د.سەردار عەزیز

کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی: دڵداری یان مارەکردن؟

  2020-07-05 01:32      377 جار بینراوە        کۆمێنت

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ، رەزامەندی بۆ چوارچێوەیەک یان فرەیمێک دا لەبواری پرۆسەی پێکەوەکاردکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی، یان ئەوەی بە گشتی پێی دەوترێت پی پی پی.
ئەم مۆدێلە لەنەوەدەکانەوە لەدونیادا باوەو راستەوخۆ پەیوەستە بەزاڵبوونی فەلسەفەی بازاڕ بۆ حوکمڕانی. بەڵام لەهەر جێگایەکی دونیادا بەشێوازی جیاواز دەکەوێتەوە، چونکە راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بەسیستەمی ئابووری و سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها لەسەرووی هەموویەوە، تەمەن و ئەزموون و خواستی حکومەت.
من هێشتا چوارچێوەکەی حکومەتی هەرێمم نەدیوە. بەڵام بەوەی کە لە بەکەلۆرێسدا چوارساڵ نیو پەبلیک مانجمێنتم خوێندوە، کە بنەمای پی پی پیە، هەروەها لەوەزارەتی خەزانەی بەریتانی دوو دپلۆمام هەیە تایبەت بەم بوارە. وەک دەزانن بەریتانیای تاتچەر دەستپێکەری یان پایونێری ئەم پرۆسەیە بوو.
هەروەها لەماوەی رابردوودا کاتێک پەرلەمانی عیراق رەشنووسی بڕیارێكی لەمبارەوە داڕشت، هەندێک راوێژم هەبوو لەو بارەوە.
بەگشتی ئایدیای پی پی پی یانی بوارێک هەیە، کە دەبێت موڵکی گشتی بێت، بەڵام حکومەت لەبەر هۆکاری، دارایی، یان جۆرێتی، یان کات، یان سوودمەندبوون لەئەزموون و سامانی دەرەوەی کەرتی گشتی، هەڵدەستێت بەگرێبەستێک لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، پەیوەست بەتێچوون و قازانج، ئەو بوارە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت و پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ کەرتی گشتی. دیارە ئەمە لەسەر جۆری گرێبەستەکە وەستاوە. بۆیە کۆڵەکەی پێکەوەکارکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی گرێبەستەکەیە.
گرێبەست چەندین جۆرە، بەڵام هەرجۆرێک بێت دەبێت حکومەت هەرگیز لەپرۆژەکان دانەبڕێت.
لێرەدا چەند خاڵێکی گشتی هەیە جێگەی ئاماژەپێدانە:
یەکەم، ئایا داڕێژەری گرێبەستەکان کێن؟ چۆن دڵنیایی ئەوە ئەدرێت کە لەبواری ریسک و تێچوون و کاتدا، بەقازانجی گشتیە؟
دووەم، بەگشتی لەدونیادا سێ لایەن پێکەوە ئەم کارە دەکەن: حکومەت لەلایەک، کۆمپانیا لەگەڵ لایەنی دابینکەری پارە. ئایا پارەی دابینکردنی ئەم پرۆژانە لەکوێوە دێن؟
سێیەم، ئایا حکومەت ئامانجی لە ئەمە، رەهەندی داراییە، یان کات، یان ئەزموون؟ چونکە زۆرجار ئەو پرۆژەیەی بەمجۆرە جێبەجێ دەکرێت تێچوونی زیاترە.
پێنج، ئایا کراوەیە بۆ بەڵیندەری دەرەکی؟ ئەگەر وەهایە ئەوا بوونی یاسایەک گرنگە، چونکە لەکاتی روودانی کێشەدا، دەبێت بنەمایەکی روون هەبێت بۆ یەکلاییکردنەوە. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ئەزموونی دادوەری لەم بوارەدا. جێگای ئاماژەیە کە گرێبەستی نەوتی هەرێمی کوردستان لەمجۆرەیە، بەڵام هەموو دادوەرییەکانی لەدەرەوە دەکرێت.
شەشەم، حەزدەکەم چەند خاڵێکی گشتی ئەدەبیانی ئەم بوارە بخەمە بەرچاو لێرەدا:
یەکەم، دەبێت ئامانجی هاوبەشییەکە زۆر بەئاگایی و بەوردی دیاری بکرێت.
دووەم، ئامانجەکانی بەڕوونی داڕێژرابن.
سێیەم، هەموو تێچوونەکان شەفافانە بەرچاوخرابن و لەبوارەکانی تێچوون کۆست، قازانج، لەگەڵ رێڤینیو.
چوارهەم، داڕشتنی پرۆفایلی ریسک بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکان بەڕوونی.
پێنجەم، هێنانی فەلسەفەی بازاڕ بۆ هەناو حوکمڕانی دەبێت حکومەت ئامادەسازی بۆ بکات، نەک بەریەککەوتن و دژایەتی لەنێوان ئیپۆسی بازاڕو ئیپۆسی حوکمداری هەرێمدا دروست بێت.
شەشەم، دەبێت گرێبەستەکان کراوەبن و حکومەت تێچوون و جۆرایەتی و کات لەبەرچاوبگرێت.
حەوتەم، کاتێک حکومەت لاوازە، ئەوا دەبێت بنەماکانی دواکەوتن و دانوستانکردنەوەو درێژکردنەوەو بوارەکانی تر لەبرچاو بگیرێت.
هەشتەم، لەڕابردوودا گرێبەستی یان مقاولی هەرێم و بیانی زۆرجار بەمەبەستی قازانج پرۆژەکەیان بەخراپی و نیوناچڵی بەجێگەیاندووە. هۆکاری ئەمە زۆرن. یەکێک لەهەرە هۆکارە زەقەکانی ئەوەیە کە پرۆژەکانی دەستاو دەست دەکات. لەهەر دەستاو دەستێکدا بڕێکی لێ دەبرێت، لەئەنجامدا مقاولی ئەنجامدەر ناچار دەکرێت کە بەخراپی ئەنجامی بدات و پاشان لەسزا هەڵدێت لەبەر بوونی دەستی زۆر لەپرۆژەکاندا. دەبێت ئەم دیاردەیە لەبەرچاو بگیرێت.
نۆیەم، سەرباری گرێبەست لایەنی یاسایی زۆر گرنگە. ئایا دادگاو دادوەریی هەرێم چەندێک لەبارتاقەی ئەم بوارە دێت؟
دەیەم، ئەگەر کراوەیە بۆ دەرەوە، ئەوا دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە پرسی قەرز لەدونیادا پرسێکی ئێجگار سیاسی و ئاڵۆزە. یەکێک لەو وڵاتانەی کە حەزی لەئەنجامدانی پرۆژەیە لەمیانەی گاپرۆژەی یەک رێگا یەک پشتێنە وڵاتی چینە. بەڵام مامەڵە لەگەڵ چیندا دەبێت زۆر بەهەستیاری بێت و ئەزموونی وڵاتانی وەک میانمارو سریلانکاو پاکستان لەبەرچاو بگیرێت.
یانزە، دەبێت هەموو پرۆژەیەک سوود بەدەستی کارو بازاڕی ناوخۆ بگەیەنێت .
دوانزە، هەر پرۆژەیەک ئەنجام ئەدرێت دەبێت بواری کەلتووری و ژینگەیی بەبایەخەوە وەربگرێت.

وتاری زیاتر

بۆ کۆچ؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-11-13 21:32      117 جار بینراوە


بۆچی سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-10-16 17:57      125 جار بینراوە

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      199 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      747 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      146 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      565 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      411 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      757 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      404 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      229 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      134 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      195 جار بینراوە



ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-02 18:57      178 جار بینراوە

جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      259 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      169 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      174 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      197 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      174 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      151 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      264 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو