‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌كانیان بیگێڕن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ترسیان بوو لەد‌رێژه‌كێشانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌م په‌تایه خوڵقاندوویه‌تی. هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی دروست بوون، زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی لاوازی توانای كۆمپانیاكانه له‌گرتنه ئه‌ستۆی تێچوونی به‌رزی به‌رده‌وامیانه. ئه‌م حاڵه‌ته كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان كارمه‌ندان‌و كۆمپانیاكان ده‌بێت‌و ده‌شێ ببێته هۆكاری نه‌مانی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا، ده‌شێ له‌ئاینده ببێته هۆكاری ده‌رچواندنی یاسا تا ده‌سته‌به‌ری ئه‌مانی وه‌زیفی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان بۆ مه‌ودای دوور بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری وه‌ك په‌تای كۆرۆناو هی تر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كارمه‌ندان نه‌كات.
به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا، بووه پێشینه‌ی بایه‌خی توێژه‌ران‌و كۆمه‌ڵگه تا شه‌راكه‌تێكی به‌رده‌وامی نێوان كۆمه‌ڵگه‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی‌و كۆمپانیاكان ده‌ستبه‌ر بكرێت. ئه‌م بواره بۆته جێی بایه‌خی گه‌وره‌و رووبه‌ڕووی زۆرێكی نوێبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن ده‌بێته‌وه، كه لەئاینده كاریگه‌ریی لەتێگه‌یشتنمان بۆ به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكان‌و رۆڵی كۆمه‌ڵگه له په‌ره‌سه‌ندنیدا ده‌بێت، تا بخرێته نێو چوارچێوه‌ی گشتیی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌وه.
* سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووریی كوردستان